@aram2241: هەندێک لە جوانترین یادگارییەکانم لەگەڵ کەسانێکدا دروستکردووە کە هەرگیز جارێکی تر قسەیان لەگەڵ ناکەمەوە . ئەمەش لایەنە سەیرەکەی ژیانە . هەندێک لە قۆناغەکانی ژیان پڕن لە پێکەنین . خۆشەویستی و گفتوگۆی درەنگانی شەو . بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەبێ هیچ کۆتای یەکی ڕوون و یەکلا کردنەوەیەک کۆتاییان دێت . هەمیشە دەرفەتی ماڵ ئاوای یکردنت پێ نادرێت . هەندێک جار مرۆڤەکان لەپڕ کاڵ دەبنەوە و لە ژیانماندا ون دەبن . لە دوای خۆیان تەنها دەنگدانەوەی ئەو ساتانە جێدەهێڵن کە سەردەمانێک هەموو شتێک بوون بۆمان . ئەمە ئازار بەخشە . نەک لەبەر ئەوەی یادگاری یەکان ڕاستەقینە نەبوون . بەڵکو لەبەر ئەوەی بڕیار نەبوو ئەو پەیوەندییە بۆ هەمیشە بمێنێتەوە . ئێمە نهێنییەکانمان بەشکرد . بەڵێنمان بەیەکتر دا و پلانمان بۆ داهاتوویەک دانا کە هەرگیز نەهاتە دی . بەڵام سەرەڕای ئەمانەش . هەرگیز نامەوێت ئەو یادگارییانە بسڕمەوە . چونکە لەو ساتانەدا . تەنانەت ئەگەر کاتیش بووبێتن . ئێمە بۆ یەکتر ڕێک ئەو کەسانە بووین کە پێویست بوو بین . من فێربووم کە بڕیار نییە هەموو کەسێک بۆ هەمیشە لە چیرۆکی ژیانتدا بمێنێتەوە . هەندێک کەس وانەن . هەندێکیان نیعمەتن . هەندێ کیشیان هەردووکیانن . وە تەنها لەبەر ئەوەی ئێستا ئیتر قسە لەگەڵ یەکتر ناکەین . بەو مانایە نایەت کە من لەبیرم کردوون . بەو مانایەش نایەت کە دڵگران و کینە لەدڵ بم . بەڵکو تەنها بەو مانایە دێت کە من قبوڵم کردووە . هەندێک یادگاری هەن کە لەبەر هۆکارێکی دیاریکراو دەبێت هەر لە ڕابردوودا بمێننەوە ... لەگەڵ ڕێز . شەوتان شاد
ARAM
Region: IQ
Monday 13 July 2026 21:44:30 GMT
Music
Download
Comments
R :
🖤🖤🖤
2026-07-14 07:30:06
1
venusmoein :
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
2026-07-16 19:33:56
1
To see more videos from user @aram2241, please go to the Tikwm
homepage.