@ghuraba.89: خودای گەورە ئەفەرموێت: {وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ۚ ذَٰلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ} واتە: «کاتێک داوای پێداویستییەکتان لێکردن (لە هاوسەرانی پێغەمبەر)، لە پشتی پەردەوە داوایان لێبکەن، ئەمە پاکترە بۆ دڵی ئێوە و دڵی ئەوانیش.» ئەم ئایەتە ئەگەرچی بۆ هاوسەرانی پێغەمبەر (ﷺ) دابەزیوە، بەڵام حوکمەکەی ژنانی باوەڕداریش ئەگرێتەوە، چونکە هۆکارەکەی کە "پاک ڕاگرتنی دڵەکانە" هەموو موسڵمانان پێویستیان پێیەتی. {وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُدْنِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا...} واتە: «با سەرپۆشەکانیان بدەن بەسەر سنگ و ملیاندا و جوانیی خۆیان دەرنەخەن تەنها ئەو بەشە نەبێت کە خۆی دەرکەوتووە.» دایکی باوەڕداران عائیشە ئەفەرموێت: «ڕەحمەتی خوا لە ژنانی کۆچەرانی یەکەم بێت، کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی، کراسەکانی خۆیان دڕاند و پێی، دەموچاو و سەری خۆیان داپۆشی (باوەڕیان هێنا بە داپۆشینی تەواو).» (صحيح البخاري). وە هەروەها فەرموویەتی : «کاتێک لەگەڵ پێغەمبەردا (ﷺ) لە حەج بووین و لە حاڵەتی ئیحرامدا بووین، سوارەکان بەلاماندا تێدەپەڕین. کاتێک دەگەیشتنە بەرامبەرمان، هەر یەکێک لە ئێمە جلبابەکەی (عاباکەی) لەسەر سەریەوە شۆڕ ئەکردەوە بەسەر دەموچاویدا، کاتێکیش تێدەپەڕین و لێمان دوور دەکەوتنەوە، دەموچاوما کێش دەکردەوە و دەمانکردەوە.» ئەم فەرموودەیە ڕوونترین بەڵگەیە کە لە کاتی بینینی پیاوانی نامەحرەمدا، داپۆشینی دەموچاو واجب بووە تەنانەت لە کاتی حەجیشدا. لە ڕووداوە بەناوبانگەکەدا کە دایکی باوەڕداران عائیشە لە کاروانەکە جێما، و هاوەڵی بەڕێز صەفوان کوڕی موعەتەڵ دۆزییەوە، دایکی باوەڕداران عائیشە دەفەرموێت: «فَاسْتَيْقَظْتُ بِاسْتِرْجَاعِهِ حِينَ عَرَفَنِي، وَقَدْ كَانَ يَرَانِي قَبْلَ الحِجَابِ، فَاسْتَيْقَظْتُ بِاسْتِرْجَاعِهِ حِينَ عَرَفَنِي، فَخَمَّرْتُ وَجْهِي بِجِلْبَابِي» واتە: «بە دەنگی ئیسترجاعی ئەو (کە گوتی إنا لله وإنا إليه راجعون) بەخەبەر هاتم کاتێک منی ناسییەوە، چونکە پێش دابەزینی ئایەتی حیجاب منی بینیبوو. بۆیە کاتێک ناسیومییەوە، خێرا دەموچاوی خۆمم بە جلبابەکەم داپۆشی.» پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: «لاَ تَنْتَقِبِ المَرْأَةُ المُحْرِمَةُ، وَلاَ تَلْبَسِ القُفَّازَيْنِ» (صحيح البخاري) واتە: «ئافرەت(لە کاتی حەج و عەمرەدا) با نیقاب (ئەو پۆشاکە دووراوەی تایبەتە بە دەموچاو) نەبەستێت، وە دەستکێش نەکاتە دەستی.» شیکردنەوەی زانایان: گەر لە کاتی ئاساییدا نیقاب و دەستکێش فەرز نەبووایە، پێغەمبەر (ﷺ) لە کاتی ئیحرامدا قەدەغەی نەئەکرد. ئەمە دەسەلمێنێت کە ئافرەتانی سەردەمی پێغەمبەر بەردەوام دەموچاو و دەستیان داپۆشیوە. لەبارەی مانای «إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا» (تەنها ئەوەی کە خۆی دەرکەوتووە)، مەبەست پێی جلوبەرگی دەرەوەیە (وەک عەبا یاخود جلباب). واتە ئافرەت ناتوانێت پۆشاکی دەرەوەی بشارێتەوە کاتێک بە ڕێگادا دەڕوات، چونکە بە ناچاری دەبینرێت. بەپێی ئەم تەفسیرە، دەموچاو و دەستەکانیش دەبێت دابپۆشرێن و نابێت دەرکەون. {يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ}: با جلبابەکانیان (ئەو پۆشاکە پان و درێژەی کە لە سەرەوە دێتە خوار) بەسەر خۆیاندا بکێشنەوە و شۆڕی بکەنەوە (بۆ داپۆشینی دەموچاو و جەستە). سورة الاحزاب ئایەتی ٥٩ کەوایەە”” ئەم کەسەی نیقاب ناکات یاخود خێزانەکەی نایکات مەجبوور نییە سوکایەتی پێ بکاو.! بێگوومان ئێمە ڕێز لە سفوورێک ئەگرین کە ڕێز لە نیقابەکەی ئێمە ئەگرێ چونکە ئومێدمان بە خودایە کە ئەیهێنێتە ڕێگای ڕاست بەڵام بەداخەوە چەندەها بەناو پیاوی گەنج و ئافرەتی گەنج هەموو کاتەکانیان تەرخان کردووە بۆ سوکایەتی کردن بە نیقاب.! @TikTok @tiktok creators #نیقاب #ئەکتیڤبن🥀🖤ـہہـ٨ــہ #کوردستان #creatorsearchinsights #foryw

