@bawa.gya4n1: کۆپێکەی لە تلیگرامە لینک لە بیۆیە دڵنیام ڕۆژێک دێت منیش دەڕۆم و بێ ئەوەی مالئاوایی بکەم لە هەموو شتە خۆشەکان و لە هەموو ئەو خەڵکانەی هەندێک جار بە بوونیان دڵم ئارام دەبوو جێیان دێڵم و دەڕۆم بێ ئەوەی بتوانم دوا جار ناوی کەسێک بانگ بکەم بێ ئەوەی بتوانم بڵێم تکایە لەبیرم مەکەن بێ ئەوەی بتوانم بڵێم هێشتا زۆر قسەم ماوە بوو هێشتا زۆر ئاواتم ماوە بوو هێشتا زۆر شت هەبوو دەمویست بیکەم بەڵام ژیان هەرگیز پرسی کەس ناکات کە ئایا ئامادەی ڕۆیشتنیت یان نا کاتێک کاتی هات دەبێت بڕۆیت ئەگەر هێشتا دڵت پڕ بێت لە خەون و ئاوات و هیوا لەوانەیە ئەو ڕۆژە تۆ بێیت بۆ لای گۆڕە ساردەکەم بە دەستێکی لەرزۆک و چاوێکی پڕ فرمێسک و بە دەنگێکی شکاو بڵێیت بۆ بەجێت هێشتم بۆ زوو ڕۆیشتیت بۆ کەس وەک تۆ خۆشی نەویستم بۆ کاتێک بوویت لە نزیکم نرخم نەزانی بۆ هەمیشە پێم وابوو هەر دەمی بەردەستیت و هەرگیز لێم دوور نابیت بەڵام ئێستا دەزانم هەڵەم کردووە چونکە زۆرجار مرۆڤ کەسێک لەدەست دەدات و دواتر تێدەگات کە هەموو دونیای خۆی لەدەست داوە ئەو کاتە من وەڵام نادەم چونکە مردووەکان دەنگیان ناگات بەڵام ئەگەر ڕۆحم گوێ بگرێت دڵم دەڵێت ئەگەر ئەو وشانە کاتێک وتمایە کە هێشتا هەناسەم هەبوو ئەگەر جارێک تەنها جارێک دەستت گرتبام و وتبایەت کە گرنگم بۆت ئەوا ڕەنگە ئەم هەموو داخە دوای مردنمدا نەمایەوە چونکە هەندێک وشە هەن کە لەسەر گۆڕە هیچ نرخێکیان نامێنێت ئەوان دەبێت لە کاتی ژیان بگوترێن ژیان زۆر نامەهرەبانە هەر ڕۆژێک خەڵکی زۆر پێکەوە کۆدەکاتەوە و هەر ڕۆژێکیش یەکێکیان لێ جیا دەکاتەوە بێ ئەوەی مۆڵەتی دوا قسە بدات بێ ئەوەی بپرسێت ئایا شتێکت ماوە بیڵێیت یان نا بۆیە زۆرجار دڵەکان پڕ دەبن لە قسەی نەنوسراو و خۆشەویستییە نادەرخراوەکان دەبنە هۆی داخی هەتاهەتایی منیش وەک هەموو مرۆڤێک تەنها دڵێکم هەبوو دڵێک کە زۆر جار بە نهێنی گریا و زۆر جار بە بێ دەنگ شکا و زۆر جار لەناو خۆیدا مرد بەڵام هەرگیز نەیهێشت کەس بزانێت چەند ئازاری هەبوو چونکە فێرببوو بە پێکەنین ئازارەکانی بشارێتەوە فێرببوو بە وتنی باشم دڵی شکاوی خۆی بشکێنێت فێرببوو بە ئارامی بمرێت لەناو خۆیدا بێ ئەوەی کەس هەست بە مردنی بکات ئەگەر ڕۆژێک هاتیت بۆ لای گۆڕەکەم تکایە تەنها بە گریان مەوەستە بیر لەو چرکەساتانە بکەرەوە کە پێکەوە پێکەنیمان کرد بیر لەو ڕۆژانە بکەرەوە کە بە هیوای سبەینێ ژیایین بیر لەو ئاواتانە بکەرەوە کە تەواو نەبوون چونکە مرۆڤ بەو شتانە نامرێت کە بەدەستی هێناوە بەڵکو بەو خەونانە دەمرێت کە هەرگیز نەیتوانی بینیەوە هەرکات ناوم هاتە سەر زمانت تکایە نەڵێیت ئەو مردووە بەڵکو بڵێ ئەو مرۆڤێک بوو کە بە دڵی پاکی ژیا ئەگەرچی ژیان دڵی شکاندم بەڵام نەیهێشت دڵی کەسێکی تر بشکێنێت ئەو مرۆڤێک بوو کە خۆشەویستی بە بێ مەرج دەبەخشی ئەگەرچی زۆرجار بە بێبەرامبەر مایەوە ئەو مرۆڤێک بوو کە بە هەموو توانای خۆی هەوڵی دا کە کەسێک لە بوونی ئارام بێت ئەگەرچی خۆی هەرگیز ئارامی نەدۆزییەوە شاید ڕۆژێک هەموو شتێک لەبیر بچێتەوە و ناوەکان بسڕدرێنەوە و وێنەکانیش لە ڕەنگ بکەون بەڵام ئەگەر یەک دڵ هێشتا بیرم بکاتەوە ئەوا من هێشتا نەمرم چونکە مردنی ڕاستەقینە ئەوە نییە جەستەکەت بخرێتە ژێر خاک مردنی ڕاستەقینە ئەوەیە ناوت لە دڵی ئەوانە بسڕدرێتەوە کە ڕۆژێک بە ڕاستی خۆشیان ویستوویت...#ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط
مـچـی '
Region: IQ
Saturday 25 July 2026 17:01:26 GMT
Music
Download
Comments
hanar :
ئەی گیان و گیان فرەج
2026-07-25 19:22:52
0
𝑆𝑎𝑟𝑢𝑠ℎℎ”🍒 :
Aked🌚
2026-07-25 21:13:40
0
the_baha🖤⚜️ :
عەشقیش یەک جارە دڵ تێیدا دەشکێت🥀👍🏾
2026-07-25 17:15:46
0
🌪️ :
یەک جار؟ هەزار جار شکاوم
2026-07-25 18:05:03
0
𝓜𝓻𝓼 𝓓𝓮𝓹𝓹 :
🖤
2026-07-25 21:03:41
0
To see more videos from user @bawa.gya4n1, please go to the Tikwm
homepage.