@iii.a11a: برا و خوشکە بەڕێزەکان. تاکەی گەوناهـ؟ تاکەی لە خوا دووربوون؟ هەر بەڕاستی گوناهـ ئاسوودرتان دەکا؟ چۆن دەتوانن خودا لەخۆتان زوویر بکەن؟؟ بگەڕێنەوە. جوانترین گەڕانەوە گەڕانەوەیە بۆ لای خودا نەک ئەم و ئەو. ژیان لەسەر کەس نەوەستاوە، چاوەڕێی کێی؟؟ چاوەڕێی چی لە کێ دەکەی؟ بۆچی بەدوای کەسێک دەگەڕێی لێت تێ بگات لە کاتێکدا خودا هەم گوێگرە هەم وەڵام دەرەوە. لەچی بێ هوایی؟؟ چ ناخۆشیەک لەڕێتە؟ خەمەکانت بسپێرر بە خودا با بە دڵخۆشی جێگەی بگرێتەوە، فرمێسکەکانت لەلای خودا بڕژێنە با بە پێکەنینەوە وەڵام بدرێیتەوە. موحتاجی دەستی بەندەیەک مەبە، ئەو بەندەیەی هەر خودا دروستی کردووە. چی دەربارەی ئێوە دڵ ڕەقەکان؟ بۆچی ناتوانن لە بەرامبەرتان خۆش بن؟ ئەزانن خودا گەر کەسێکی خۆش بوێت دڵێکی نەرم و میهرەبانی پێ دەدات؟ کەوایە پۆز لێدانی چیتە بەو دڵە ڕەقەت؟؟ هەر بەجدی پێیەوە ئەنازی؟ هەموو کات لێبوردن باش نییە، بەڵام زۆرکات هێنانی خێر و بەرەکەتە بۆ ژیانت. مهیرەبان بە، بە ئەوان بە دڵە ڕەقەکەی خۆیانەوە بژین. وە خەم بۆ کێ ئەخۆی دادەی من؟ کاکەی من؟ بۆ ئەو کەسەی جێی هێشتی؟ ئێ گەر شایەنی تۆ بوایە جێی ئەهێشتی؟ خودا باشتری بۆت داناوە ئازیزم. ڕەنگە ئەو باش بوبێ جوان بوبێ دڵسۆز بوبێ. بەڵام خودا باش دەبا باشتر دێنێت. هیوادارم واز لە خەم و ژیانە ڕەش و سپیەکەتان بهێنن و بۆ هەموو ناخۆشیەکیش بڵێن قەیچیەکاا من خودام لەپشتە. هیوادارم سودی هەبوبێ🤍.

𝓥.
𝓥.
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 22 July 2026 22:48:54 GMT
9433
1173
13
105

Music

Download

Comments

qaraxi.56
﮼موحەمەد :
بەخوا ڕاستە ئەوە ئەم زەمەنەی ئێستایە تێیداین،خوا عاقیبەتمان خێربکاتو دەستی تۆش خۆشبێ
2026-07-23 10:44:43
11
allaheverytimewithus
إن الله مَعَ الصابرين 🕊️♥️ :
ده ی له م زه مه نه زیاتر ئه بێ كه ی بێت 👏🏻
2026-07-23 12:06:35
1
r.khoshnaw005
R. :
Yarabi xwa padashti xert bdatawa dastt xoshbe 😍
2026-07-22 23:36:20
1
hamaroxzay0
حـــــەمـــــە🤍 :
لەوزەمەناین بەزیادیشەوە
2026-07-30 01:02:07
1
barham8813
barham :
چیبکەین؟، کە حالیەن لەم زەمەنەین!
2026-07-25 08:40:54
1
xanmy_arbily
|| خانمي ئةربيلي|| :
هةزار رةحمةتت ليبي أمام علي ريك ئيستاية💔🥲
2026-07-23 15:23:44
0
asma.kadhim
Asma Kadhim :
ربي أرزقنا حسن الخاتمة🤲
2026-07-31 14:33:16
0
To see more videos from user @iii.a11a, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About