@heemnnnn: لەبیرتە پێم دەگوتی گەر تۆ نەبیت من دەمرم؟ تۆ پێدەکەنی و واتدەزانی تەنیا قسەیە، بۆیە هێندە بە ئاسانی پشتت تێکردم و ڕۆشتیت. بەڵام کاتێک جێت هێشتم، بە ڕاستی منت کوشت؛ ئێستا ڕاستە من لێرە دانیشتووم و هەناسە دەدەم، بەڵام لە ناخەوە جەستەیەکی تەواو چۆڵ و بێ ڕۆحم کە تەنیا تەمەنی خۆی بە فیڕۆ دەدات. ئەو کاتەی دەمگوت بێ تۆ دەمرم، ڕێک لە دڵمەوە بوو، قسەی ناو کتێب نەبوو. دەمزانی کە بڕۆیت لێرە چ جەهەنەمێک بۆ من دروست دەبێت. تۆش ڕۆشتیت و منت بە تەنیا ڕووبەڕووی ئەم مەرگە بێدەنگە کردەوە؛ ئێستا خۆت سەیرکە، من لێرە هەموو ڕۆژێک لە ناو تەنیایی و خەمەکانمدا خەریکم لەناو دەچم. لەبیرتە پێم دەگوتی گەر تۆ نەبیت من دەمرم؟ تۆش وەک ئەوەی بتەوێت بزانیت قسەکەم ڕاستە یان نا، جێت هێشتم و ڕۆشتیت. ئێستا من لێرەم، ناگریم و هاوار ناکەم، تەنیا وەک مرۆڤێکی تەواو شکاو و بێهێز لە ناو ژوورەکەمدا کەوتووم، کە چیتر هیچ هیوایەکی بەم ژیانە نەماوە. کاتێک پێم دەگوتی بێ تۆ دەمرم، ویستم بزانیت کە بوونت چەنێک بۆ من گرنگە و من تەنیا بە تۆوە بەندم. بەڵام تۆ ڕۆشتنەکەت هەڵبژارد و نیشانت دام کە تەنانەت مەرگی منیش لای تۆ هیچ گرنگ نییە. ئێستا لێرە بە تەنیا جێماوم لە لە ناو خاپووری ئەو دڵپاکیەی کە لەبەرامبەر تۆدا هەمبوو .. #fyb #heemnnnn #farsi #goranifarsi
حَسْرَت
Region: IQ
Monday 13 July 2026 19:51:03 GMT
Music
Download
Comments
﮼نٓیِ💛،، :
دووەم♥️
2026-07-13 19:56:05
2
𝘩𝘦𝘭𝘭𝘠𝘢𝘢♘. :
دووبــــارە منو صدا کن💔😍؟
2026-07-13 19:54:19
2
aland_official :
❤️❤️❤️
2026-07-13 21:06:52
0
𝐻𝑎𝑚𝑎 𝐴𝑟𝑡𝑖𝑠𝑡 🇬🇧♕ :
@Muhammad_khalil
2026-07-13 21:07:15
0
To see more videos from user @heemnnnn, please go to the Tikwm
homepage.