@_yvngr_:

rei◡̈(เรย์)🐰🌹🇮🇩
rei◡̈(เรย์)🐰🌹🇮🇩
Open In TikTok:
Region: ID
Thursday 16 July 2026 22:47:36 GMT
154
6
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @_yvngr_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


"کاتی خۆی سێ برا هەبوون" کە بەتەنها گەشتیان دەکرد بەڕێگەیەکی جیاکراوەدا لەکاتی بەرەبەیاندا، براکان گەشتن بەڕووبارێک کە تێپەڕبوون لێی زۆر مەترسیدار بوو، بەڵام سێ براکە جادوویان دەزانی و جادووگەر بوون بۆیە بەجووڵەیەکی سادەی دارە جادوویەکەی دەستیان پردێکیان درووستکرد، بەر لەوەی بەسەر پردەکەدا بپەڕنەوە، شێوەیەکی نامۆو داپۆشراو ڕێگری لێ کردن ئەو کەسە "مەرگ-Death" بوو، وە هەستی ئەکرد فێڵی لێکراوە چونکە پێشتر خەڵکی بەئاسانی ئەکەوتنە نێو ڕووبارەکەوەو ئەمردن و ڕۆحەکانیانی ئەبردن، بەڵام سێ براکە بەهۆی جادووەکەی کە کردیان نەئەکەوتنە نێو ڕووبارەکەوە، مەرگ فێلباز بوو و خۆی وا نیشاندا کە پیرۆزبایی لە سێ براکە ئەکات بەهۆی جادووەکانیانەوە و وتی هەریەکەیان شایستەی خەڵاتێکن چونکە ئەوەندە زیرەک بوونە و خۆیان لەو دزیوەتەوە. ـ برا گەورەکە داوای دارێکی جادوویی کرد کە لەهەموو ئەو دارانە بەهێزتربێت کە بوونیان هەیە، بۆیە مەرگ دارێکی لە بەتەمەنترین درەختی ئەو شوێنە بۆ درووستکرد و پێیدا ـ برای دووەم داوای کرد هێزی ئەوەی هەبێت کە کەسە خۆشەویستەکانی لەگۆڕ زیندووبکاتەوە، بۆیە مەرگ بەردێکی لەڕووبارەکە دەرهێناو پێشکەشی کرد ـ لەکۆتاییدا مەرگ ڕوویکردە برای سێیەم کە پیاوێکی سادە بوو، داوای شتێکی کرد کە ڕێگەی پێبدات لەو شوێنەی لێی تێپەڕبێت بەبێ ئەوەی مەرگ دوای بکەوێت، مەرگ بە نادڵییەوە لە بەشێکی جلەکەی خۆی پارچە قوماشێکی دڕان و کردی چارشێوێکی نادیار و بە برای سێیەمی دا برای یەکەم گەشتی بۆ گووندێکی دوورەدەست کردو دارە جادوویەکەشی بەدەسەوە بوو، جادووگەرێکی کووشت کەپێشتر شەڕی لەگەڵ کردبوو، برای یەکەم نقوم ببوو لەوهێزەی کە دارە جادووییەکە پێی بەخشیبوو، شانازی ئەکرد کە نابەزێنرێت، بەڵام شەوەکەی جادووگەرێکی دیکە دارە جادوویەکەی دزی وە بەتەواوی گەرووی برای یەکەمی هەڵدڕی، بەمجۆرە مەرگ ڕۆحی برای یەکەمی خوارد، برای دووەم گەشتی بۆ نیشتیمانەکەی کرد و بەردەکەی دەستی سێ جار سوڕاندەوەو کچەخۆشەویستەکەی کەمردبوو زیندووی کردەوە و لە بەردەمیدا دەرکەوت، بەڵام هەر زوو کچەکە غەمگین و سارد بوو لەبەر ئەوەی شوێنی ئەو ئێستا جیهانی زیندووەکان نییە، بۆیەش برای دووەم بەهۆی بێهیوابوونی شێت بوو و خۆی هەڵواسی و مرد، وە بەم جۆرەش مەرگ ڕۆحی برای دووەمی خوارد، بەڵام برای سێیەم بۆ چەندین ساڵ مەرگ بەدوای گەڕاو نەیدۆزییەوە بەهۆی چارشێوە نادیارەکەی کەپێیدا، کاتێک برای سێیەم پیربوو چارشێوەکەی لەسەری لاداو بەخشی بە کوڕە خنجیلانەکەی خۆی، پاشان بەخۆشحاڵییەوەو بەبێ ترس و دوودڵی خۆی پێشکەشی مەرگ کردوو لەگەڵی ڕۆشت، بەدادپەروەری و تێرییەوە جیهانەکەی بەجێهێشت هێز - ئەتکووژێت مانەوە لەڕابردوو - وێرانت ئەکات قبوڵی و دانایی - ئارامیت پێ ئەبەخشێ J K Rowling Harry Potter: Deathly Hallows Part one "book and movie" #harrypotter

About