@lost.1n.clouds: مامەوە! مامەوە لە هەر جارێکا مامەوە دوای هەر برینێک و هەر زامێک کە لە تۆدا بۆ سەر دڵم جێ ئەما مامەوە و لێت خۆشئەبووم دوای هەموو شتێک و لەبیرم ئەکرد چیت بە ڕۆحم کردووە چیت بە دڵێک کردووە دەیان جار ببووە فیدای ڕێت و خاکی ژێرپێت ئەزانی خراپترین جۆری خۆشەویستی چییە؟ دایک ئاسا کەسێکت خۆش بوێ ! دەی منیش نەزان بووم چەشنی دایکێک خۆشم ئەویستی و هەڵەی ڕۆڵەکەم لەبیرئەکرد و بیرم ئەچوو و بە پێکەنینێکەوە باوشم بۆی ئەکردەوە و چاوانی تاری و پڕ لە هیلاکەتیم ماچ ئەکرد لەگەڵ هەر برینێکت وێرانییەکت هیلاکەتییەکت خۆم وێران ئەبووم و خۆم هەستم بە ئازار ئەکرد هەمیشە ویستی باشبوون و دڵخۆشیتم هەبوو هەر جارێ کە باسی ڕۆشتنت ئەکرد لەدەرگاکە ئەوەستام و چیم بکردایە بە خاتری نەڕۆشتنت ئەمکرد لە کۆتایدا هەر ئەڕۆشتی ئەڕۆشتی و ئەبووم بە کچی شەو و سەریشم هەر لەسەر ئەو هەموو غوربەتی و تەنهاییەی شەو دائەنا و هەتا خوولیای نەفەسکێشانێشم نەبوو خۆشویستنت تاکە گوناهی من بوو گوناهباربووم بە هەستێ لە سینەما لە هەموو ئەو رێیانەی هاتین و ڕۆشتین ئەمجارە من خراپ دۆرام ئیتر نە مەیلی گەڕانەوەم هەیە نە مەیلی دەستپێکردنی قەسیدەیەکی ترم هەیە و نەتینی سووتانم هەیە بۆ ئەشقێکی زووخاوی تر لێرەم و لە نێو تەواوی هاتن و ڕۆشتنەکان شوێنی منە نەگۆڕە ئای چ گوناهێکم بە خۆم کرد بە خۆشویستنت چەنێ خۆم رەنجاند بە خۆشویستنت ئەزیز.. #legend #kurdish #fypシ
🫧
Region: IQ
Monday 13 July 2026 18:39:35 GMT
Music
Download
Comments
ᴇ ❘ ʜ ᴀ ʀ ᴜ ᴛ ɪ 🪻 :
Copy?
2026-07-13 22:00:06
2
ئــارۆ🤎🍂. :
بیرت بێت تۆ ئەوکەسە بوویت کە کەسایەتی خۆمم بۆت گۆڕی بۆ ئەوەی بەدڵی تۆبم بەڵام…!🤎.
2026-07-13 20:01:49
2
To see more videos from user @lost.1n.clouds, please go to the Tikwm
homepage.