@sharbazher101: حاجی شيخ کەریمی گەنکاوە کەسایەتی دیاری شارباژێڕ و سلێمانی، پیاوێکی هەڵکەوتوی سەردەمی خۆی ، جوامێرو نانبدە حاجی شێخ کریم کوڕی شێخ ئیسماعیلی کوڕی سید مەعروفە لە ساداتی پیرخدری شاهۆ ساڵی ١٨٨٣ لە ناحییەی باسنێی سەر بە قەزای چوارتا لە دایک بوە هەر لە سەرەتای لاویتیەوە گەنجێکی لێهاتوو چاونەترس و بە توانا بوە بنەماڵەیەکی بە نێوبانگی ناوچەکە بوە بە ناوی بنەماڵەی شێخ مارفی گەورە کە شێخ مارف خۆشی کەسیکی خاوەن دیوەخان بە دەسەڵات و بە توانا بوە لە سەرەتای گەنجیەوە حاجی شێخ کەریم دەست دەکات بە کاری بازرگانی لە نێوان عیراق و ئێران بەو هۆیەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکەڵاویەکی زۆر پەیدا دەبێت لەگەڵ کەسایەتیەکانی ئەو ناوچانە ٧٠ ساڵ پێش ئێستا هاتۆتە گوندی گەنکاوا لە بەر چاو نەترسی و ئازای و لێهاتوی دەبێتە سەر لەشکر لە هێزەکەی شێخ مەحمودی نەمر بەژداری چەند داستانێک دەکات وەک شەرەکانی ئاوباریک و دەربەندی بازیان و باوەگێلدەری تاسوڵجە حاجی شێخ کەریم خاوەنی دیوەخان بوو تیایدا سوڵحی ناوچەکە و میوانداری و جێگەی لێ قەوماوان و ڕێبواران و پێشمەرگە بوو لەسەر ئەو بابەتەو نان دانی بە پێشمەرگە قائیمقامی چوارتا بەشە خۆراکی دەبڕێت و ئەویش بۆ سۆراخی دەچێتە لای قائیمقام پێی دەڵێت بۆ بەشە خۆراکی ئێمەت بڕیوە قائیمقام لە وەڵامدا دەڵێت ئێمە خواردن دەدەین بە خۆت و ماڵومناڵت تۆش دەیدەیت بە پێشمەرگە حاجی شخ کەریمیش لە وەڵامدا وتویەتی من میوانداری هەموو کەس دەکەم دیوەخانەکەم بۆ هەموو کەسێکە تۆش دەتوانیت بێت نانی تیا بخۆیت من بە ئەرکی میوانداری خۆم هەڵدەستم هەمیشەش پشتیوانی خەڵکی شارباژێر بوە دژی هەموو ستەمکاریەک بوە ، مامۆستا مەلا سەید عەلی لە شعرێکدا بەم شێوەیە هەستی خۆی بۆ دەردەبڕێت : مێژووی تەمەنی خاڵە شێخ کەریم بە تایبەت کاتێ بە چاوی خۆم دیم خاڵە شێخ کەریم چاوی شارباژێر ڕوخۆش و سەخی پڕ لە خێر و بێر لە هەشتاو حەوتا هاتە سلێمانی لە یادمە کاتێ تەشریفی هانی زانایانی دین شێخانی مەشهور لێی کۆبونەوە لە نزیک و دور سفرەی خواردنی وا ڕاخاو بوو تاجی عیزەتی لەسەر نابوو بوو بو بە مەڵبەند بۆ ئاشتەوای لە بۆ دڵسۆزی و سۆز و برایی بێ ڕیا و بێگەرد زۆر بە غیرەت بوو بەرامبەر چاکە زۆر بێ منەت بوو گەر قسەی حەقی بۆ بهاتایە دەیکرد هەرچەند هەرچی ببوایە چونکە نیەتی پاک و بێگەرد بوو لە کۆری سوڵحا بەڕاستی مەرد بوو بویرو نەترس سڵی نەدەکرد بەرامبەر زاڵم قسەی خۆی دەکرد خودا ڕێزێکی وەهای بۆ نوسیبوو کەس بێڕێزی بە چاوی خۆی نەدیبوو نەوەی پیرۆزی خاڵۆ شيخ کەریم ئەولادەکانی لەم شارە دەژین هەر کامیان بگری بە ئەدەب و دین لە باغی حەیا بونەتە پەرژین دیارە پەروەردەی دەستی ئەو پیاوەن سادات و دڵپاک ئا لەو سەرچاوەن نەوەی ساداتی پیرخدر دیارە بە دین و عیزەت بۆیە سەردارە لە خوای بەخشندە داوامان وایە انشاللە ئێستا لە بەهەشتایە سڵاو لەڕۆحی پاکت یادت ناوت لەدڵی خەڵکی (سلێمانی و شارباژێڕ ) بەزیندوی ماوەتەوە #foryou #foryoupage #fyp #capcut #sharbazher

