@den.v3r: هەموو کێشەکان لەم ڕستەیە سەری هەڵدا: (دەی لێی گەڕێ، منداڵە و هیچ نازانێ). بەم ڕستەیە، ساڵانێکە خۆڵ دەکەینە چاوی خۆمان و ڕاستییەکان دەشارینەوە. با ئیتر خۆخەڵەتاندن بەس بێت؛ منداڵی ئەم زەمەنە بەهۆی مۆبایل، ئینتەرنێت، تیکتۆک و فەرامۆشکردنی خێزانەوە، زۆر شت دەزانێت کە ڕەنگە بە خەیاڵی تۆش نەهاتبێت. ئەو کارەساتەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە کەرکووک ڕوویدا، کە تێیدا دوو منداڵی ١٠ و ١١ ساڵان لاقەی کچێکی ٣ ساڵان دەکەن و دەیخنکێنن؛ پێت وایە ئەم دڕندەییە بەرهەمی چییە؟ بێگومان بەرهەمی ئەو ڕستەیە بوو! ئەم دوو منداڵە پێشتریش چەندین جار کاری نێربازی، هاوڕەگەزبازی و لادانی توندیان هەبووە، بەس دڵنیام هەموو جارێک خێزان و دەوروبەریان بە هەمان پاساوی (منداڵە و چوزانێ چی دەکات) ڕێگەیان بۆ خۆشکردن، تا کار گەیشتە خوێنڕێژی و هەتککردنی کەرامەتی مرۆڤایەتی. یانی ماقولە دایک و باوک یەکجاریش تێبینی ڕەفتاری منداڵەکانی نەکات؟ هەر بۆ هەوەسی خۆیان منداڵیان خستۆتەوە وە فڕەی کۆڵانیان داوە! قەسەم بەخوا لە پشت دەرگا داخراوەکان، لە ناو کۆڵانە تاریکەکان، هەزاران ڕووداوی هاوشێوەی وا هەن کە ڕۆژانە دەگوزەرێن، بەڵام لەبەر (عەیبە) و (قسەی خەڵک) یان بە پاساوی (منداڵییەوە) پەردەپۆش دەکرێن و ئاشکرا نابن. دایکی و باوکی ئەم زەمانە وای لێهاتووە شانازی بەوەوە دەکەن کە شیری گرانبەها، جلی مارکە و نوێترین مۆبایل بۆ منداڵەکانیان دەکڕن و سکیان تێر دەکەن. لە کاتێدا مێشکیان بەتاڵ بەجێدەهێڵن! تێرکردنی سک کارێکی ئاسانە، تەنانەت ئاژەڵەکانیش بێچووەکانیان تێر دەکەن، بەڵام ئەوەی مرۆڤ لە ئاژەڵ جیا دەکاتەوە، تەڕبیەت و ڕەوشت. پێش ئەوەی نان بدەیت بە منداڵەکەت، ئەلفوبێی مرۆڤایەتی، حەرام و حەڵاڵ، و سنووری نامووس و کەرامەتی پێ فێر بکە. چاودێری مۆبایلەکانیان بکەن و بزانن لەگەڵ کێ دەگەڕێن، چونکە لادان لە تەمەنی بچووکەوە دەستپێدەکات و ئەگەر لێرە کۆنترۆڵ نەکرێت، لە داهاتوو دەبێتە کارەساتێک کە تەواوی کۆمەڵگە دەسوتێنێت. #foryou #tiktok #fyp #frp

دێنڤێر
دێنڤێر
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 14 July 2026 19:51:28 GMT
69324
6921
57
1420

