@.dec1999: چیرۆکی مامۆستا تۆمسۆن و تیدی ڕۆژێکیان مامۆستایەکی پۆلی پێنج لەبەردەم قوتابییەکانی وەستا و پێی وتن: "هەمووتانم خۆشدەوێت"، بەڵام لە ناخی خۆیدا قوتابییەکی جیا کردبووەوە کە ناوی 'تیدی' بوو و بەڕاستی خۆشی نەدەویست! تیدی هەمیشە جلەکانی زۆر پیس بوون، ئاستی خوێندنیشی سفر بوو، هەر بە تەنیا بوو و تێکەڵی کەس نەدەبوو. مامۆستاکە لەخۆییەوە حوکمی بەسەردا دابوو، چونکە بە درێژایی ساڵەکە دەمبینی کە یاری لەگەڵ منداڵەکان ناکات، جلەکانی پیسن و هەمیشە پێویستی بە حەمامکردن هەیە. کوڕەکە ئەوەندە خەمۆک و بێتاقەت بوو، مامۆستاکە لەباتی یارمەتی بدات، چێژی لەوە دەبینی کە بە قەڵەمێکی سووری ئەستوور وەرەقەکانی بۆ ڕاست بکاتەوە و بە گەورەیی بنووسێت "دەرنەچووە" و نمرەی سفری پێبدات! ڕۆژێکیان ئیدارە داوای لە مامۆستاکە کرد کە پێداچوونەوە بە مەلەفی ساڵانی پێشووی هەموو قوتابییەکاندا بکات. کاتێک سەیری مەلەفەکەی تیدی کرد، تووشی شۆک بوو! مامۆستای پۆلی یەکەم لەسەری نووسیبوو: "تیدی منداڵێکی زۆر زیرەک و بەهرەمەندە. ئەرکەکانی زۆر بە جوانی و ڕێکوپێکی دەکات" مامۆستای پۆلی دووەم نووسیبووی: "تیدی قوتابییەکی زۆر باشە و هاوڕێکانیشی خۆشیان دەوێت، بەڵام باری دەروونی تێکچووە چونکە دایکی تووشی شێرپەنجە بووە" بەڵام مامۆستای پۆلی سێیەم نووسیبووی: "مردنی دایکی زۆر کاری تیکردووە. هەموو هەوڵی خۆی دەدات بخوێنێت، بەڵام باوکی هیچ گرنگی پێ نادات. ئەگەر کەسێک فریای نەکەوێت، زۆر زوو کێشەکانی ماڵەوە کاریگەری خراپ دەکەنە سەری" مامۆستای پۆلی چوارەمیش نووسیبووی: "تیدی تەواو گۆشەگیر بووە و هیچ حەزی بە خوێندن نەماوە. هیچ هاوڕێیەکی نییە و زۆرجار لەناو پۆلدا دەخەوێت لێرەدا مامۆستا تۆمسۆن تازە تێگەیشت کێشەکە چییە و زۆر شەرمی لە خۆی کردەوە! وەزعەکە بۆ مامۆستاکە ناخۆشتر بوو کاتێک بۆ جەژنی سەری ساڵ، قوتابییەکان دیارییان بۆ هێنا. هەموو دیارییەکان بە کاغەزی جوان پێچرابوونەوە، تەنها دیارییەکەی تیدی نەبێت کە خستبوویە ناو عەلاگەیەکی کۆنی سەوزەفرۆشەوە. مامۆستاکە دڵی پڕ بوو کاتێک دیارییەکەی تیدی کردەوە، منداڵەکانیش دەستیان کرد بە پێکەنین، چونکە دیارییەکە ملوانکەیەک بوو کە چەند مروارییەکی لێ ببووەوە، لەگەڵ شووشەیەکی بۆن کە تەنها چارەکێکی تێدا مابوو. بەڵام کاتێک مامۆستاکە یەکسەر وتی کە ملوانکەکە و بۆنەکە زۆر جوانن و بە گەرمی سوپاسی کرد، منداڵەکان بێدەنگ بوون. مامۆستاکە هەمان کات ملوانکەکەی کردە ملی و کەمێک لە بۆنەکەشی لە خۆی دا. ئەو ڕۆژە دوای دەوام، تیدی یەکسەر نەڕۆیشتەوە ماڵەوە، بەڵکو چاوەڕێی کرد تا مامۆستاکەی بینی و پێی وت: "مامۆستا... ئەمڕۆ بۆنت ڕێک وەکو بۆنی دایکم وایە!" لێرەدا مامۆستاکە زۆر کاریگەر بوو دەستی کرد بە گریان، چونکە زانی تیدی ئەو بۆنەی بۆ هێناوە کە دایکی بەکاری دەهێنا، و تیدی هەستی بە بۆنی دایکە مردووەکەی کردبوو لە مامۆستاکەیدا!! لەو ڕۆژەوە، مامۆستاکە زۆر گرنگی بە تیدی دەدا و یارمەتی دەدا. تیدی مێشکی کرایەوە و دەستی کردەوە بە سەعی کردن. لە کۆتایی ساڵدا