@tlinaz.01: خۆشەویستی من بۆ تۆ تەنها وشەیەک نییە کە بیڵێم و تێپەڕێت ، هەستێکە کە لەناو دڵمدا هەر ڕۆژ گەورەتر دەبێت ، تۆ نەک تەنها کەسێکی کە خۆشمویستوی ، بەڵکو ئارامیەکی کەم وێنەیت کە دوای ماندوو بونی ژیان دەیگەڕێم بۆی ، کاتێک بیرت لێ دەکەمەوە هەموو شتەکان هێواش دەبن ، وەک ئەوەی جیهان بۆ چرکەیەک تەنها بۆ من و تۆ دەوەستێت ، تۆ ئەو ڕوناکیەیت کە لە تاریکترین ساتەکاندا ڕێگام نیشان دەدەیت ، تۆ ئەو هۆکارەیت کە دڵم هێشتا باوەڕی بە جوانی ژیان هەیە ، لەوانەیە زۆرجار نەتوانم بە باشترین وشەکان نیشانت بدەم کە چەند گرنگیت بۆ من ، بەڵام دڵم هەر جار کە ناوت دەبیستێت بە شێوەیەک لێدەدات کە هیچ وشەیەک ناتوانێت وەسفی بکات ، من تۆم خۆشدەوێ نەک بۆ ئەوەی کامڵیت ، بەڵکو بۆ ئەوەی لەگەڵت خۆم تەواوتر هەست دەکەم ، تۆ بویتە بەشێک لە بیرەکانم ، لە خەونەکانم ، تەنانەت لە دوعاکانیشم ناوت هەمیشە هەیە ، ئەگەر ڕۆژێک جیهان دژم بێت ، تەنها ئەوەی دەمهەوێ ئەوەیە تۆ لەگەڵم بیت ، چونکە لە نێوان هەموو شتەکاندا تۆ هەڵبژاردەی دڵمی هەمیشە♥️#DaRa،

tlinaz.01
tlinaz.01
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 24 July 2026 02:11:07 GMT
5496
381
4
107

Music

Download

Comments

To see more videos from user @tlinaz.01, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About