Language
English
عربي
Tiếng Việt
русский
français
español
日本語
한글
Deutsch
हिन्दी
简体中文
繁體中文
API
Home
How To Use
Language
English
عربي
Tiếng Việt
русский
français
español
日本語
한글
Deutsch
हिन्दी
简体中文
繁體中文
Home
Detail
@kyla_ember:
Kyla
Open In TikTok:
Region: US
Friday 17 July 2026 15:26:56 GMT
15
0
0
0
Music
Download
No Watermark .mp4 (
0MB
)
No Watermark(HD) .mp4 (
0MB
)
Watermark .mp4 (
0MB
)
Music .mp3
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @kyla_ember, please go to the Tikwm homepage.
Other Videos
🤎#اكسبلورexplore #fypシ゚ .
Wajar RUU Perampasan Aset Ditolak, Kan Bahaya Buat Pejabat Konoha!
#tiktokmali🇲🇱223 #pourtoii #fyp #vues #fouryoupage
فڕین، وەفا و نیشتمانی ڕاستەقینە ژیان پرۆسەیەکی بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ئارامی و جێگیریدا. مرۆڤ لە گەشتی تەمەنیدا فێر دەبێت کە فڕین تەنها بڕینی ئاسامانە بەرینەکان و بەرزبوونەوە نییە، بەڵکو دۆزینەوەی ئەو "باڵە" بەهێز و ڕاستەقینەیەیە کە لە ناو زریانە سەختەکان و گێژەلووکەی ژیاندا جێت ناهێڵێت و دەبێتە پاڵپشتت. لە ناو گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژگاردا، کاتێک جیهان تەمومژاوی دەبێت و ئاسۆ ڕوون نییە، بوونی تەنها یەک دڵنیایی و یەک هاوڕێی دڵسۆز بەسە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە کەوتن بپارێزێت. وەفا ئەوە نییە تەنها لە کاتی خۆشی و ڕۆشناییدا لە تەنیست یەکتر بن؛ جەوهەری وەفا لەوەدا دەردەکەوێت کە لە ناو سەختترین و ساردترین پایزەکانی تەمەندا، مرۆڤەکان ببنە پەناگە و گەرمی بە ڕووحی یەکتری ببخشن. نیشتمانی ڕاستەقینەش تەنها خاک و جوگرافیا نییە، بەڵکو ئەو دڵەیە کە تەننانەت لە ناو بێدەنگیشدا بە شێوازێکی پڕ لە میهرەبانی پێت دەڵێت: «من لێرەم». بۆچوونی من: من ئەو باڵە بووم، بەڵام تۆ بە غرورەوە بەجێت هێشتم من ئەو باڵە بووم بۆ تۆ و توند جێم نەهێشتی، بەڵام تۆ منت جێهێشت چونکە غرور بووی و مەغرور بووی. هیوادارم درەنگ نەکەویت و دان بە هەڵەکانی خۆتدا بنێیت بەرامبەر ئەو کەسەی خۆشت دەوێت؛ ئاخەر درەنگکەوتن چی سودێکی هەیە کاتێک یان بمرین، یان بڕوات، یان هەر شتێکی دیکە ڕووبدات؟ ئەوەش بزانە کە کەس شوێنی کەس ناگرێتەوە! هیوادارم قەرەباڵغی دەوروبەرت فریوت نەدات. هیوادارم دان بە هەڵەکانتدا بنێیت چونکە مرۆڤی گەورە دان بە هەڵەکانی خۆیدا دەنێت. هەر وەکو "فرووغ فرۆخزاد" دەڵێت: «هەڵەکردن هەڵە نییە، لە هەڵەدا مانەوە هەڵەیە.» وتەیەکی زۆر جوان هەیە دەڵێت: "تۆ هەڵەکانی خۆت بناسەوە، کێشەکان خۆیان چارەسەر دەبن." لەبارەی هەڵەکان، عەقڵ و ڕاستەقینەی خۆشەویستی لە ڕاستیدا هەموو کەس هەڵە دەکات... ئافەرین بۆ ئەو کەسەی دوو جار هەمان هەڵە ناکاتەوە! با ئەمەش بڵێم: کەسی عاقڵ ئەگەر هەڵەیەکی کرد داوای لێبووردن دەکات، بەڵام کەسی گێل ئەگەر هەڵەیەکی کرد فەلسەفەی لەسەر لێدەدات! خۆشەویستی ڕاستەقینە واتە: «چەندە جوانە هەڵەکانی یەکتر بسڕینەوە لەپێناو خۆشەویستیدا، نەک خۆشەویستی بسڕینەوە لەپێناو هەڵەکاندا!»