بوو بە یەکێک لە زیرەکترین قوتابییەکانی پۆلەکە. دواتر مامۆستاکە نامەیەکی لەبەر دەرگاکەیدا دۆزییەوە کە تیدی بۆی نووسیبوو: "تۆ باشترین مامۆستای کە لە ژیانمدا بینیبێتم" مامۆستاکەش وەڵامی دایەوە: "نەخێر تیدی... تۆ فێرت کردم چۆن بم بە مامۆستایەکی باش." دوای چەندین ساڵ، مامۆستاکە نامەیەکی بۆ هات کە دەعوەتنامەی کۆلێژی پزیشکی بوو بۆ ئاهەنگی دەرچوون، لە خوارەوەی نووسرابوو: "کوڕەکەت، تیدی." مامۆستاکەش چوو بۆ ئاهەنگەکە، وە هەمان ملوانکەی لەمل کردبوو و هەمان بۆنیشی لەخۆی دابوو، ئایا دەزانیت ئەو منداڵە (تیدی) ئێستا کێیە؟ ئەو کوڕە ناوی (تیدی ستۆدارد)ە، ئێستا بەناوبانگترین دکتۆری جیهانە و خاوەنی گەورەترین سەنتەرە بۆ چارەسەری شێرپەنجە کە بە ناوی خۆیەتی (سەنتەری ستۆدارد)
دیسەمبەر
Region: IQ
Tuesday 14 July 2026 11:39:06 GMT
Music
Download
Comments
﮼هەنسک﮼مەرزانی⚜️🐆. :
ئاخر مەگەر ڕەقترین دڵ بەم چیرۆکە نەگری💔🌚.
2026-07-15 11:50:47
8
مریشک فرۆشی باوان :
بەڕاستی کاری گەر بو 🥰
2026-07-14 17:22:34
1
goran :
دەست خۆش
2026-07-14 22:27:16
2
🤎 :
بۆ گریام..!💔
2026-07-15 09:47:33
7
n0o0va4a :
ئەخەر کو دەتانن ئەو پۆستانە دابنێن خۆم خەفەتم کەم نەبوو ٩ ش بابێتە سەر١٠
2026-07-15 07:57:51
2
💜BANAN💜 :
ویستم نەی خوینمەوەبەلام بەخویندنەوە فرمیسک لەچاوم نەوەستا🥺
2026-07-14 23:15:01
49
M.B.Kurdi :
چاوم پر ئاو بوو ... هیچ نایەتە گۆتن بەلام بەلام بەلام خوای گەورە بەلاش بەهەشتی نەخستۆتە ژێر قاچی داکەکان 😔😔😔
2026-07-15 18:59:49
0
𝙰𝙽𝙰𝚂 :
کەس هەیەنەی خوێندبێتۆدڵی پڕنەبوبێ😥
2026-07-14 22:56:04
69
هەردی تەلانی :
کە گەیشتمە سەر وشەی دایك بەویستی خۆم نەبوو چاوم فرمێسکی ڕشت چونکە منیش ٧ ساڵە بێ دایکم بۆیە دەڵێم:
دایك هەمیشە ڕوناکی ماڵە
ژیان بێ دایك تاریك و تاڵە
بەخێوی کردم ساڵەهای ساڵە
زۆر بەداخەوە وا لەناو چاڵە
2026-07-15 02:22:11
27
kayfeomer :
تیدی ستۆدارد (Teddy Stoddard) پاڵەوانی چیرۆکێکی پەروەردەیی کورت و بەناوبانگی جیھانییە لەسەر کاریگەریی قووڵی مامۆستا لەسەر ژیانی قوتابی. ئەم چیرۆکە سەرەتا لە ساڵی ١٩٧٤ لە لایەن نووسەر ئێلیزابێس سیڵانس بالاردەوە بە ناوی "سێ نامە لە تیدییەوە" نووسراوە و وەک پەندێکی مرۆیی بڵاوکراوەتەوە.📖 کورتەی چیرۆکەکەچیرۆکەکە باسی قوتابییەکی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی دەکات بە ناوی تیدی، کە دایکی کۆچی دوایی کردووە و باوکیشی گرنگی پێ نادات. تیدی بەھۆی ئەم بارودۆخە دەروونییەوە جلوبەرگی چڵکن بوو، لەگەڵ منداڵان یاری نەدەکرد و نمرەکانی زۆر نزم بوون. مامۆستاکەی بە ناوی خاتوون تۆمسۆن لە سەرەتادا حەزی پێ نەدەکرد و نمرەی خراپی پێدەدا.وەرچەرخانەکە: کاتێک خاتوون تۆمسۆن دۆسیەی ساڵانی ڕابردووی تیدی دەخوێنێتەوە، بۆی دەردەکەوێت کە تیدی پێشتر قوتابییەکی زیرەک و ڕووخۆش بووە، بەڵام بەھۆی نەخۆشی و مردنی دایکیاوە تووشی گۆشەگیری بووە.