@1h.11s: مردن - بەپێی قورئان هەرکەس بینایی و بیستنی و ئەقڵی بەکار نەیەنێ بە مردو حسابە ، بڵێین مرۆڤ کاتێ ئەخەوێ بەپێی قورئان ئەو کەسە لەڕیزی مردووانا هەژمارەکرێ . ئیتر هەر هۆکارێ وابکا تۆ بچیتە ئەم بارەوە تۆ مردوویت ، مەسەلەن کەسێ ئەبورێتەوە ، بەپێی قورئان هەر مردووە ، کەسێ شوێن ئیمامێ ئەکەوێ هەر مردوە . بۆیە مردن پێناسەی لە قورئانا جیایە لەوەی لەکتێبی پزیشکی یا ناوخەڵکا هەیە. ئۆکەی تۆ یەک چرکە کاتێ سەیارەکەت لێ ئەخوڕی بیر لەمە کەرەوە .. بڵێین شەریکەی بیئێم ، پێنج هەزار کرێکار و زیاتر لە دەهەزار ڕۆبۆت ئەبێ پێکەوە ئیشکەن تا بتوانن لە شەش دەقەیا قاوغ و ڕەنگ و ناوەوەی سەیارەکە چاکەن. دروسکردنی خودی لەوحەکان ئیمکانی هەیە سەدان هەزارکەس لە کانەکانو مەعمەلەکان ئیشیانکردبێ بۆ دروسکردنی . بۆیەو تایەو ئەمانەش سەدان هەزار کەسی تر .. جارێ بۆستە. ئیتر وایەرو مەکینە و لایت و شوشە و ئاوێنە و کوشنەکانیش هەریەکەی ملیۆن مرۆڤ پێوەی مەشغوڵ بوون . هێشتا بۆستە .. خۆ هەر لەبروغەیەکەوە تا خودی لێخوڕینی سەیارە ملیۆنان مرۆڤ لە زانکۆکانا خوێنویانە فێریبن ، ئەوەنەش نا هەزاران ساڵ مرۆڤ بیریکردووەتەوە تا بێرە گەشتون شتێ وا دروسکەن لەئاسن و بڕوا بەڕێیا ! ئیتر جادەکان ملیۆن مرۆڤ تیای مەشغوڵ بوون ، سەدان هەزار موهەندیس ، ئەو سەیارانەی جادەکەی پێ دروسکراوە هەریەکەی سەدان کارگە و مەلاین مرۆڤ پێوەی مەشغوڵ بوون . ئیتر مرور و ئەم هەموو قانونە تا تۆ سەلامەت لێخوڕی .. هێشتا بۆستە. ئەم مەلاین مەلاین خەڵکەی ویستویانە ئەم چرکەیە بۆتۆ دروسکەن پێویستیان بە خواردن بووە و ملیۆنەکانی تریش خواردنی ئەمانیان دابینکردووە . هێشتا بۆستە.. مەعدەنەکانی قیر و بۆیە و ئەم شتانەش مەلاین ساڵی ویستوە لەپاشماوەی داینەسۆر و زیندەوەران نەوت لەم خاکا دروسبێ . ئەوەش نا هەندێ مادەی وەک ئاسن ئەبێ ئەستێرەی گەورەتری بۆ تەقیبێتەوە تا لێرە ئێمە سەیارەکەی پێ دروسکەین. ئیتر ئەو پارەیەی تۆ یاوتە بەم سەیارە بەس خودا ژمارەی ئەو کەسو شوێنانە ئەزانێ گەیانویانەتە ئەم قۆناغەی تۆ بەکارت یەناوە. ئیتر لەم چرکەیەیا کە ئاوا ئەبینی تەواوی ووجود مەشغوڵن یەک چرکە مەشهەدێ بۆتۆ دروسکەن ، چاوت ئەبڵەقەبێ و بە واقعی ئەمریت. ڕێک ئەمەبوو بەسەر مووسایا هات . . ووتیان سەیرێ ئەو شاخەکە با هێزی خوا ببینی .. کاتێ بینی ئینفنت ئەتۆم لەتەواوی کەونا یەکیان گرت و لەبەردەمیا بوون بە شاخێکی زەبەلاح هۆشی لەدەست یا. #fyp #kurdistan #foryou #kurdish
-l
Region: IQ
Wednesday 22 July 2026 12:37:45 GMT
Music
Download
Comments
hawder :
بژی برا کاپشن ناوازەبوو 🖤
2026-07-22 13:49:31
1
KURDAWAR :
بژیت لالە گیان 🖤
2026-07-22 15:23:37
3
𝖳𝖠𝖭𝖨𝖠 :
سەرکەوتوبن دەستان خۆش🖤
2026-07-22 13:40:49
2
شادین⚽✔ :
دەست خۆش هەربژی👏
2026-07-22 14:23:12
2
𝕏 𝐒𝐌𝐊𝐎 𝕏 :
چەن لە جوانی ئەو پۆستە بڵێم هێشتان کەمە بیرت ڕۆشن کاکەبرا💙
2026-07-22 17:25:56
0
X MARDIN X :
ئەو کاپشەنە ئەبێت بە ئاوی ئاڵتون بنوسرێتەوە، ڕۆحی من برا ژیرەکەم زۆر سادەو شاز گەیاندت کە بە دەیان مەلا ڕەنگە نەیان توانیایە ئاوها شی بکەنەوە ✨🤍
2026-07-22 13:06:01
20
HAWKAR :
تایبەترین پۆست 🌹❤️
2026-07-22 17:43:43
0
.0.____.0.____.0. :
دەستت ساغبێت برا زۆر تایبەت بوو بژیت بەردەوامبە😍👏🏻🤍
2026-07-22 15:35:00
2
_HÀMÁ_ :
بەجدی جوان بوو براکەم دەس خۆش 🖤
2026-07-22 13:18:29
2
نەمروود :
هەربژی ، ماشاءالله ، زۆر بەجوانی نووسینەکانت گەیاندە دڵ بۆ دڵ...✨🖤
2026-07-22 13:50:32
2
𝐥𝐚𝟗𝐢𝐢._𝐱𝐱 :
هەر بژی برا گیان بەڕاستی بێ وێنە بوو❤️
2026-07-22 14:12:20
1
ENA :
🖤🖤🖤
2026-07-22 13:16:43
2
🩶𝟕𝐚𝐌𝐚\حەمە :
❤️❤️❤️
2026-07-22 12:43:56
1
RAWAZz.. :
برا گیان ناوازەبوو، بمێنیت💙
2026-07-22 21:10:32
1
To see more videos from user @1h.11s, please go to the Tikwm
homepage.