Music

Download

Comments

x_mardin_x
X MARDIN X :
گەورەترین ستەم لە منداڵ ئەوەیە تەنها جەستەی گەورە بکەیت و ناخی بە چۆڵی جێبهێڵیت 🥀
2026-07-14 20:02:04
245
o_o..aya
★ :
وادەزاننی منداڵ هەمیشە فریشتە👶🏻
2026-07-14 19:59:48
145
overthinking0s
?.. :
وادەزانن کوڕ پەروەردەی ناوێ پییان دەڵێ بۆ وا ئازادت کردووە لە وەڵامدا دەڵێ چێ تیایە کوڕە ئەخر کاکە ئەوەش کوڕ چ کوڕ چ کچ پێویستی بە پەروەردەیە بەس هێ ئێستا لەگەڵ ڕێزم بەس دەزانن مناڵ بێننە دونیا نازانن پەروەردەی بکەن
2026-07-14 20:10:50
40
kcharanyae50
𝙺𝚌𝚑𝚊 𝚁𝚊𝚗𝚢𝚊𝚎 :
تۆ هەمیشە قسەی دلم ئەکەیت
2026-07-14 19:56:25
37
barxa.73
𝖺𝗆𝖾𝗅𝗂𝖺 :
دایک دایک بێ ناهێڵێ کچ هەتا درەنگ لە ماڵی خەڵکی بێ بەیانی بێ و نیوەڕۆبێ شەو بێ و ڕۆژ ، خراپ هەر خراپە کە هێشتت لە سەعاتێک بۆ دوو سەعات زیاتر بەبێ خۆت لە هەر شوێنێک بێت دەبێ چاوەڕێ بیت ئێسقانەکەیت بۆ بهێننەوە ، کەس دڵسۆزی کەس نییە ، سبەی کچی تۆ هەر شتێکی لێبێ کەس جەرگی ناسوتێ لە دایک و باوکی زیاتر ، وە بۆ کوڕەکەشت بەهەمان شێوەیە ، منداڵ مێشکێکی پاکی هەیە هەرچی ببینێ و ببیستێ ئەچێتە مێشکیەوە ، جا کردار و قسەکە هی تۆ بێ یان کەسێکی تر هیچ جیاوازی نییە ، جیاوازییەکە ئەوەیە تۆ دایک و باوکی ئەو منداڵەی لەژێر دەستی تۆ گەورە دەبێ تۆ دەبێ پێی بڵێی چی ڕاستە و چی هەڵەیە خەڵک پێی ناڵێ ، بۆیە کە تۆ لە بەشی خۆت کەمتەرخەمیت کرد تۆ تاکێکی بێ دایک و باوکت گەورەکردووە کە پەروەردە نەکراوە ، لەکۆتاییدا ئەوەی ئەوکارە قێزەونەی کردووە عەرەبە ، مەبەستم بێڕێزی نییە بەس قەیچیەکا ئەگەر بە بێڕێزیش تێدەگەن تێبگەن ، کەرکوک خۆی شارێکە وەک بڵێی تێکەڵەی زۆرینەی ئێراقە کورد و عەرەب و تورک و زۆرینەی نەتەوەکانی لێیە ، یانی تۆ لەنێو عەرەبدا بژی دەبێ چاوەڕێی خراپترین شت بکەی ، هەرچەنە لە کوردستانیش ئەو شتانە کەم نییە بەس سەرم لەوە سوڕماوە کورد چەند دڵی سافە بۆ ئەو عەرەبەی کە نزیکی سەدەیەکە دەیانکوژێ و دەیانبڕێ هاتۆتە دەنگ ، زۆر کەیسی لەو جۆرە هەبوو لە کوردستانیش کچەکە نەمرد بەس هەتا دەمرێ هەر بە خۆزگەی مردنەوە دەبێ چونکە لە کوردستانێک لەدایک بووە کە لەسەر بچوکترین شت کە سەلامەتی گیانی بووە نەیانتوانیوە بۆی دابین بکەن
2026-07-15 00:23:47
21
sana_t_
𝐒𝐚𝐍𝐚,✨ :
ئەی ڕەحمەت و لێ بێت
2026-07-14 20:56:33
21
first_bohamesha
🥇 :
ئەو دوکوڕە بکوژرێن بۆئەوەی کە گەورەبون لەوە خراپتر نەکەن دوەمیش حەقە موبایل بۆ خوار 15ساڵ قەدەغەبکرێ چونکە ئەتوانێ شتانێک ببینێت کە هەی تەمەنی ئەو نیە فێرئەبێت ببێتە جانەوەر
