@8..2.9: لە ساڵی ١٩٧٤ ڕۆژێکیان ئاواز دانەر و میوزیکژەن مامۆستا تەڵعەت عارف لەگەڵ هاوسەرەکەی لەسەر بابەتێک دەبێتە دەمەقاڵێیان و لە یەکتر توڕە دەبن، هاوسەرەکەی لێی زویر ئەبێت و ئەچێتەوە ماڵی باوکی بەڵام کات دەڕوات و زویر بوونەکەی زۆر ناخایەنێت بۆیە لە دوا نیوەرۆ دڵی نەرم دەبێتەوەو دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆلای مامۆستا تەڵعەت، بەڵام قەدەر ناهێڵێت و لە کاتی گەڕانەوەیدا لەبەردەم دەرگای قەڵاتی شاری هەولێر، بەهۆی بوونی شەڕ و تەقەوە لە لایەن ڕژێمی بەعس گولەیەک بەر هاوسەرەکەی دەکەوێت و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لە دەست دەدات، چوار منداڵ و خەم و پەژارەیەکی زۆر لە دوای خۆی بۆ مامۆستا تەڵعەت بەجێ دەهێڵێ و پاش ئەو ڕوداوە حەسرەت و دووری و ماڵئاوایی هاوسەرەکەی زۆر لە دڵی مامۆستا تەڵعەت دەمێنێتەوە، بۆیە بۆ ساڕێژکردنی ئازارەکەی دەچێتە لای شاعیر (ئەکرەم خامۆش) داوای لێ دەکات بۆ حاڵی بێ دەرمان و دابڕانی شیعرێکی بۆ بنوسێت، ئەویش شعری (کۆچ و یاد)ی بۆ دەنوسێت دواتر مامۆستا تەڵعەت هەر خۆی ئاوازێک بۆ ئەم شیعرە دادەنێت و دەیدات بە هونەرمەندی گەورەی کورد (حەمە جەزا)، ئەویش لەگەڵ تیپی مۆسیقای هەولێر گۆرانیەکە تۆمار دەکەن و دەبێت بە یەکێک لە گۆرانییە دیارەکانی ئەو سەردەمەو ئێستاش. #rauen #poetry #ئەکرەم_خامۆش
َ
Region: IQ
Saturday 25 July 2026 16:53:28 GMT
Music
Download
Comments
Kr Manj :
ئه ی له و چیرۆکه🖤
2026-07-27 11:32:29
0
T :
چیرۆکەکەی 💔
2026-07-25 22:47:31
20
✹vin :
ئاییی لە تایبەتی ئەم چیرۆکە
2026-07-25 22:35:46
1
🖤Karwan🖤 :
چیرۆکەکەی وا دەزانم بە تەقینی تەنکی بووە کە دوکانێک لەو رێگایە خەریکی لەحیم کردنی تانکیەکی سووتەمەنی بووە بەر یەو تەقینە کەوتووە و پەری تێدایە شەهید بووە😥
2026-07-28 08:20:45
0
﮼دکتۆری ﮼تیک﮼تۆک🖤💫 :
2026-07-26 11:14:32
0
Darìn :
بژیت🌹
2026-07-25 17:08:10
0
اسطة ریبین خشب ارضي :
داخەکەم چەند ساڵ لە شاری کۆیە دەم بینی و دەهاتەلامان بۆ نان خواردن نەمدەزانی ئەم شاعیرە مەزنەیە
2026-07-27 18:43:40
1
Muhamad :
ئەی پەری لە تۆپ 10 یی باشترین گۆرانیە کوردیەکان بە درێژایی مێژوو
2026-07-26 22:22:22
1
azizomar :
🌹🌹🌹
2026-07-26 12:49:50
0
Ivan Ahmed :
له گه ل كؤچت شيوه ن بؤمن باجئما!!!
2026-07-26 08:02:48
0
سید کاوه بەرزنجی :
روحي شادبيت
2026-07-26 11:21:38
0
chato koye :
لە ش ساغی بۆ ماموستا اکرم خامۆش
2026-07-26 10:48:09
0
s :
دەست خۆش بۆ شیحرە جوانەکەت ئەکرەم خامۆش
2026-07-26 08:37:06
1
أم أمير :
بةداخةوة هونةري رةسةني كوردي نماوة ، هونةريشيان فرؤشت.. 😔😔😔، ئةو گؤرانية مستحيلة گويت لئ بئ و نةگري،،، حةيف بؤ هونةري كوردي
2026-07-26 12:40:52
0
rebwarhama235 :
هه موو رؤزيك له راديؤ كويي ليده كرم🥺
2026-07-26 20:35:38
0
Erebvs :
تایبەتی لە دڵما
2026-07-25 17:36:42
0
shaxawan rashad :
حکومەتی عیراق نەک بەعس
2026-07-26 10:52:23
0
gazogazo201 :
🥺🥺
2026-07-26 18:07:34
0
niaz n.m. :
💐💐💐
2026-07-26 13:58:21
0
Jwtyar :
🥺
2026-07-26 10:43:34
0
Lana :
🖤🖤🥺🥺🥺
2026-07-26 00:23:32
0
سان✷ :
♥️🔥
2026-07-25 17:15:13
0
To see more videos from user @8..2.9, please go to the Tikwm
homepage.