@.wannderlust: The Elephant Man (1980) فیلمێکی درامای ژیاننامەییە کە لەسەر چیرۆکی ڕاستیە پیاوێک بە ناوی جۆزێف (جان) مێریک دروست کراوە. ئەو بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە ڕووخسار و جەستەی زۆر گۆڕابوو، وە خەڵک زۆر جار وەک شتێکی سەیر سەیریان ئەکرد لە سەرەتای فیلمەکە، جان مێریک لە شۆوەکانی "freak show" ئەدرێت و خەڵک پارە ئەدەن بۆ ئەوەی سەیری بکەن. خاوەنەکەی زۆر توندوتیژە و وەک مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ ناکات. دکتۆر فریدریک ترێڤز (Anthony Hopkins) ئەو ئەبینێت و بۆ توێژینەوە ئەیبات بۆ نەخۆشخانە. لە سەرەتا هەمووان وا ئەزانن جان ناتوانێت قسە بکات یان بیر بکاتەوە، بەڵام دوای ماوەیەک دەرئەکەوێت کە زۆر زیرەک و میهرەبانە. یەکێک لە بەناوبانگترین دیمەنەکان ئەوەیە کە خەڵک بەدوای ئەکەون و ئەو بە گریانەوە هاوارەکات: "I am not an animal! I am a human being!" "من ئاژەڵ نیم، من مرۆڤم" دوای ئەوە، خەڵکی دەسەکەن بە ڕێزگرتن لێی و ژمارەیەک کەسی ناسراوی لەندەن سەردانی ئەکەن. جان خەونی ئەوەی هەیە کە وەک هەموو مرۆڤێکی ئاسایی بژی، بەس نەخۆشییەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ئەبێ. لە کۆتایی فیلمەکە، جان ئەزانێت کە تەمەنی زۆری نەماوە. ئەو بە هەموو ژیانی ناچار بووە بە دانیشتن بخەوێ، چونکە قەبارەی سەری هەڵنەئەگرت ئەگەر وەک خەڵکی تر پاڵ بکەوێت. بەڵام لە دوا شەوا، بڕیار ئەدات یەکجار وەک مرۆڤێ ئاسایی بخەوێت. ئەکەوێتە سەر پشت، و ئەوە ئەبێتە ئەوەی کە هەناسەی بگرێت و بمرێت. #theelephantman
ُ
Region: IQ
Thursday 16 July 2026 13:00:33 GMT
Music
Download
Comments
lana :
“my life is full because i know i’m loved..”
2026-07-17 01:49:32
11
𝘙𝘢𝘮𝘪𝘺𝘢𝘳 :
david lynch’s movie:
2026-07-16 13:52:29
5
سەرۆک ڕەست ☭ :
مردممم
2026-07-17 02:58:13
0
پاقلاوە :
2026-07-17 02:30:03
0
th8v5 :
💝💝💝
2026-07-16 16:36:46
0
﮼سۆما ﮼سیڤەر ﮼ 🖤. :
💔💔💔
2026-07-17 02:55:38
0
To see more videos from user @.wannderlust, please go to the Tikwm
homepage.