@s_____sy2:

✨🕊   S_____Sy2  🕊✨
✨🕊 S_____Sy2 🕊✨
Open In TikTok:
Region: SA
Saturday 11 July 2026 16:57:15 GMT
10028
279
3
114

Music

Download

Comments

user3269931960107
صقر محمد علي طه نجم صالح حماده :
افتح التنزيل
2026-07-12 07:21:38
0
user7037149614458
علاء الحيدري :
كيف اقدر احفظه
2026-07-11 17:55:37
1
user74891161698226
💚وصية الرسول💚 :
🥰🥰🥰
2026-07-11 17:33:14
0
To see more videos from user @s_____sy2, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

​ئەڵێن شوت کرد... ئەڵێن چوویت و لە ماڵێکی تردا نیشتی، منیشت لێرە، لە ناو چاوەڕوانییەکی بێ کۆتاییدا جێهێشت... کاتێک وتیان: «ئیتر هی ئەو نییە و مێردی کرد»، تەواوی جیهان لە پێش چاومدا، بوو بە کڕێوە و سەرمای و بەرد. تۆ چوویت... بەڵام پرسیارێک وەک خەنجەر لە ناخمدا چەقیوە، ئەی من؟ ئەی ئەو هەموو بەڵێن و عەهدەی لە نێوانماندا چنراوە؟ ئەی من؟ کە تەمەنم لەسەر هیوایەک بە ناوی تۆوە دانا، ئێستا لە کام سووچی ئەم شارە غەریبەدا، خۆم بشارمەوە بە تەنیا؟ ئەڵێن شوت کرد... پیرۆزت بێت، گەر ئەمە بڕیاری دڵت بێت، بەڵام پێم بڵێ، کاتێک ئەڵقەی ئەو لە پەنجەت دەکەیت، چۆن ناوی منت لە بیر دەچێتەوە؟ چۆن ئەو کووچە و کۆڵانانەت بیر دەچێت، کە پێکەوە پێمان لێنا؟ ئەی من چۆن کاتەکان بکوژم، کە هەمووی بۆنی تۆی لێدێت؟ خەندەکانت بۆ ئەو و گریان و حەسرەت بۆ منی تەنیا، دەستەکانت لە دەستی ئەو و باوەشی من پڕ لە سەرما، ماڵی نوێی ئاوەدان و ژوورەکەی من وەک وێرانە، ئەمەیە دادپەروەریی دنیا، یان حوکمی زاڵمی زەمانە؟ من لێرە، لەگەڵ سێبەرەکەمدا دانیشتووم و دەپرسم: چۆن توانیت بەسەر جەستەی ماندووی حەزەکانمدا تێپەڕیت؟ چۆن نازناوی
​ئەڵێن شوت کرد... ئەڵێن چوویت و لە ماڵێکی تردا نیشتی، منیشت لێرە، لە ناو چاوەڕوانییەکی بێ کۆتاییدا جێهێشت... کاتێک وتیان: «ئیتر هی ئەو نییە و مێردی کرد»، تەواوی جیهان لە پێش چاومدا، بوو بە کڕێوە و سەرمای و بەرد. تۆ چوویت... بەڵام پرسیارێک وەک خەنجەر لە ناخمدا چەقیوە، ئەی من؟ ئەی ئەو هەموو بەڵێن و عەهدەی لە نێوانماندا چنراوە؟ ئەی من؟ کە تەمەنم لەسەر هیوایەک بە ناوی تۆوە دانا، ئێستا لە کام سووچی ئەم شارە غەریبەدا، خۆم بشارمەوە بە تەنیا؟ ئەڵێن شوت کرد... پیرۆزت بێت، گەر ئەمە بڕیاری دڵت بێت، بەڵام پێم بڵێ، کاتێک ئەڵقەی ئەو لە پەنجەت دەکەیت، چۆن ناوی منت لە بیر دەچێتەوە؟ چۆن ئەو کووچە و کۆڵانانەت بیر دەچێت، کە پێکەوە پێمان لێنا؟ ئەی من چۆن کاتەکان بکوژم، کە هەمووی بۆنی تۆی لێدێت؟ خەندەکانت بۆ ئەو و گریان و حەسرەت بۆ منی تەنیا، دەستەکانت لە دەستی ئەو و باوەشی من پڕ لە سەرما، ماڵی نوێی ئاوەدان و ژوورەکەی من وەک وێرانە، ئەمەیە دادپەروەریی دنیا، یان حوکمی زاڵمی زەمانە؟ من لێرە، لەگەڵ سێبەرەکەمدا دانیشتووم و دەپرسم: چۆن توانیت بەسەر جەستەی ماندووی حەزەکانمدا تێپەڕیت؟ چۆن نازناوی "هاوسەر"ت بە کەسێکی تر بەخشی، لە کاتێکدا من شایەنی بووم؟ ئۆباڵی ئەم تەمەنە شێواوەم، ئەم دڵە پارچەپارچەبووەم، لە ئەستۆی کێیە؟ لە ئەستۆی تۆ، یان رووداوە چەوتەکانی ڕۆژگار؟ ئەڵێن شوت کرد... موبارەکت بێت، من دڵم نارەحەتە بۆت، بەڵام تەنیا وەڵامێکی ئەم "ئەی من؟"ەم بەرەوە... منێک کە غەیری تۆ کەسم نەبوو، ئێستا بە کێ بڵێم "کەسم"؟ تۆ چوویت و بوویت بە بەشی یەکێکی تر، منیش مامەوە و بووم بە کۆیلەی حەسرەت و دەردی خۆم. #artist #music #کوردستان #شیعر #تورکیا

About