@xunas_meju: لە ساڵی ١٩٨٢، یانەیەکی وەرزشی بە ناوی کوردستان لە سوید دامەزرا. بەڵام هەر دوای هەڵبژاردنی ئەو ناوە، یانەکە تووشی گوشار و کێشەی سیاسی بوو، تا ڕادەیەک کە لە میدیای سویدی لەجیاتی ناوی ڕاستەقینەی، بە ناوی «یانەی قەدەغەکراو» ئاماژەیان پێدەکرد. وەک لە وێنەکەدا دیارە، ژمارەیەک لە یاریزانان ڕوویان لە کامێرا وەرگێڕاوە، بۆ ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرا نەبێت و ئەگەر ڕۆژێک بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، نەبنە هۆی سزادان یان ڕاوەدوونان بەتایبەت یاریزانە باکوریەکان. ئەگەرچی تەمەنی ئەم یانەیە درێژ نەبوو و دوای ماوەیەک هەڵوەشایەوە، بەڵام ئازایەتی و هەڵوێستی ئەندامان و یاریزانەکانی هێشتا جێی ڕێز و شانازییە لەلایەن هەموو کوردێک کە ناسنامەی خۆی لەیادە #کوردستان #هەولێر #دهۆک #سلێمانی #کەرکوک

Xunas📜
Xunas📜
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 12 July 2026 15:18:40 GMT
25682
1312
5
114

Music

Download

Comments

rama.nareeman
RAM💙 :
زانیاریەکی تازە بوو❤️☀️💚
2026-07-13 11:12:36
6
7aji_sara
📿 حاجی سەرە 📿 :
sarchawa
2026-07-13 18:29:11
0
bad.baxt708
ئـەلـبـێـرت :
ئەو زانیاریە موهیم بوو
2026-07-13 20:49:53
0
omar.salaey37
HALA MADRID :
🥰🥰🥰
2026-07-13 08:51:18
1
shwanazad61
shwanAZAD :
😳
2026-07-13 19:22:43
0
To see more videos from user @xunas_meju, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About