منیش هەڵەم کردووە، بەڵام هەڵەکانی من نیوەی تۆ سەبەب بوویت و نیوەکەی تری لە خۆشەویستی و خەمخۆرییەوە بووە. من ئێستا بێدەنگم، چونکە خۆت ئاوا وەهات ویست بێدەنگ بم. ئاگاداری لە دووبارەبوونەوە و هاواری ماندوێتی لە کۆتاییشدا دەڵێم: ئاگاداربە! کاتێک هەمان هەڵە دووبارە دەبێتەوە، قیمەتی داوای لێبووردن کۆتایی دێت... زۆر جار شتەکان هێندە ئازارت دەدەن وات لێدێت بێدەنگ بیت، بێتوانا بیت، وە هەندێک جاریش لاڵ بیت... بۆیە دووبارە دەڵێمەوە: من ئەو باڵەم و نەڕۆیشتم، لێرەم! بەڵام مرۆڤ بێدەنگ دەبێت کاتێک دەزانێت قسەکان هیچ شتێک ناگۆڕن! بێدەنگم و ماندووم، هیلاکم... هەم بە دڵ ماندووم، بە جەستە ماندووم، بە مێشک ماندووم. زۆر جار ڕەنگە پێویستم پێت بووبێت بەڵام دەنگم نەکردووە. زۆرت ئازار دام و قەدری منت نەزانی... 😔 دەزانی؟ قسەنەکردن و بێدەنگی، مرۆڤ لە یەکتر لێک دەکات و مرۆڤەکان دەبنە بێگانە! بۆیە هەڵەکان بە کردار ڕاست بکەرەوە تا من و تۆ یەکتری لەدەست نەدەین، بێهەست نەبین بەرامبەر بە یەکتر، و نەبینە بێگانەی یەکدی. ژیان بە بوونی ئەو پەیوەندییە ڕاستەقینانەیە بەهادار دەبێت. کاتێک بەهای هاوڕێیەتی، وەفا و پشتیوانی تێدەگەین، ئیدی لە زریانەکان ناوەستین، چونکە دەزانین لە ساردترین کاتەکانیشدا، دڵێک هەیە کە نیشتمانی ئێمەیە و گەرمی بە گیانماندا دەکاتەوە. لە کۆتاییدا دەڵێم: لەم جیهانەدا کەسێک نییە وەک من خۆشی بویێت؛ بە ڕۆح، گیان و بە دل، وەک من دڵخۆشت بکات، پێشت بێت، گرنگیت پێبدات و نازت هەڵبگرێت (ئەم قسەیە لە مەغرورییەوە ناکەم). ئەم قسەیە لە هێزی خۆم، سەرچاوەی خۆم و دڵمەوە دەڵێم. بۆیە دەڵێن درەنگ مەکە لە ئاشتکردنەوەی ئەو کەسەی خۆشت دەوێت، تا یەکتری لەدەست نەدەن و نەبنە بێگانە. _________ ژوانێک لەگەڵ چاو قاوەیییەکدا، لە پەنا پیاڵەیەک چای گەرم و خۆشویستنی لە ناخەوە، خۆشییەکی بێوێنە و تامی تایبەتی خۆی هەیە. چای گەرم: ئارامی بە ڕۆح دەبەخشێت و ماندوێتی ژیان دەرەکات. چاوی قاوەیی: وەک جیهانێکی پڕ لە نهێنی و سۆز و جوانی وایە. خۆشویستنی ڕاستەقینە: مانا و ڕەنگ دەدات بە هەموو چرکەکانی ژیان. کاتێک چایەک لەگەڵ کەسێک دەخۆیتەوە کە چاوەکانی قاوەیین و لە بەرهەتاوی ئەو چاوانەدا خۆشویستن دەچێنیت، تێدەگەیت کە ژیان لەم وردەکارییە بچووک و جوانانەدا کۆبووەتەوە.
Sometimes the things we least expect turn out to be what helps our situation. And for me, it is the letter writing side hustle. #momlife #sidehustles #extraincome #letterwriting #getpaidtowrite
About
Robot
API
Legal
Privacy Policy