@yasser_walid: من باوکێکی چل ساڵەی دڵشکاوم لەبەر عەزیزی دڵم و بۆ ڕزگارکردنی ڕۆڵەکەم ناچار بووم دەموچاوی خۆم لەم وێنەیەدا بەیان بکەم و نیشانی هەموانی بدەم چونکە هیچ ڕێگەیەکی ترم لەبەر نەماوە ئەم قسانەی دەیانکەم دوا هاواری منە چونکە ئیتر هیچ لە دەستی من و ماڵباتەکەم نایەت و هەموو دەرگاکانی ژیانمان لێ داخراوە من بە ڕووڕەشی و شەرمەزاری و دڵێکی ڕووشاو و پڕ لە گریانی شەوانەوە هاتووم ئەم پۆستە بکەم تا خەڵک بە هانامانەوە بێن و ژیانی کوڕەکەم ڕزگار بکەن ئەم کوڕەم پەککەوتەیە و لە دەستی خۆماندایە و خۆشی خاوەن ماڵ و خێزانە کە بەبێ ئومێد چاوەڕێی دەستی بەتاڵی ئێمە دەکەن ئەم کوڕە نەخۆشەم خاوەنی دوو جەرگگۆشەیە کچێکی شەش ساڵان و کوڕێکی دوو ساڵان کە شەو و ڕۆژ بە دیار دەرگاوە وەستاون و بە هیوای چاکبوونەوەی باوکیانن و چاوەڕێی دەکەن دەگریم و دەڵێم چۆن بەرگەی مەرگی جەرگەکەم بگرم و چۆن سەیر بکەم مناڵە چاوگەشەکانی لەم تەمەنە بچووکەدا ببنە هەتیو و بێ باوک ببن سەبارەت بەم کەناڵ و خێرخوازانە بە خودا سوێند دەخۆم هەمووی درۆیە و بۆ مەسڵەحەت و ناوبانگی خۆیان کار دەکەن من تەنها تەلەفۆنی یەک و دووانم نەکردووە بەڵکو چوار پێنج کەناڵ و ڕێکخراوی گەورەم هێنا و بردووە هەر جارە و بە ڕەنگێک دەستی دەستییان پێکردم یەکێکیان دەیگوت کارێکم لە دەستدایە با تەواو بێت و ئەویتریان دەیگوت کاتم نییە و با ئەمە تەواو بکەم پاشان دێم بە خودا دوو مانگی ڕەبەقە منیان لە چاوەڕوانیدا هێشتووەتەوە و هیوام تەنها پێیان بوو بەڵام ئێستا بە تەواوی بێهیوا بووم لێیان و دەزانم کە تەنها درۆ بوو لەم دوو مانگەی کە بە درۆی ئەوان چاوەڕێمان کرد ڕۆژ بە ڕۆژ حاڵی کوڕەکەم خراپتر دەبێت و زگی پڕ دەبێت لە ئازار و ئێستا بە زۆر هەناسە دەدات و خەریکە دەخنکێت خواردنی تەنیا لە ڕێگەی سۆندەوەیە و هەموو ڕۆژێ بێهۆش لەسەر تەختەیە و تەنیا هەناسەیەکی لێڵ و بێهێزی پێوە ماوە دکتۆرەکان دەڵێن ئەگەر لە کەمتر لە دوو مانگدا ئەم کوڕە نەشتەرگەری نەکات ژیانی بە یەکجاری لەدەست دەدات و چارەسەریشی لێرە نییە و دەبێت ببرێتە وڵاتی تورکیا کە تێچووەکەی تەنها ۹ ملیۆن دینارە بە خودا بە خودا بە خودا هەرچییەکمان هەبوو لە ماڵ و حاڵ فرۆشتمان تەنیا بۆ ئەوەی ڕزگاری بکەین ئێستا تەنیا پارە ماوە لە نێوان مردن و ژیانی کوڕەکەمدا بۆیە هاوار دەکەم بۆ هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەر شوێنێکی تر تکایە هەر کەسە و بەپێی توانای خۆی بە ۲٠ یان ۳٠یان ٤٠ هەزار دینار بەشدار بێت و پۆستەکەش لایک بکەن تا بگاتە فریادڕەسێک خوای گەورە جەرگی کەس نەسوتێنێت و کوڕەکەم بگەڕێنێتەوە بۆ باوەشی منداڵە چاوەڕوانەکانی ئێستا تەنیا ئەم ڕێگایەم لەبەردەمدا ماوە کە خۆم ببەم بە خێرخواز بۆ کوڕەکەم و هاوکاری بکەم تکایه با هەموو کەسێک خۆی بکات بە یەک و پێکەوە ببینە فریادڕەس بۆ ئاو دانی جەرگی سوتاوی باوکێک دەتوانن هاوکارییەکانتان (FIB) بنێرن یان ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن ژمارەی (FIB) 0751 844 6287 بۆ نامەی واتسئاپ 07518446287 ژمارەی تەلەفۆن بۆ پەیوەندی 07518446287 تخوا مەهێڵن ئەم ئومێدەمان بمرێت و جەرگمان بسوتێت #fyp #viral #hawler_slemani_dhok_karkuk_hallabja #hawler #slemani
یاسر ولید
Region: IQ
Thursday 16 July 2026 17:55:40 GMT
Music
Download
Comments
Adam.u.Nellie :
خۆ ئێستا لێ بکۆڵەوە دوونیایە بە ناوە خزم و نزیکیان هەیە بەس شعوریان نییە چەند خۆشە بیکەنە عادەت هەر ماڵێک نەخۆشێک عەمەلیاتێک لێقەومانێکی لێ ڕوودا هەر کەس و ١٠٠ هەزاری بداتێ هەموو کەس ناخۆشی لێ ڕوو دەدا و دێتەوە ڕێی خۆشی من بابم عەمەلیاتی فەقەرات کرا پیکابەکەی خۆی فرۆشت بە هەمان شێوە شعوریان نەجوڵا
2026-07-16 23:26:21
768
﮼هیوا :
لە کوییە من گورچیلەیکی خۆمی پی ئەبەخشم
2026-07-17 08:38:07
126
ℛ🦢 :
توخوا یەکەک فاخیر هەریری لۆ تاگ بکە
2026-07-16 22:16:03
437
Ramin tuning🏎️ :
برا گیان رەقمی fibدانی بەپێی توانا یارمەتی دەر دەبین انشاللە
2026-07-17 06:39:23
48
Rebin Lak :
خوای گەورە شفای رەحمەتی بۆ بنێرێت
2026-07-17 10:12:51
2
𖤍 :
Raqami fib fastpay shtik??
