@aassh.04: جارەک بیر لەوەی دەکەیەوە ئایا ئەو ئیشەی هەڵتبژاردیە تەواو بەسە؟ جارەکیش دەبینی دەورت گیرایە بەو پرسیارانەی لۆ مێردی ناکەی ؟ یانیش لۆ ژنی ناینی؟ هەست بە پیربوونی داک و بابت دەکەی و بە کڕ و بێدەنگی تەمشا دەکەی، لە کاتەك خەونەکانی خۆر لە واقیعی ئێستاتدا گەورەترن.. لە هەمان کاتدا ژیان بەردەوامە و هە لۆ پێشەوە دەڕوا هەتا ئەگەر ئەتوو دوودڵ و نا دڵنیاش بی لەوەی کە چی بکەی، سەیرە چۆن ئەو هەموو شتە بەسەر یەکەوە دێن ؟ چۆن بیستەکانی تەمەنت داوات لێ دەکەن لە یەك کاتدا بە هەموو ئاڕاستەکاندا گەشە بکەیت؟ لە کاتەکدا هێشتا خەریکی فێربوونم چۆن هەموو ئەوانە هەڵبگرم بەبێ ئەوەی خۆم ون بکەم.. ئەو تەمەنی ئێستا وەك ئەوەی وایە لەناو بەحرەکی گەورە بی و نەزانی ڕوو لە چوێ بکەی ، سەیری هاوتەمەنەکانی خۆت دەکەی لە سۆشیاڵ میدیا یەکێ هاوسەرگیری کردیە و وێنەی منداڵە تازە لەدایك بووەکەی دادەنێ ، یەکێ تر ئۆتۆمبێلێکی نوێی کڕیوە و یەکێ تریش لە دەرەوەی وڵات خەریکە دکتۆرا تەواو دەکات.. ئینجا لە دڵی خۆت دەڵێی "ئەرێ وەڵا هەر من مامەوە هیچم نەکرد!" بەس ڕاستییەکەی ئەوەیە هەموومان وەك یەکین ! هەموومان لەناو دڵمانا ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەمان هەیە تەنیا مەسەلە ئەوەیە کەس باسی ناکات و هەموو تەنیا لایەنە جوانەکەی پشان دەداتن ! لەو تەمەنەیدا شەوان کە سەر دەخەیتە سەر سەرینەکەت ، هەزارەها بیر و خەیاڵ دێت بە مێشکتدا ، بیر لە داهاتوو دەکەیتەوە .. بیر لەوە دەکەیتەوە ئایا تا دوای دە ساڵی تر لە چوێ دەبم ؟ ئایە تا ئەوکاتە تانیتم ببمە جێی شانازی لۆ داک و بابم ؟ سەڕەڕای ئەو مەسئولیەتانە و ئەو بارگرانیانە .. لەولاشەوە خەریکە فێرت دەکات کە ژیان تەنها یاری و پێکەنین نییە .. بەلکێ سەبر و خۆڕاگرییە.. جاروبار وا هەست دەکەی کە تەواو کات خەریکە دەبڕێتەوە و ئەتووش هێشتا لە جێی خۆتی.. بەس ئەوەی بزانە کە هەر کەسە و لە کاتی خۆی گوڵ دەگرێ .. پێویست ناکات خۆت بەراورد بکەی چونکە ژیانی هەر یەکەکمان وەک فیلمەکی جیاواز وایە .. گرینگ ئەوەیە لەناو ئەو هەموو ڕاکە ڕاکەیەیی ژیان ، جاروبار بوەستی و هەناسەکی قوڵ هەڵبکێشی و بەخۆت بڵێی "ئەمن باشم ! ئەوەی پێم دەکرێت و ئەنجامی دەدەم و دەیکەم." لۆیە با ئەو قۆناغە هەرکوەک بیتن .. تێپەریتن ، گرینگ ئەوەیە لەو ناوەدا خۆت ون نەکەی و نەهێڵی ئەو فشارانە ڕەنگ و بۆنی ژیانت لێ تێك بدەن ! هەموومان لەو ڕێگایەینە بەڵام هەر یەکەمان و بە شێوەیەک شەڕی ژیانی خۆی دەکات. #kurdistan #الشعب_الصيني_ماله_حل😂😂 #fyppppppppppppppppppppppp #rasty_lak #actives? @TikTok
شەیــ.
Region: IQ
Saturday 11 July 2026 21:05:41 GMT
Music
Download
Comments
💎﮼ :
gula juanakam,, ♥️
2026-07-11 21:11:43
1
Marilyn :
2026-07-12 08:18:26
0
𝐃𝐄𝐉𝐀𝐕𝐔 ’دێژاڤوو :
ئەو پۆستانەت🖤
2026-07-12 08:47:20
0
.𝐁. :
ئای لەو کاپشنە ڕێک قسەی دڵە 🙃👏🏻
2026-07-12 04:27:09
0
↺ :
Heshtà nabuta 20 aua naxosha 💔
2026-07-12 02:39:42
0
𝐃𝐄𝐉𝐀𝐕𝐔 ’دێژاڤوو :
🖤🫠
2026-07-12 08:47:15
0
To see more videos from user @aassh.04, please go to the Tikwm
homepage.