Sharbazherشارباژێڕ  ـ
Sharbazherشارباژێڕ ـ
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 15 July 2026 15:12:48 GMT
14866
422
32
37

Music

Download

Comments

balay.aurwpy9
بالەی ئەوروپی کارێزە وشک :
خوالیی خۆش بیت
2026-07-16 06:25:19
0
barhamabdullah7
barhamabdullah7 :
xway gwra key Xosh bet
2026-07-15 16:31:49
0
xaled.abdulla5
Xaled Abdulla :
خوای گه ورە لیی خۆش بیت
2026-07-15 18:21:04
0
volvofh5002018
Ali :
جێگەی بەهەشتی بەرینە ان شاءالله وە خۆشەویستیم بۆ نەوەکانی هەیە
2026-07-16 07:08:03
2
mashtal.alan07736946579
mashtal.alan :
خوای گەورە لێی خۆش بێت
2026-07-16 08:19:29
0
mhamad.qadr376
Mhamad Qadr :
بياوى وا كةم بو خواى كةورة ليى خوشبيت خالة شيخ كةريم
2026-07-15 21:05:04
1
rebwarhussen6
Rebwar hussen :
هه زار ره حمه ت له گوری پیاوی پرخیره ت و پیاوه تی و ساحب ده رگاو دیوه خان جیگای به هه شتی به رینی خودابیت انشاالله
2026-07-15 21:55:52
1
haorazali
Haoraz Ali :
دیارەسلێمانی وشارباژێر گرێ دراوی یەکن ؟پڕ لەپیاوی بەڕێزو بەکەڵکن ؟
2026-07-16 05:52:36
0
dysz2ti1brty
dysz2ti1brty :
خودای گە ورە لێی خۆش بێت بنە ماڵە یە کی چاکن
2026-07-16 05:44:45
0
rastgosharaza
🤩😎 :
ڕۆحی شاد بێت
2026-07-16 09:30:35
0
shexarauf
ْ :
بەڕەحمەتی خوداچوبێت
2026-07-16 05:31:30
0
dr.arkan.abdullah.jaf
ئەرکان عبدالله محمود خلیفه :
خوای گەورە لێی خۆشبێت، پیاوێکی سەنگین و قسەخۆش و قسە ڕەوابوو.
2026-07-16 07:58:00
0
rzgar.ali980rzgar
rzkar :
کاتی خۆی ێکه م پیاوه ماقوڵوکه سایه تی شاڕباژێڕبوقسه ی ڕه دبونه وه ی نه بوڕه فیقی باوکم بوباوکم اوه نه ی خۆشه ویست ایودخاڵه شێخ کریم بڵێ اوکوڕه دسه ربڕه سه ری ابڕم منیش زۆراترسام مناڵم بوم امودخوایه خاڵه شێخ کریم وانه ڵێ خۆزگه مان به وسه رده مه
2026-07-15 20:06:28
0
user8712051215117
user871205121511 :
خوای گەورە لێی خۆش بێت
2026-07-16 05:15:01
0
karwan2201
karwan :
خوا لێی خۆشبێت
2026-07-15 22:22:06
0
user6976747558127
ره شید ره سول :
خوای گەوە لێی خۆش بێت پیاوێکی تابلێی پیاوانەو نان دەر ساحێب دەرک
2026-07-15 20:12:22
0
xala.bakr0
خاڵە بەکر :
ڕۆحی شادووئارام بێت ئە وکە ڵە پیاو...
2026-07-15 19:36:00
0
jamal.xayat
jamal xayat :
روحي شادوارام بيت جيكاي به هه شت بيت انشاالله كه سايه تي شاربا ژير بوو
2026-07-15 20:01:56
0
user9376670017611
user937667001761سیف الدین :
خوالێ ی خۆشبێت پیاوێک پڕاو پڕ لەچاکەو نانبدەیی و خانەدان
2026-07-15 18:36:48
0
amin.mala16
Amin Mala :
خوا لێی خۆش بێت
2026-07-15 18:39:36
0
arez.live
Arez.live :
خواگەورە لە باوە بابە گورە خۆش بئ اشاالڵە
2026-07-15 19:32:43
0
sarwarqobade
Sarwar Qobade :
روحي شاد بيت
2026-07-16 10:37:31
0
bakrarfe
bakr arfe :
خواي گه وره ليخؤش بيت
2026-07-15 18:48:14
0
sherko211
sherko_ :
پیاوی جوامێرو خاوەن دیوەخان و خۆشەویستی شارباژێڕیەکان
2026-07-15 23:20:33
0
To see more videos from user @sharbazher101, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About