@baroon.zep: ئەگێڕنەوە،، ژنێک بەڕێگایەکدا ئەڕوات و ئەبینێت مارێک کەوتۆتە ژێر بەردێکەوە و ناتوانێت خۆی ڕزگار کات،،،ژنەش دەستئەکات بەلادانی بەردەکەو مارەکە ڕزگار ئەکات،،بەڵام مارەکە ئاوڕ ئەداتەوەو بەژنەکە ئەڵێت ئەبێت ئێستا پێوەت بەم و ڕەحمیشت پێنەکەم ،،ژنەش ئەڵێت ئێ باشە خۆ من چاکەم لەگەڵ کردووی،، مارەکەش ئەڵێ من سرووشتم وایەو خۆم ناگۆڕم بۆ کەس،،،ئێ ژنەش ئەڵێ باشە ئێمە پرسیار لەیەکەم ئاژەڵ ئەکەین کە بیبینین ئەگەر ووتی حەق بەتۆیە پێوەم بدەو ڕەحمیشم پێ مەکە،،،ئێ گورگێک پەیا ئەبێت و چیرۆکەکەی بۆ ئەگێڕنەوە،،گورگیش ئەڵێ من باوەڕ بەکەستان ناکەم تا ڕووداوەکە بە فیعلی واتا کرداری دووبارە نەکەنەوە لەبەر چاوما ئەوانیش ڕازی ئەبن و ژنەکە بەردەکە ئەهێنێت و ئەیخاتە سەر مارەکەو گورگەش بەژنەکە ئەڵێ لێرەدا وازی لێبێنە و یارمەتی مەیە ،،،،حیکمەت لەم چیرۆکە ئەوەیە کەمرۆڤ نابێت لەخۆیەوە سەیر کات کاتێک چاکەیەک لەگەڵ کەسێکدا ئەکات ئیتر وابزانێت بەرامبەریش وەک ئەو بێت،،بە پێچەوانەوە ئەم ژیانە پڕە لەو کەسانەی کە چاکەی بەرامبەرەکانیان هەرگیز نادەنەوەو بگرە هەندێ جار نەک نایدەنەوە بگرە ئەیانەوێت وەک مار بشتگەزن،،،،#foryourpage #fypage #سلێمانی #کوردستان #دڵن_بێ_جیاوازیی💗
A HASAN R
Region: IQ
Friday 17 July 2026 21:16:32 GMT
Music
Download
Comments
🌹🌹هێشوو 🌹🌹 :
🥰🥰🥰❤️❤️❤️🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
2026-07-17 21:24:04
1
Payan Kurd :
دەست خۆش
2026-07-17 21:24:05
1
حمە :
2026-07-18 06:50:26
1
مــێخەك حاجی محمد :
🌹🌹
2026-07-17 22:00:39
1
Abdulla :
🖤🖤🖤
2026-07-17 21:47:52
1
Hero :
🥰☺️🥰
2026-07-17 21:19:43
1
حمە :
🌷🌷🌷
2026-07-18 06:57:49
1
To see more videos from user @baroon.zep, please go to the Tikwm
homepage.