@malabarzan98: #barzani #foryou #sarokbarzani #malabarzan🦅 #viral ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٦، لە گوندی باڵندا لە دەڤەری بارزان، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، پڕۆژەی ئاوی (باڵندا – بارزان) لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کرایەوە، کە تێیدا هەریەکە لە بەڕێزان ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەرپرسانی حکومی و حزبی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و پێشمەرگە شۆرشگێرەکان و هەلگرانی میدالیای بارزانی و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بەشدار بوون. جێی باسە لە ساڵی ٢٠١٣ بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە دانرا، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش، قەیرانی دارایی، پەتای کۆرۆنا و چەندین بەربەستی ترەوە کارەکانی وەستابوو، تا لەساڵی ٢٠٢٢، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پاڵپشتیی ڕێزدارمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی ڕاسپێردرا بۆ بەدواداچوونی مەیدانی، چارەسەرکردنی گرفتەکان و دووبارە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکە، تاوەکو هاووڵاتیان بە زووترین کات لە ئاوی خواردنەوە سوودمەند ببن. بەڕێزیان دەستبەجێ چەندین سەردانی مەیدانی و زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی شارەوانی و ب. گشتی ئاوی هەولێر و کۆمپانیای جێبەجێکار دەستپێکرد، بە مەبەستی داڕشتنی پلانێکی خێرا بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەکە بۆ ئەوەی بەزووترین کات بکەوێتە خزمەت هاووڵاتیان، هەروەها لە لایەن بەڕێزیانەوە، نووسینگە و قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر ڕاسپێردران، بۆ رێکخستنی هەماهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و چاودێری بەردەوامی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە. سەرەنجام لەسەر دەستی ڕۆلە دڵسۆزەکانی ناوچەکە و بە کارامەیی و شارەزایی تیمی ئەندازیاران و ستافی کۆمپانیای (GEG)ئەم خەونەهێنرایە دی و پڕۆژەکە گەیشتە قۆناغی کۆتایی. بەتەواو بوونی کارەکانی ئەم پرۆژەیە، ئاوی خواردنەوەی خاوێن بۆ 53 گوندی سنووری قەزاکانی (ئاکرێ، مێرگەسۆر و خەلیفان) دابین دەکرێت و لە هەمان کاتدا چەندین کاریگەری ئەرێنی تر بە دوای خۆیدا دەهێنێت لەوانە: کۆتایی بە قۆناغی سەختی گواستنەوەی ئاو لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ گوندەکان دێت و هاوكات، ٥٠ بیری ئاو لە سنوورەکەدا بە تەواوی دادەخرێن. ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
مالا بارزان🌏🦅
Region: IQ
Sunday 19 July 2026 14:24:55 GMT
Music
Download
Comments
Bazhdar Sardar🖤 :
🥰🥰🥰
2026-07-20 05:55:09
0
To see more videos from user @malabarzan98, please go to the Tikwm
homepage.