@ikoofav7: ڕوونكردنەوەی زیاتر لە كاپشن زۆرجار مرۆڤەكان بە ڕووكەش سەیری هونەر دەكەن و پێیان وایە گۆرانییەكی پۆپ تەنها بۆ كات بەسەربردن یان جوڵەیە، بەڵام ئەگەر قووڵ ببینەوە لە پەیامی "Permission to Dance"، تێدەگەین بۆچی ئەم گۆرانییەیان ھەڵبژاردووە . ئەم گۆرانییە تەنها دەربارەی سەماكردن و جەستە نییە، بەڵكو دەربارەی "ئازادیی ڕۆح و سەرلەنوێ هەستانەوەیە" لە جیهانێكدا كە پڕە لە دەنگۆی نەرێنی، سنوورداركردن و ڕەخنەی بەردەوام، گۆرانییەکە دەڵێت: "با پلانەكانمان تێكبەین و بێ خەم بژین". ئەمە بانگهێشتنامەیەكە بۆ جێهێشتنی ئەو چوارچێوە توندانەی كە كۆمەڵگە یان دەوروبەر بەسەرماندا دەیسەپێنن. سەماكردن لێرەدا هێمایە بۆ دەربڕینی ڕەسەنایەتی خۆت، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ڕەزامەندی یان مۆڵەتی كەس بیت پەیامی كۆتایی و سەرەكی گۆرانییەكە لە ناونیشانەكەیدا كورتبووەتەوە؛ دڵخۆشی، ئاهەنگگێڕان و چێژوەرگرتن لە ژیان مافێكی سروشتی هەموو مرۆڤێكە. بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت، بۆ ئەوەی خەونەكانت بێنیتە دی، و بۆ ئەوەی لەناو یاریگای ژیاندا بە ئازادی بجوڵێیتەوە... تۆ پێویستت بە مۆڵەتی هیچ كەسێك نییە! ئەگەر ھەر دەڵێن ناگونجێت و گۆرانییەكی بێمانایە واتای ئەوە دەگەیەنێت تۆ تەنھا ڕوواڵەتی گۆرانییەكەت بیستووە نەك پەیامەكەی . 🎶⚽ #bts#kurdisharmy
🦦
Region: IQ
Friday 17 July 2026 18:42:07 GMT
Music
Download
Comments
🦦 :
ئەو كاتەی گروپەكانی كەیپۆپ نەیاندەتوانی كۆنسێرت بكەن بەھۆی باردۆخەكەوە ھەستا بەوەی بە ئۆنلاین كۆنسێرت بكەن بانگتان ھات لەم باردۆخە دژوارە دا چەندەھا گۆرانییان گوت لە ساڵی 2020 گۆرانیی ژیان بەردەوامە وە چەندەھا گۆرانی تر وەكو on .. لە ساڵی 2021 ڕێك ئەو كاتەی گەشتی جیھانیان دەستی پێ كرد گۆرانی PTD وەكو ھیوایەك بوو بۆ ھەموو ئەو كەسانەی كە بێزارن لە ماڵەوە بێزارن لە كەرەنتینە بانگتان لە میوزیك ڤیدۆكەیدا بە منداڵ و گەنج و پیر بەژداریان كردبوو بۆ ئەوەی بە ھەمووان بڵێن پێویستمان بە مۆڵەت نییە بۆ سەما كرد ئەمە ماناكەی قوڵترە لەوەی لا ھەندێك ئارمی ... كە تەنھا بۆ خۆشی گوێیان لە گۆرانییەكە گردووە ھیچ لە ماناكەی تێناگەن ... ڕاستگۆ بن زۆر كەس دەڵێت با گۆرانی نێوی ئەلبوومە نوێیەكەیان بێت لە كاتێكدا گۆرانییەكانی ئەلبوومەكەیان زیاتر باس لە ھێزی گروپەكە دەكات زیاتر باسی ئەو كاتە سەختانە دەكات كە لە سەربازی بوون ڕەنگە بگونجێت لەگەڵ كەشی مۆندیال بەڵام ڕێك ھەمان پەیام نییە ..💜
2026-07-17 19:11:37
23
j :
لەپۆلی شەش بوم هەستێکی سەیرم هەیە لەگەڵ پێرمیشن تو دانس🥲هەستەکەم تراوماکانی پۆلی شەشم بیرەخاتۆ🥲
2026-07-18 11:19:04
4
To see more videos from user @ikoofav7, please go to the Tikwm
homepage.