@pablo.new.espeed: #italia #colosseo #videoviral #stiker #paracompartir

🐺.
🐺.
Open In TikTok:
Region: ES
Tuesday 14 July 2026 21:33:59 GMT
202084
24611
102
10924

Music

Download

Comments

keilyrod1
𝓴𝓮𝓲𝓵𝔂🍓 :
la fortalece
2026-07-16 04:28:38
2
nicole_music13
(((𝓝𝓲𝓬𝓸𝓵𝓮))) :
apoyen él mío porfa
2026-07-15 17:25:33
1
.alexia491
.¡🍒𝓐𝓵𝓮𝔁𝓲𝓪🍒!. :
la mia si la dañaron 😭😕...
2026-07-15 09:56:44
2
To see more videos from user @pablo.new.espeed, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەزانم،،  کە هەنێک لە شەوەکان گەلێ درێژ و سەختن ئەم کاتانەی کە هیچ کەسێک گوێی لە دەنگی گریانو نییە تەنها سەرینەکەت نەبێت.  ئەم کاتانەی کە هەست ئەکەیت هەموو دەرگاکان داخراون.. هەست بە تەنهاییەکی قووڵ ئەکەیت و قورساییەکی زۆر لەسەر سینگتە..  هەست ئەکەیت ئەوەنە کەوتوویت و ئەوەنە هەڵەت کردووە، ئیتر هیچ شتێک وەک خۆی لێ نایەتەوە.. لەوانەیە شەیتان بە جۆرێ بێئوومێدی کردبیت و پێت بڵێت..  ««تۆ زۆر دووریت، خودا لێو خۆش نابێت، تۆ شایەنی ئەمە نیت بگەڕێیتەوە»»  بەڵام با من شتێکت پێ بڵێم.. ئەمە گەورەترین درۆیە کە بڕوات پێ کردووە.  خودایەک کە تۆی دروست کردووە، چاوەڕێتە.  پەروەردگارت هەرگیز لێت بێزار نەبووە و وازی لێ نەهێناویت.. ئەو زۆر باش ئەزانێت کە تۆ مرۆڤیت و لاوازیت،، بەڵام میهرەبانییەکەی ئەو لە هەموو تاوان و لاوازییەکانی ئێمە گەورەترە.! ئایا گوێت لەم بانگەوازە پڕ لە سۆزەی پەروەردگارت بووە؟
ئەزانم،، کە هەنێک لە شەوەکان گەلێ درێژ و سەختن ئەم کاتانەی کە هیچ کەسێک گوێی لە دەنگی گریانو نییە تەنها سەرینەکەت نەبێت. ئەم کاتانەی کە هەست ئەکەیت هەموو دەرگاکان داخراون.. هەست بە تەنهاییەکی قووڵ ئەکەیت و قورساییەکی زۆر لەسەر سینگتە.. هەست ئەکەیت ئەوەنە کەوتوویت و ئەوەنە هەڵەت کردووە، ئیتر هیچ شتێک وەک خۆی لێ نایەتەوە.. لەوانەیە شەیتان بە جۆرێ بێئوومێدی کردبیت و پێت بڵێت.. ««تۆ زۆر دووریت، خودا لێو خۆش نابێت، تۆ شایەنی ئەمە نیت بگەڕێیتەوە»» بەڵام با من شتێکت پێ بڵێم.. ئەمە گەورەترین درۆیە کە بڕوات پێ کردووە. خودایەک کە تۆی دروست کردووە، چاوەڕێتە. پەروەردگارت هەرگیز لێت بێزار نەبووە و وازی لێ نەهێناویت.. ئەو زۆر باش ئەزانێت کە تۆ مرۆڤیت و لاوازیت،، بەڵام میهرەبانییەکەی ئەو لە هەموو تاوان و لاوازییەکانی ئێمە گەورەترە.! ئایا گوێت لەم بانگەوازە پڕ لە سۆزەی پەروەردگارت بووە؟ "قل يَا عِبَادِيَ الَذِينَ أَسرَفوا عَلَىٰ أَنفسِهِم لَا تَقنَطوا مِن رَحمَةِ اللَهِ ۚ إِنَ اللَهَ يَغفِر الذنوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَه هوَ الغَفور الرَحِيم" (پێیان بڵێ: ئەی بەندەکانم، ئەمانەی ستەمتان لە خۆتان کردووە و لە سنوور دەرچوون، بێئومێد مەبن لە ڕەحمەتی خودا، بەڕاستی خودا لە هەموو تاوانەکان خۆش دەبێت، چونکە ئەو زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانە). تەنها سەیرکە.. خودا ناڵێت «ئەی تاوانباران» بەڵکو بە نەرمترین شێوە ئەفەرموێت «ئەی بەندەکانی من»! ئیمڕۆ ، هەر ئێستا با ببێتە خاڵی گۆڕانکاریت پێویست