2026-07-15 09:21:02
15
h_hana18
﮼هانە :
دایك و باوكی ئێستا: نان و جلمان بۆ دابین كردوون! چی تریان بۆ بكەین لەوە زیاتر ؟!
2026-07-14 22:18:55
55
heinrich_manstein
Aso Goodman :
عەرەبی بیابان بەس دەزانێت ساڵی تولەیەک دەرپەڕینێت پەروەردەو ڕەوشت بونی نیە لایان
2026-07-14 19:55:12
31
shii1.0
🪷 :
2026-07-14 19:59:27
9
xellan001
xellan001 :
دەسخۆش 🤍
2026-07-14 20:28:24
7
lare.star
لـەرێ :
هەربژیـت ، کێشە گەورەکە ئەوەیە کەتائێستا نازانن بەخێوکردن لەگەڵ پەروەردەکردن دوو شتی جیاوازە
2026-07-14 20:52:15
9
paizz_105
"Paiz" :
شانزە وهه ڤده سالم هه یه هه تاایستاش وابکه وامه که ئه وە بکه ئه وە مه که واهه ڵسه وادانیشه ئه لیم هه ندیک که س چون منالی زوربه خیوئه که ن له م زه مانی فیتنه
2026-07-15 09:08:03
6
im_ary__
ئـــاری | Ari :
ئیش لە یەک و دوانا نەماوە، ئەوە چەندەها قوربانی هەیە. هەر بوە بەدیاردە، ئەوەنە زۆر بوە ئیتر بەکەڵکی ئەوە نایەت مناڵ غافڵ کەیت و بینێریتە کۆڵان بەتایبەت کچ، ئەبێ وەکوو زێڕ و هەردوو چاوت بی پارێزی. مەعقوڵ نییە، دونیا بۆتە ئاژەڵ گەرایەتی گەورە و بچووکی بوونەتە بکـ...وژ و دەستــدــرــێژی کار.
2026-07-15 16:06:47
3
diiiia98
⋆ ˚。⋆୨♡୧⋆。˚ ⋆ :
بەداخەوە زۆربەئ دایک و باوک نازان کە منداڵ زیاتر لە خواردن پێویستی بە پەروەردەیە 🖤
2026-07-15 06:54:34
3
7amk54
7aMa💫 :
باوکم نەڕۆ دەساڵ بونە دەساڵ من لەو شۆک بوومە 🥰💔
2026-07-15 08:57:30
2
shazhn9164
shazhn :
بۆچی لەناو وڵاتی خۆمان عەرەب هەرچی بکات بەسەر ئێمەی کوردا ساغ ئەکرێتەوە . هەڵەی بێگانە مەسەپێنن بەسەر کوردا 🙂
2026-07-15 19:19:30
1
dlly.rash00
🖤. :
والله قسةكانت لةجيى خويةتى
2026-07-15 08:31:42
1
alanabdwlaa
Alan :
کوردناس 😍❤️ناوەکەت زۆر پیاوانەیە کورد بەباشی ئەناسی
2026-07-15 04:38:27
1
ii.u9xe
🐍' :
منداری کورد ئەوها ناکا ئەوانە عارەبن لۆیە
2026-07-15 21:11:38
0
ari_.na4
Ara💕 :
داخی ئەوەم لێیە هەنێ جا-ش و زۆ-ڵ عەرەب پەرستی ئەکەن و خۆیان بە عێراقی دائەنێن لەکاتێکا لە عەرەب بێ-ئەخ-لاقتر نییە لە دنیا بەتایبەت عێراقییەکان
2026-07-17 21:31:16
0
ainda.005
𝓐𝓲𝓷𝓭𝓪" :
دێنڤێر یانی پۆستی شازززز👏👏👏
2026-07-14 20:37:41
0
To see more videos from user @den.v3r, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About