@kollara_: گەر ڕۆژێک پرسیاریان لێکردیت مرۆڤ چۆن دەمرێت بەبێ ئەوەی ڕوح لە جەستەی دەربچێت، سەیری ناوچاویان بکە و پێیان بڵێ ، من کوڕێکم ئاشقی خۆم کرد کوڕێک کە هەموو تەمەنی لە پێناوی پێکەنین و خۆشبەختی من دادەنا دڵی هەمووی پڕ بوو لە من. کاتێک بەرماڵی ڕادەخست و دەستی بە دوعا کردن دەکرد سەرەتاو کۆتایی دوعاکانی من بووم. کاتێک بەیانیان چاوەکانی هەڵدەهێنا بە خەواڵویەوە بەیانی بەشێکی لێدەکردم کە هیچ شاعیرێک بەو جۆرە نەی دەنووسی لەگەڵ سروەی بەیاندا بە ناوی منەوە دەستی بە ڕۆژەکە دەکرد و بە تەواوی لاپەڕەکانی ئەدەبی کوردیدا دەگەڕا بۆ ئەوەی وشە جوانەکان بە من بڵێ ، پێیان بڵێ من کەسێکم کوشت و نەم ناشت پێیان بڵێ من کەسێکم کوشت و ڕوحی دەرنەچوو ، باخێکی پڕ لە بەرهەمم سیس و شک کرد ، ڕووناکایی ژیانیم کوژاندەوە و تاریکایم پێبەخشی ، پێیان بڵێ لەلوتەکەی ئومێد و جوانیدا بێ ئومێد و نابووتم کرد، پێیان بڵێ ئەو هەموو کاتێک ڕۆژی لەدایک بوونی منی لەبیر بوو دەیان کیلۆمەتری دەبڕی بۆ ئەوەی بێت و بم بینێت بەڵام من پەردەی بەردەم پەنجەرەکەی خۆمم لا نەدەدا بۆ بینینی ، پێیان بڵێ و سەیری ناوچاویان بکەو بڵێ من بە دەستێک کە ئاڵقەیەکی لە پەنجەدا بوو کوشتم ، پێیان بڵێ هەرکاتێک هەستم بە دڵتەنگی و نا ئومێدی دەکرد هیچ پەناو کەسێکم نەدەما هەمیشە دەرگای بۆ دەکردمەوە ، کاتێک فرمێسک لە چاوەکانم دەهات فرمێسکەکانی بۆ دەسڕیم و پێکەنینی دەخستە سەر لێوەکانم بڵێ هەرگیز خیانەتی لێ نەدەکردم و چاوی کەسی دیکەی نە دەبینی ، بڵێ هەموو سوتفەکانی ڕێک دەخست و هەموو شتێکی دەکرد بۆ ئەوەی من ببینێ ، پێیان بڵێ کاتێک من لە کاتی خوێندندا بووم و بێ ئومێد دەبووم لە شتێک ئەو ئومێدی بۆ دەگەڕاندمەوە و زیندووی دەکردمەوە پێیان بڵێ کاتێک منداڵەکەی ناو ناخمی دەبینی یاری لەگەڵ دەکرد و ژیری دەکرد ، پێیان بڵێ هێندە عاشقی من بوو شارۆچکە و و گەڕەکەکە و دراوسێکانیشمانی خۆشدەویست، تەنانەت کاتێک لە سەفەرێکی دوور دەهاتەوە بەبێ دیاری نەدەهاتەوە  بیرمە جارێکیان دیاریەکی بۆم هێنابوو بەڵام من هەرگیز لێم وەرنەگرت و دڵیم شکاند دووبارە  ، بەڵام من ئەو ملوانکەیەی ئەو بە دیاری بۆی هێنابووم لە ڕۆژی نیشانەکردنەکەمدا لەملم کرد بۆ کەسێکی دیکە... پێیان بڵێ پێیان بڵێ سەیری ناوچاویان بکەو هەموو ئەوانەیان پێ بڵێ. پێیان بڵێ "من مرۆڤێکم بەو شێوەیە کوشت بەڵام ڕوحی دەرنەچوو." #rawezh #fyp

﮼کــۆلــارە🪁
﮼کــۆلــارە🪁
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 10 July 2026 20:23:34 GMT
21080
1001
51
142

