@history_t10: لە ساڵی 1940، ئەڵمانیا بە تاکتیکی بلیتزکریگ (Blitzkrieg) یان شەڕی بروسکەیی فەڕەنسای تێکشکاند. ئامانجی ئەم تاکتیکە ئەوە بوو دوژمن بە خێرایی تێکبشکێندرێت پێش ئەوەی بتوانێت هێزەکانی ڕێک بکات. ڕۆڵی تانکەکان (Panzer)_١ تانکەکانی بە خێرایی زۆر لە شوێنی لاوازی بەرگریی فەڕەنسا تێپەڕین لەبری ئەوەی تەنها لە هێڵی بەرەوە بجەنگن، چوونە قووڵایی ناو خاکی فەڕەنسا ڕێگای گواستنەوەی چەک، خواردن و سووتەمەنیان بڕی. هێزەکانی فەڕەنسا لە یەکتر دابڕان و نەیان توانی هاوکاری یەکتر بکەن ڕۆڵی فڕۆکەکان (Luftwaffe)_٢ فڕۆکە هێرشبەرەکانی Stuka بۆردومانی توندیان لەسەر ڕێگا، تۆپخانە و شوێنی کۆبوونەوەی سەربازان دەکرد. هەروەها پشتگیریی تانکەکان و هێزی پیادەیان دەکرد. ئەمە هێڵی بەرگریی فەڕەنسای خێرا تێکشکاند ٣_ ڕۆڵی ڕادیۆ و پەیوەندی زۆربەی تانکە ئەڵمانییەکان ڕادیۆیان هەبوو فەرماندەکان دەیان توانی لە کاتی شەڕدا خێرا فەرمان بگۆڕن زۆرێک لە تانکەکانی فەڕەنسا ڕادیۆیان نەبوو، بۆیە وەڵامدانەوەیان خاو بوو ٤_تاکتیکی بلیتزکریگ (شەڕی بروسکەیی) ئەڵمانیا تانک، فڕۆکە، تۆپخانە و هێزی پیادەی بە یەک کات بەکارهێنا هێرش بۆ شوێنی لاوازی دوژمن دەکرا، نەک لە شوێنی بەهێز دوای شکاندنی هێڵی بەرگری، تانکەکان بە خێرایی بەرەو ناوەوە دەڕۆیشتن و هێزەکانی دوژمنیان گەمارۆ دەدا. ٥_ڕێگای ئاردێن فەڕەنسا پێی وابوو دارستانی ئاردێن (Ardennes) بۆ تانک گونجاو نییە ئەڵمانیا هەر لەو ڕێگایەوە هێرشی کرد لە سێدان (Sedan) ڕووباری میوزیان پەڕیەوە و هێڵی بەرگرییان شکاند بەم شێوەیە دوای تەنیا ٤٦ ڕۆژ شەڕکردن فەڕەنسا ناچار بوو بە ڕێککەوتن و خۆی بەدەستەوە دا #viralvideo #History #مێژوو #fypシ #foryoupage

🪶✹𝑯𝒊𝒔𝒕𝒐𝒓𝒚♞🇹🇯
🪶✹𝑯𝒊𝒔𝒕𝒐𝒓𝒚♞🇹🇯
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 21 July 2026 15:15:26 GMT
1412
60
8
41

Music

Download

Comments

miranss188
Miran Ahmad :
MG_38 Zaman
2026-07-21 16:07:01
1
ahmad_k.g.f
احمد | AHMAD :
🌹🌹🌹
2026-07-21 19:54:51
0
xalo.ahmad10
Xalo Ahmad :
💪💪💪
2026-07-21 15:51:24
0
To see more videos from user @history_t10, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About