@codex.krdd: ئایە ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە «تاوان و سزا» وەڵامێک بوو بۆ مرۆڤی باڵای نیچە؟: زۆر کەس پرسیار دەکەن: “ئایا ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە «تاوان و سزا» وەڵامێک بوو بۆ مرۆڤی باڵای نیچە؟” ئەگەر بە شێوەیەکی مێژووییانە وەڵام بدەینەوە دەڵێین «نەخێر ئەمە هەڵەیە»، چونکە دۆستۆیڤسکی «تاوان و سزا»ی لە ساڵی ١٨٦٦ نووسی، بەڵام کتێبە گرنگەکانی نیچە و بیرۆکەی «مرۆڤی باڵا» لە ١٨٨٠کاندا پەرەیان سەند. دۆستۆیڤسکی پێش نیچە مردووە. بۆیە ناتوانین بڵێین ڕاستەوخۆ دژی نیچە نووسراوە. بەڵام شتێکی سەرسوڕهێنەر هەیە: دۆستۆیڤسکی پێش نیچە هەستی بە مەترسییەک کردبوو. ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەیگوت هەندێک مرۆڤ “ناوازەن” و مافیان هەیە یاسا بشکێنن بۆ مەبەستێکی گەورەتر. ئەو ناپلیۆنی وەک نموونە دەهێنایەوە، پێغەمبەر موحەممەدی وەک نموونە دەهێنایەوە و دەیگوت “ئەی بۆ ئەم پێغەمبەرە بۆ گەیاندنی پەیامەکەی ئەم هەموو شەڕەی کرد و خوێنی ڕژاند؟ چی تیایە منیش بۆ ئەوەی بە ئامانجەکەم بگەم خوێنی پیرەژنێک بڕژێنم کە مشەخۆرە بۆ کۆمەڵگە؟”. بەڵام دۆستۆیڤسکی لە کۆتاییدا نیشانی دەدات کە ئەم بیرکردنەوەیە مرۆڤ دەخاتە ناو شکان و ئازاری دەروونی. بە هۆی ئەمەش زۆر توێژەر دەڵێن دۆستۆیڤسکی پێشبینی هەندێک مەترسیی بیرۆکەکانی نیچەی کردبوو پێش ئەوەی نیچە تەواو پەرەی پێبدات. بەڵام هەندێکی تر دەڵێن ئەمە سادەکردنەوەیە، چونکە نیچە خۆی دژی ئەو جۆرە مرۆڤە کەمئەقڵانە بوو کە خۆیان بە ناوازە دەزانن. شرۆڤەکارانی ڕووسیا زۆر باس لەوە دەکەن ئەم پرسە شتێکی قوڵترە: دۆستۆیڤسکی پێشبینی جۆرێک لە کێشەی فکری کردبوو کە دواتر نیچە بە شێوەی فەلسەفی پەرەی پێدا. واتە ئەوەی دۆستۆیڤسکی دەترسا لێی، دواتر لە ئەورووپا بوو بە بابەتی مشتومڕی فەلسەفی. بۆ نموونە، میخائیل باختین یەکێکە لە گەورەترین شرۆڤەکارانی ڕووسی دۆستۆیڤسکی. باختین نەیگوت دۆستۆیڤسکی دژی نیچە بوو، بەڵکو دەیگوت دۆستۆیڤسکی جیهانێک دروست دەکات کە تێیدا بیرۆکەکان وەک کەسایەتی دەژین و شەڕ دەکەن. ڕاسکۆڵنیکۆڤ تەنها پیاوێکی تاوانکار نییە؛ ئەو بیرۆکەیەکی تەواوە: “ئایا هەندێک مرۆڤ مافیان هەیە سنوور بشکێنن؟ هەروەها، لێڤ شێستۆڤی ڕووسی کە زۆر بە دۆستۆیڤسکی و نیچە کاریگەر بووە، دەیگوت ئەم دووانە لە ڕووی ڕووحییەوە زۆر لە یەکتر نزیکن. ئەو پێیوابوو هەردووکیان شەڕیان لەگەڵ ئەو باوەڕە دەکرد کە ئەقڵ دەتوانێت هەموو شتێک چارەسەر بکات. بەڵام جیاوازییان لە کۆتایی ڕێگاکەدا بوو: نیچە بە ئاراستەی دروستکردنی مانا لەلایەن مرۆڤەوە دەچوو، دۆستۆیڤسکی بە ئاراستەی باوەڕ و مەسیحییەت. جگە لەمانیش، نیکۆلای بێردیاڤ زۆر بە ڕاشکاوی دەڵێ: «دۆستۆیڤسکی و نیچە دوو “پێغەمبەر” بوون. بە بۆچوونی ئەو، دۆستۆیڤسکی پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر مرۆڤ ببڕێت لە بنەما ڕۆحییەکان، دەکرێت بگاتە تیرۆر و وێرانکاری. لە ڕووسیادا زۆر جار ڕاسکۆڵنیکۆڤ وەک پێشەنگێکی “مرۆڤی ناوازە/مرۆڤی باڵا” شرۆڤە کراوە. بیرۆکەکەی ڕاسکۆڵنیکۆڤ ئەوە بوو: “هەندێک مرۆڤ ئاسایی نین، بۆیە مافیان هەیە یاسا بشکێنن.” بەڵام دۆستۆیڤسکی ئەم بیرۆکەیە بە سەرکەوتوو دانانێت. ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە دوای کوشتنەکەدا نابێتە پاڵەوان؛ دەچێتە ناو شکان، ترس، نەخۆشی دەروونی و ئازار. ئەمە وای کردووە هەندێک شرۆڤەکار بڵێن: «دۆستۆیڤسکی نەک دژی نیچە بوو، بەڵکو دژی ئەو جۆرە لۆژیکە بوو کە دەتوانێت بگاتە نیچە». هەروەها شتێکی سەرسوڕهێنەر هەیە: نیچە خۆی کاتێک دۆستۆیڤسکی خوێندەوە، لەجیاتی ئەوەی بڵێت “ئەمە دژە منە”، زۆر بە سەرسوڕمانەوە ستایشی کرد! ئەمەش وای کرد کە تا ئێستا گفتوگۆی “دۆستۆیڤسکی–نیچە” بەردەوام بێت، چونکە زۆر توێژەر پێیان وایە ئەم دووانە زیاتر هاوشێوەن لەوەی خەڵک دەیبینن. لە کۆتاییدا، دۆستۆیڤسکی بە ڕاسکۆڵنیکۆڤ وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە نیچە دواتر نوێنەرایەتی کرد، بەبێ ئەوەی خۆی نیچە بناسێت. ئەمەش دەری دەخات کە هەردوو بیرمەندەکە لە یەک پرسیارەوە دەجوڵێن، بەڵام بە دوو وەڵامی جیاواز. زۆر کەس ڕاسکۆڵنیکۆڤ وەک پێشبینییەک دەبینن بۆ مرۆڤی باڵای نیچە، و "تاوان و سزا" وەک پێشوەڵامێک بۆ ئەو جیهانەی کە نیچە دواتر پێشنیاری کرد. بەڵام بە شێوەیەکی هەقیقی، ئەم کتێبە وەڵامێک نییە دوو بیرمەند لە ئاڵنگاریدا بن و دژی یەکتر بن. #کوردستان #کتێب #foryou #نیچە #دۆستۆیڤسکی
کۆدێکس| ڕوانگەی بیر
Region: IQ
Tuesday 21 July 2026 18:29:20 GMT
Music
Download
Comments
absurdity :
نیچە ئارەزوی هێز دەکات، بەس ڕوی فەلسەفی و دەروونی راسکۆڵنیکۆڤ زیاتر ئارەزوی ئازادی دەکات، سەرەڕای ئەوەی نیچەش بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی ئازادی ئەکات ، بەس ناکرێ ٢ فەلسەفە تێکەڵ کرێن بە یەک لەبەر وەڵامی ((بەڵێ)) ((نەخێر)) ،بابەتەکە کەمێک هەستیارە ،، چونکە دۆستۆڤسکی پێش نیچە ژیاوە، ناشتوانی بڵێی وەڵامێک هەیە پێش ئەوەی پرسیار بکرێت، بەس خۆ ناشتوانین بڵێین نیچە ئەو فکرەیەی دۆستۆڤسکی بەکار نەهێناوە، چونکە نیچە فکرەی فەیلەسوف و نوسەرانی دیکەی بەکار هێناوە جگە لە دۆستۆڤسکیش
2026-07-23 10:59:15
3
Butterfly :
وەڵام بێ یان نا هەردووکی مفایەکی زوری هەیە بوت.
2026-07-22 02:02:09
2
🐞🦋 :
دەستت خۆش خوێندەوەیکی نایابت بۆ کردوە
2026-07-23 05:45:00
1
Bebo bouquet :
شرۆڤەکەت زۆر تایبەت بوو ، بژیت
2026-07-27 08:39:16
0
Essoy Xalla Badrany :
نیچە بڕوای وابوو کە «مرۆڤی باڵا» دەتوانێت لە سەرووی ڕەوشت و یاساوە بێت. بەڵام دۆستۆیڤسکی لە ڕێگەی کارەکتەری ڕاسکۆڵنیکۆفەوە نیشانی دا کە کاتێک مرۆڤ هەوڵ دەدات یاسای ڕەوشت بشکێنێت، لە واقیعدا ویژدان، ئازاری دەروونی و تێکچوونی ناوەوە تێکی دەشکێنێت.
2026-07-27 18:54:26
1
malik :
مرۆڤی باڵا کەسێک ناکوژێت لەبەر بەرژەوەندی کەسێکی تر
2026-07-24 00:05:29
0
karyla06 :
باسی بابەتەکەی هیگڵ ئەکات دۆستۆڤسکی
وە شتێکی تر پرسیارە بەزمی ئەسپەکە لەلای هەردووکیان
2026-07-24 12:16:25
0
To see more videos from user @codex.krdd, please go to the Tikwm
homepage.