﮼تەوحید،،
﮼تەوحید،،
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 16 July 2026 12:33:58 GMT
5270
693
37
53

Music

Download

Comments

shix139
shix :
قسەکانی راستن
2026-07-16 21:21:17
1
lord_aizen56
LORD_AIZEN :
دڵم بەم میللەتە داماوە خۆش بی؟
2026-07-17 17:31:21
1
karan_slemany
كاروان سليمانى :
بـارک اللە فیکم 🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲🤲
2026-07-16 19:19:41
2
dudu.surchy
𐙚 Duren 𐙚 :
بارك اللە فیك🫠
2026-07-16 12:58:08
3
sil.7rr
➰— :
ئەو پۆستانە پێویستن دەستت خۆشبی🩷..
2026-07-16 14:53:40
2
kosrat_26
《 - K O ⚡ R A T - 》 :
2026-07-16 18:37:58
3
emadamin22
Emad Amin 🖤 :
جزاك الله خيرا
2026-07-16 21:16:44
1
alshari3a
الشريعة ☝🏻🫀 :
سەرکەوتن بەس لۆ ئیسلام ☝️☝️
2026-07-16 23:40:34
1
zwlexa244
🖋️ zwlexa📚 :
حسبي الله ونعم الوكيل ☝️
2026-07-17 10:22:58
1
karan_slemany
كاروان سليمانى :
یـــاخوا بەقوربانی ئەو نیقابەتبم دادەسەنگینم 🌹🌹🥰
2026-07-16 19:20:37
1
hanenqabe21
HANE NQABE :
دەوەڵاهی نیقاب و دشداش هیچ پەیوەندی بەئیسلامەوە نیە بەڵکو کلتوری عەرەبە عەرەب پێش ئیسلامیش دشداشی ئەپۆشی و پێش ئیسلام نیقابیان لەسەر ژەنەکانیان فەڕز کردبوو چونکە حیسابی مرۆڤیان بۆ ئافرەت نەدەکرد و پێیان عەیب و کوفر بوو کەسێک دەم و چاوی ئافرەتیان ببینێ و نەیاندەهێشت بڕۆنە دەرەوە تا خۆیان نیقاب نەدەکرد لەچکە فەڕزە لەئیسلام نەک نیقاب
2026-07-17 15:52:45
0
niqabakam_shanazima0
niqabakam_shanazima0 :
ئاااایییی خوایە گیان چۆن ئەم نیقابەی ئێمە بۆتە داخ و مۆتەكەی ژیانیان الحمد چۆن اللە بەرزی كردۆتەوە تابنێتە داخی دڵیان ئەگەر ئەوەندە شكۆ مەند نە ێت ئەوەندە باسی ناكرێت
2026-07-17 09:11:52
1
soma_27_
ســـۆمـــا..🤎 :
ئای مامۆستا سەیرەکە چی بەتۆ ئەڵێن و چۆن دوای مەزهەر و عبدولەتیف کەوتون💔حەیف
2026-07-16 18:42:01
1
a_a9968
. :
پەنا بە اللە ئەوە گەر یەک تۆز زانیاری هەبا ئەم قسەیی نەدەکرد لەبەر ئەوەی هاوسەران و کچانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و سەحابەکان نایقاب و بورقا بوونە ئەم قسيەی وی ئەوانیش دەگرێتەوە پەنا بە اللە لۆییە پێویستە بزانی گوێ لەکێ رائەگری لەم سەردەمە!. جزاك الله خيرا.
2026-07-16 20:36:41
4
abdrahmanadl04
عبدالرحمان عادل :
خودای گەورە هیدایەتت بدات
2026-07-16 19:31:49
2
lutka01
lutka01 :
🥺
2026-07-17 11:58:01
0
To see more videos from user @ghuraba.89, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About