2026-07-16 19:45:00
65
🖤 :
یاڕەبی خوا شیفای بدات🥰
2026-07-17 09:43:25
2
𝓝 :
Red or blue?
2026-07-16 22:50:23
22
Marewan Kamaran :
خوایە تۆ شیفا دەری . شیفای بدە . خوا ئاسانی بکات …🖤
2026-07-17 10:19:42
2
Hakim :
یاڕەبی خوای گەورە شیفای عاجیلی بدات پێوستت بەکەس نابێت ان شااللە
2026-07-17 07:30:37
2
Bawan :
عەزێت نەبێ لە چ خەسخانەیەکە یەکێک پێمان بڵی سوپاسی ئەکەم تا لە نزیکەوە بیبینیم
2026-07-17 08:38:45
53
Sebur🦅 :
رەبی بۆخاتر ئەم شەوە موبارەکە خوا موعجیزەیە بخولقێنێ بە زوترین کات شیفای عاجلی بۆ بێ یارەبی
2026-07-17 00:11:41
87
Rosse :
کاتێک پەیامەکەت دەکەمەوە و دەیخوێنمەوە، لەگەڵ خوێندنەوەی دانە بە دانەی قسەکانت، فرمێسک لە چاوم دەهاتە خوار. ئازارەکەت هێندە قووڵە، دڵی هەر مرۆڤێک دەهەژێنێت. هیچ شتێک لەم دنیایەدا لە ئازاری باوکێک سەختتر نییە کە سەیری کۆرپە و جەرگۆشەکەی دەکات و دەبینێت بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت. با هەموومان ببینە دەستێک بۆ سڕینی فرمێسکەکانی ئەم باوکە: تکا لە هەر کەسێک دەکەم کە توانای هەیە، بە هەر شێوازێک بێت — چ بە دوعایەکی بەکوڵ، چ بە هاوکارییەکی دارایی یان مەعنەوی — یارمەتی ئەم باوکە و کوڕە نەخۆشەکەی بدات. جەرگی باوکێک مەهێڵن بسووتێت: با لەم تەنگانەیەدا بە تەنیا جێیان نەهێڵین. هەر یارمەتییەکی ئێمە، لەوانەیە ببێتە هۆکارێک بۆ گەڕانەوەی خەندە بۆ سەر لێوی ئەم کوڕە و ئارامبوونەوەی دڵی باوکی. خوایە، جەرگی ئەم باوکە مەسووتێنە و تاقیکردنەوەکەی بۆ بکە بە خۆشی و دڵشادبوون بە لەشساغی ڕۆڵەکەی. ئەوی پێ ببەخشە کە چاوی پێی ڕوون بێتەوە
2026-07-17 11:29:15
34
لەرێ🩶🪻 :
پێویست ناکات ڕوڕەشبیت هیچی عەیبدارت نەکردووە ئەوەی کردووتە لە پێناو ژیانی کوڕەکەتدابوە.. انشالڵە خودا شیفای ئەدات کاک یاسر
2026-07-16 22:31:04
33
hardimhamed :
شوێنت کوێیە با بێین سەردانت بکەین هاوکاریەکی باشت ئەکەین
2026-07-17 12:23:17
15
♥️. :
خوایە گیان بۆ خاتری او شەوی هەینیە شیفای بۆ بنێریت و ل ب خاتری مندالەکانی با نەبنە هەتیو یا رەب تۆ هاوکاریان بی…🤲🏻💔
2026-07-16 23:35:55
32
﮼م🖤 :
Xwa shifay bdaaa😌,,
2026-07-16 19:43:34
6
zhiirahmedd :
دەوڵەمەنەکان خۆتان شیرینکەن دەستان درێژ کەن لەبەر دلی ئەم باوکە ❤️
2026-07-16 22:34:21
32
⭠𝙃𝙖𝙢𝙖🇩🇪𝘽𝙈𝙒⭢ :
یارەب تۆ لە هەموو کێشەک و زەحمەتیێک گەورەتری خودایە هاوکاریان بە تەنها تۆ شک دەبەین💔🤲🏻🫠
2026-07-17 02:51:59
13
𝜤R𝝤𝜨🖤GIRL :
یاربی بۆ خاتری ئەم شەوە پیرۆزە خوای گەورە شفای بدات
2026-07-16 22:15:37
27
﮼ژینا🌙 :
Xatry am rozha jumhaya Yaraby xwya gawra shifay bo bneret..
2026-07-16 22:35:05
13
H.M.AMAZON :
وەلله ی دڵم ژان دەکا💔💔
2026-07-16 19:29:21
15
Я Барзани :
Be za7mat raqam QI card yakak lom replay ka
2026-07-16 22:30:57
24
Varena :
خۆزگە شتێکم لەدەست هاتبا 🥹
2026-07-16 23:23:34
21
To see more videos from user @yasser_walid, please go to the Tikwm
homepage.