@eshq_4: ئێمە کۆتاییمان هات، ئەزیزم… بەڵام یادگارەکانمان هەرگیز کۆتاییان نەهات. هێشتا هەموو شتێک لە ناخی مندا وەک یەکەم ڕۆژ زیندووە. هەر شەوێک بە بیرکردنەوەی تۆ و ئەو ساتانە دڵی خۆم ئارام دەکەمەوە، بەڵام ئەو ئارامییە تەنها چەند چرکەیەک دەخایەنێت، چونکە دوای ئەوە خەم دووبارە هەموو جێگای دڵم پڕ دەکات. هێشتا لەیادمە هەر شەوێک تا درەنگان قسەمان دەکرد، دەردی دڵمان بۆ یەکتر دەگێڕایەوە و وامان هەست دەکرد کە تا هەتا لەگەڵ یەکتر دەبین. لەیادمە کاتێک فرمێسکم دەهات، تۆ ئارامت لێ دەبرا. دنیات دەکردە یەک، تەنها بۆ ئەوەی من نەگریم. ئەو خۆشەویستییەی لە چاوەکانتدا دەمدی، وا پێم دەگوت هیچ شتێک ناتوانێت ئێمە لێک جیابکاتەوە. هێشتا یەکەم گوڵیشم لەیادە؛ گوڵێکی بچووک بوو، بەڵام بۆ من لە هەموو جیهان بە نرختر بوو، چونکە لە تۆوە بوو. ئێستا دەڕۆمە هەر شوێنیک، هەر ڕێگایەک دەگرم، هەر گۆرانییەک دەبیستم، هەر بایەک بەسەر ڕووخسارمدا تێدەپەڕێت، یادێک لە تۆ لە دڵمدا زیندوو دەکاتەوە. وەک ئەوەی هەموو جیهان بە ناوی تۆ نووسرابێت. هەموو شتێکم لەیادە… هیچ شتێک لەبیرم نەچووە. بەڵام تۆ… تۆ ئەو کەسەی جاران نەماویت. ئەو کەسەی بە فرمێسکی من دەشکا، جێگای داوە بە کەسێک کە تەنها خۆی دەبینێت. ئەوە زۆرترین ئازارە، نەک ئەوەی لەدەستم چوویت، بەڵکو ئەوەی ئەو کەسەی خۆشم دەویست، پێش ئەوەی لەدەستم بچێت، خۆی گۆڕا. لەوانەیە ئێمە کۆتایی هاتبێت… بەڵام تا ئەو ڕۆژەی دڵم فێری لەبیرکردنت نەبێت، تۆ هێشتا لە هەموو یادەکانمدا دەژیت.

• هێشتا خۆشم دەوێیت •
• هێشتا خۆشم دەوێیت •
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 19 July 2026 13:50:55 GMT
7018
651
3
116

Music

Download

Comments

xch.9au
xch.9au :
نامە بنێرن با بیگەیەنم بە ئازیزە ڕۆشتوەکەتان’
2026-07-19 15:34:54
3
zidibaloch25
Siraj Ali :
💋💋💋
2026-08-27 11:11:01
0
To see more videos from user @eshq_4, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About