@deep_pluto: ئەڵێن کات هەموو شتێک چاک ئەکاتەوە، بەڵام بۆ هەندێک یادگاری، کات تەنها وەک گەورەترکردنی ئەو بۆشاییە کار ئەکات کە لە دوای خۆیان جێی هێشتووە.هەندێک کەس تەنها بۆ ماوەیەکی کورت لە ژیانماندا ئەبن، بەڵام ئەوەی کە دوای خۆیان جێی ئەهێڵن بۆ هەتاهەتایە لەگەڵمان ئەمنێنەوە. یادگاریەکان وەک سێبەرێک هەردەم بە دوامەوەن بۆ هەر شوێنێک ئەڕۆم هەر گۆرانیەک ئەبیستم ...خۆمانم بیر ئەهێنتەوە. نە ئەو شوێنانە ئەگۆڕێن کە هەنگاوی تێدا ئەنێم، نە ئەو میلۆدییانە دەستکاری ئەکرێن.. وەک ئەوەی جیهان نەخشەیەکی بێ کۆتایی بێ لە ساتەکانمان و منیش لە هەر گۆشەیەکیدا بەرەو ڕووت هەنگاو بنێم. یادگاریەکانمان بوون بە بەشێک لە من، بەشێک کە نە لەبیر ئەکرێ و نە گۆڕانکاری بەسەردا دێ. #داریوش #darush #کوردی #foryou #fyp

پلۆتۆ
پلۆتۆ
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 12 July 2026 17:36:38 GMT
1877
133
15
39

Music

Download

Comments

To see more videos from user @deep_pluto, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About