Music

Download

Comments

lorrenzzo77
lorrenzzo :
جوانت وت ئازیز جوانت وت زۆر بەقوڵی خۆمم بیرکەوتەوە چەنێ ئاشقی بوم بەڵام ئامۆژگاری من بۆتۆ دوای کڵاوی بابردو مەکەوە ژیانیش لەسەر کەس ناوەستێ ئێرە بەهەشتیش نیە چیمان ویست بەدەستی بێنین تەنها دڵخۆشبە ئازیز مادام ئاشقت بێ بەدڵخۆشیت دڵخۆشە🖤🖤
2026-07-10 21:45:50
15
b.m.b83
𝜷.𝜧.𝜷 :
خۆ ئەمە منمم 🥹
2026-07-11 09:59:13
2
wnbuu73
Wnbuu. :
تۆ منـی یان مـن تـۆم؟🖤 کۆپی کاپشن هەیە؟؟
2026-07-11 20:01:35
1
ibrahem.mahmud7
Ibrahem Mahmud :
🥰🥰
2026-07-12 18:34:04
0
sur44.077
sur44.077 :
کۆپی کاپشن هەیە ؟
2026-07-11 17:19:37
1
sarxeljaff0
Sarxel majid sleman :
جوانە
2026-07-11 16:32:55
1
chamy.shler
سروشتی چەمی شلێر :
H
2026-07-11 20:33:58
1
elina..087
ℰ𝓁𝒾𝓃 :
تاڪە خـۆشـەویســتی ڪەئـازارت نـادات خۆشـویسـتنی☝ ((اللە))بــەس.
2026-07-12 05:23:48
0
chamy.shler
سروشتی چەمی شلێر :
بەسەر من هات حسب اللە ونعم وەکیل 💔
2026-07-11 20:33:19
1
babo_barzanii104
مــــیرانی𝓑𝓐𝓑𝓞 :
منی بەدبەختیش ئەگرێتەوە ئەم پۆستەت ….🥀
2026-07-11 05:41:39
1
youtube_353
user3529554125843 :
چەنێک خۆم کۆکردەوە بەهێز خۆم دەر خست دیسان بەم پۆستە هەمووی هاتەوە بیرم
2026-07-11 17:07:40
2
nabila_m86
Nabila.M :
خۆزگە ئەو کەسەی کە ژیانی منی بەم ڕۆژە گەیاند، ڕۆژێک ئەم دەقە بخوێنێتەوە و بزانێت چ تاوانێکی بەرامبەر بە ڕۆح و ناخی من کردووە.🖤💔
2026-07-11 13:20:06
1
sorannamo0
Sorannamo :
چه ند جوان باسي منت كرد 🥺
2026-07-11 13:01:22
1
hediawni
بەرگدووری لیا :
بەئازارتر لەوەی نوسیت ئەوەیە تاسەرئیسقان ئاشقی کەسێک بی هەموخەون خولیات گەیشتن بێ پێی بەس کەگەیشتی پێی درک بەوەبکەی چەند کەسێکی هەڵەت هەڵبژاردوە کەسێک پڕبی لەدرۆوو دووڕوی خیانەت تازەهیچیشت لەدەست نایێ 🥺💔🥺
2026-07-11 11:57:24
3
mareana_02
𝝡💫 :
دەبێ کەسێک هەبێ کە منی لەپێش هەموو شتێکەوە دانابێ🥺🥲
2026-07-11 09:28:41
1
dddddddfff23
$ :
خاڵم تۆ منی؟..خۆ من ئەمانەم بۆ کەس باس نەکردبوو...💔
2026-07-11 07:19:35
3
balen._.2001
balen._.2001 :
rek mn💔
2026-07-11 14:19:54
1
paro.xney2024
🅒🅗🅐🅦 👁🅠🅐🅦🅐🅔🅨 :
زۆر دەمـێکـە مــردوم بــەڵام نـەنـیژراوم💔
2026-07-11 10:01:51
1
auiin.01
﮼ئەوین 🦋.. :
Copii ?
2026-07-11 10:37:58
1
aryan_3316
aryan_33 :
ئەک خەجاڵەت بێت شیعری وام بۆ ئەنوسی مەحوی ئاسا بەڵام ئەو نەلەشیعرە کانم تێگەشت نە لەخۆم ئێستە هەم بێ شیعرەو هەم بێ من
2026-07-11 22:18:26
0
aramhamed5
Aram koya :
😔
2026-07-11 18:10:58
1
To see more videos from user @kollara_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About