@kta02016: بروسکەی پیرۆزبایی و ڕێزلێنان. بەناوی ستافی ئەکادیمیای تایکواندۆی کوردستانەوە پڕبەدڵ و بە شانازییەکی بێپایانەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی پاڵەوانانی درەوشاوەی ئەکادیمیاکەمان دەکەین، بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەنجامە سەرنجڕاکێش و کەموێنەکانیان لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عێراق، کە تێیدا توانییان لەسەر ئاستی وڵات پلە باڵاکان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن: ١. پاڵەوان: ساوین هێمن — بەدەستهێنەری پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ لەسەر ئاستی عێڕاق 🥇 ٢. پاڵەوان: هێژا هێمن — بەدەستهێنەری پلەی دووەم و مەدالیای زیو لەسەر ئاستی عێڕاق 🥈 ئێمە لە ئەکادیمیای تایکواندۆی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی قووڵمان، دووپاتی دەکەینەوە کە هەمیشە وەک هێز و پاڵپشتێکی بەردەوام لە پشتیان دەبین لە سەرجەم قۆناغ و هەنگاوەکانی ژیانی وەرزشی و تایبەتیاندا بۆ گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن. لە هەمانی کاتدا، دەستخۆشی و پێزانینی تایبەتی خۆمان ئاراستەی دایک و باوکی بەڕێز و خەمخۆریان دەکەین، کە بە پاڵپشتی بەردەوام و ماندووبوونی بێوچانیان لە هەموو قۆناغەکاندا، ئەم سەرکەوتنە گەورەیان بۆ کچە پاڵەوانەکانیان بەدی هێنا. مایەی شانازی و سەربەرزییەکی گەورەن بۆ ئێمە و بۆ وەرزشی کوردستان. هیوای بەردەوامی و درەوشانەوەی زیاترتان بۆ دەخوازین لە پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەکاندا. هێمن مەهدی قادر سەرۆکی/ئەکادیمیای تایکواندۆی کوردستان ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٦

Kurdistan_Taekwondo_Academy
Kurdistan_Taekwondo_Academy
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 25 July 2026 21:24:54 GMT
540
30
2
5

Music

Download

Comments

user1869080634847
Rasan Mahdi357 :
🥰🥰🥰
2026-07-25 21:30:45
0
saadsaeed1314
saadsaeed1314 :
👏👏👏👏💥💥💥
2026-07-26 02:07:20
0
To see more videos from user @kta02016, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About