دیارییەکە: لە ڕۆژی جژندا، تیدی شووشەیەک بۆنی نیوەچڵ و بازنگێکی کۆنی دایکی پێشکەش بە مامۆستاکەی دەکات. مامۆستاکە بۆنەکە لە خۆی دەدات، تیدی پێی دەڵێت: "ئەمڕۆ بۆنی دایکمم لێدێت". ئەم ڕووداوە دەبێتە ھۆی ئەوەی مامۆستاکە شێوازی مامەڵەی بگۆڕێت و ته واوی گرنگیی خۆی پێبدات.ئەنجام: بەھۆی پاڵپشتیی مامۆستاکەیەوە، تیدی دەبێتە یەکێک لە زیرەکترین قوتابییەکان. ساڵان دوای ساڵ نامەی بۆ دەنێرێت و پێی دەڵێت کە ئەو باشترین مامۆستای ژیانی بووە. لە کۆتاییدا تیدی دەبێتە پزیشک (دکتۆر تیۆدۆر ستۆدارد) و داوا لە مامۆستاکەی دەکات لە ئاھەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا لە شوێنی دایکی دانیشێت.🔍 ڕاستی و دروستیی چیرۆکەکەسەرەڕای ئەوەی چیرۆکەکە زۆر کاریگەرە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاودەکرێتەوە، بەڵام بەپێی ماڵپەڕی Snopes بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕاستییەکان، ئەم چیرۆکە خەیاڵییە (Fictional) و تەنها وەک پەندێکی ئەخلاقی و پەروەردەیی نووسراوە. هیچ پزیشکێکی ڕاستەقینە بەو ناوە لەو نەخۆشخانانەی باس دەکرێن بوونی نییە
2026-07-15 00:17:47
15
🖤marya ✨ :
1.مامۆستا ...ئەمڕۆ بۆنت ڕێک وەک بۆنی دایکمە🥹
2.تۆباشترین مامۆستای کەلەژیانم ناسیبێتم 🥹
واتا تەنها پێویستی بەدەست گرتنی کەسێک بوو 😔🥺
2026-07-15 11:28:58
6
osman_harni :
من لە تێدی خراپترم کە کاپشن هەمووی بە ئنگلیزی خیندووم 🙂
2026-07-15 00:06:25
11
﮼کۆر ﮼خۆر🖤، :
Da basa amro 5 jar benem har 5 jarka gryam 🥺
2026-07-15 01:27:05
9
Farman_gardy_photography :
Dastan xosh 💐
2026-07-14 20:41:42
1
👑 Meer 👑 :
بەراستی بسەرهاتێک و چیرۆکێکی کاریگەر و چێش بەخش بوو لە کاتی خوێندوەی هیوادارم پەیچەکەت بکەیە ئەم جۆرە چیرۆکانە
2026-07-14 17:07:28
13
니가 :
بەسەرهاتێکی زۆرجوانە وتایبەتە وکاریگەرە تێگەشتن لێی زۆرباشە واتایەکی زۆرجوانی هەیە
دەستت خۆشبێت وبەردەوامبیت یاخووا🤲🤲🤲🥹🥹🥹💐💐💐💐
2026-07-15 01:44:50
2
جنرال تانياس :
نازانم بؤمن هةموو كات بةم چيرؤكانة دلم پر دةبيت 🥺🥺🥺دةست خؤش
2026-07-14 21:53:11
2
yousf shex lwqman :
سەرم لەلاشەم کەرەوە فرمێسک بەچاومانایە بەس کەوتی بۆنی دایکمت لێ یەت ڕێک دڵم پڕبو
2026-07-15 02:33:35
1
kaziwa :
پێویستە هەموو مامۆستایەک ئەم بابەتە بخوێنێتەوە تا وانەیەکی بێڕۆح پێشکەش بەقوتابی نەکات و لەکۆڵی نەکاتەوە...گرنگی پێدان مرۆڤ دروستەکات تایبەت مناڵ.
2026-07-15 04:30:34
1
پايز 🍂🍂 :
به راستى كاريگه ر بووگرياندمى خوايه گيان كه س بى دايك نه كه ى 🤲🏻🥲🥹
2026-07-14 23:35:15
1
DIYAR HASHIM 66 :
ده ست خوش
2026-07-14 17:14:33
3
ako :
خوای گەورە لەدایکی من و ئەو دایکانە خوشبی کە لەژیانەماون تەمەن دریژی بو ئەو دایکانەی لەژیانان ان شاللە
2026-07-14 23:22:19
1
Bazhdar :
جوان ترین ژیان نەمەیە کە باست کردوە💐💐💐💐💐
2026-07-14 21:33:45
1
Rizwan Amin :
👏♣︎♥︎♠︎
2026-07-14 18:42:28
1
saadmuhamad.surchi :
دل پڕ بووو.😭😭
2026-07-14 17:39:20
1
To see more videos from user @.dec1999, please go to the Tikwm
homepage.