ناکات هیچ شتێک بۆ هیچ مرۆڤێک ڕوون بکەیتەوە،، تەنها هەڵسە،، دەسنوێژێک بگرە و بەرماڵەکەت ڕابخە. لە سوجدەیەکدا هەموو ئەم فرمێسکانەی کە بۆ خەمەکانی دونیات ڕشتووە ئەمجارە بۆ ئەوی بڕێژە کە خاوەنی دڵی تۆیە،، پێی بڵێ: ««خوایە گیان، هیلاک بووم، هاتوومەتەوە بۆ لات، باوەشم بۆ بکەرەوە و لێم خۆش بە»» هەرگیز درەنگ نییە بۆ گەڕانەوە.! خودا زۆر دڵخۆش ئەبێت بە گەڕانەوەی بەندەکەی دەرگای تەوبە کراوەیە، تەنها هەنگاوێک بنێ و بێئوومێد مەبە لە ڕەحمەتی خودای میهرەبان.! زۆر جار شەیطان پێت ئەڵێت: چۆن ئەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ لای خودا لە کاتێکدا دەیان جار تەوبەت شکاندووە؟ چۆن دەستی نزا بەرز ئەکەیتەوە بەم دەستانەی تاوانت پێ کردوون؟ بەڵام لەبیرت بێت.. خودا ئەزانێت کە ئێمە فریشتە نین.! ئەو ئەزانێت کە دەکەوین و لاوازین گەر خودا نەیوویستایە لێو خۆش بێت، هەرگیز ئەم هەستەی لە دڵتدا دروست نەئەکرد کە ئێستا خەریکە دڵت ئەگوشێت بۆ گەڕانەوە… ئەم ئازارەی ناخت، ئەم فرمێسکانەی چاوت، سەلمێنەری ئەمەیە کە هێشتا دڵت زیندووە و خودا ئەیەوێت بگەڕێیتەوە بۆ لای.. هەندێک جار خودا دەرگای هەموو خەڵکیو لێ دائەخات، بۆ ئەمەی بزانیت کە هیچ پەناگەیەک نییە جگە لە ئەو.. ئەم تەنهاییەی هەستی پێ ئەکەیت و ئەم خەفەتەی ناهێڵێت بخەویت، سزای خودا نییە، بەڵکو پەیامێکە و پێت ئەڵێت: «ئەی بەندەکەم، کەس وەک من لێو تێناگات، وەرەوە بۆ لام» کاتێک هەموو دونیا پشتی تێو کردە،، ئەمە چاک بزانە کە خودا ئەیەوێت تەنها پشت بە ئەو ببەستیت.! تەنانەت گەر تاوانەکانت بگەنە ئاسمانیش، تەنانەت گەر هەموو تەمەنت لە دوورکەوتنەوە بەسەر بردبێت، تەنها جارێک وتنی «خودایە گیان لێم خۆش بە» لە ناخی دڵتەوە، هەمووی دەسڕێتەوە وەک ئەمەی هەرگیز نەکرابێت. با شتێکت پێ بڵێم کە دڵت ئارام ئەکاتەوە .. خودا بەدوای بیانوودا ئەگەڕێت بۆ ئەمەی بمانبەخشێت، نەک بەدوای هەڵەدا بۆ ئەمەی سزامان بات. «خودا زۆر لە دایکێک میهرەبانترە کە بە تامەزرۆییەوە باوەش بە مناڵە ونبووەکەیدا ئەکات» تکایە ئەم شەوە بەم دڵتەنگییەوە مەخەوە. با قورساییەکان لەسەر شانت نەمێنن. خودا گوێی لەم قسانەیە کە ناتوانیت بە کەسی بڵێیت، دەیانبینێت ئەم فرمێسکانەی کە لای خەڵکی ئەیانشاریتەوە. با ئیمشەو،، شەوی ئاشتبوونەوەت بێت لەگەڵ دروستکارەکەت. هەر ئێستا لە جێگەکەو هەستە و قسەی لەگەڵا بکە، تاقی بکەرەوە بزانە چی ئارامییەک دڵت دائەگرێت؟ کاتێک ئەزانیت گەورەترین هێزی گەردوون لەگەڵتایە و لێو خۆش بووە.! خودایە گیان... ئێمە لاوازین و تۆ بەهێزیت بە دەستی بەتاڵ و دڵێکی پڕ لە ئازارەوە هاتووینەتەوە بۆ لات بە گەورەیی و میهرەبانی خۆو لێمان خۆش بە و ڕابردوومان بۆ بسڕەوە.. پەروەردگارا... نەهێڵیت شەیطان و بێئومێدی زاڵ بن بەسەرمانا،، ڕووناکی بخەرە سەر ڕێگامان و وامان لێ بکە کە هەرگیز لە میهرەبانی و لێخۆشبوونی تۆ بێ هیوا نەبین.. اللهم امین اجمعین هەر خوشکێک پێویستی بە گوێگرێک بێت با چات بۆ ئەم ئەکاونتەیانم بکات @﮼في ﮼سبیـل ﮼الله🌹،، #ئەکتیڤبن🥀🖤ـہہـ٨ــہ #creatorsearchinsights #foryw #viral #views @tiktok creators @TikTok

About