@tanhayyy44: کە ڕۆیشتی... جیھان لەبەر چاوم ئاوابوو، مانگ لە ئاسمانی تەنهاییم شکا و هەموو چرایەکی هیوام لەناو تاریکیدا خنکا. تۆ تەنها جێتانەهێشتم، تۆ بە بێ‌دەنگیی خۆت، بێ چەک و بێ تەقە... بەردێکی گەورەت نا بە دڵمەوە و منی کوشت. کە ڕۆیشتی... شەقامەکان بوونە گۆڕستانی یادگاریمان، هەر شوێنێک دەچووم، دەنگی پێیەکانت و پێکەنینت دەهاتەوە گوێم. مردن چییە جگە لەوەی کە هەناسە بدەیت، بەلام روح لە جەستەتدا نەمابێت؟ تۆ ڕۆیشتی و ڕوحی خۆت لەگەڵ خۆت برد، منی ماندووت لەناو کۆمەڵێک پەژارەدا بەجێهێشت. ئیتر جیاوازیی چییە لەنێوان شەو و ڕۆژدا؟ کاتێک خۆر لای من ئیتر هەڵناێتەوە، کاتێک دەستەکانم لە هەوادا بۆ دەستت دەگەڕێن و تەنها ساردیی تەنهایی دەگرن؟ تۆ منی کوشت، نە بە شمشێر، بەڵکو بەو بڕیارە ساردەی کە دابووت، بەو پشتی تێکردنەی کە هێندەی هەموو ئازارەکانی جیهان قورس بوو. ئیتر من ئەو مرۆڤەی جارێ نین، دارێکی وشکبووم لە وەرزی خەمدا، کەژاوەی ژیانم وەستاوە و تەنها سێبەرێک لە من دوای تۆ ماوەتەوە. تۆ ڕۆیشتی و نەتزانی... کە لەگەڵ دوایین هەنگاوتدا، منیش بۆ هەمیشە لەناو دڵمدا کۆتاییم هات!

چـۆڵستان،
چـۆڵستان،
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 20 July 2026 15:28:19 GMT
34309
1216
8
227

Music

Download

Comments

ba4fa4
﮼ب🌚! :
چۆڵستانم🌚
2026-07-20 18:39:31
2
.h4maaaa1
🍷🪽 :
Qayd🖤
2026-07-20 19:37:25
1
.i9s1y
.i9s1y :
فێرستم’
2026-07-20 16:01:41
2
darun_photography
darun_photography :
JD
2026-07-21 05:05:03
0
saewan_glaly
سەیوان :
🖤🫶
2026-07-20 21:02:59
0
To see more videos from user @tanhayyy44, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About