@bawa.gya4n1: کۆپێکەی لە تلیگرامە لینک لە بیۆیە ئەگەر بۆ هەتاهەتایە ئارەزووی بینینی تۆ لە مێشکم دەرنەچێت چی بکەم؟ ئەگەر هەموو ڕۆژێک بە ناوی تۆ دەست پێ بکات و هەموو شەوێک بە بیرەوەری تۆ کۆتایی بێت، چی لە دەستم دێت؟ ئەگەر ئەم ئارەزووە بوو بە سێبەر و هەموو تەمەنم شوێنم کەوت، کێ لە دەست ئەم خۆمە ڕزگارم دەکات؟ چۆن دەبێت مرۆڤ لە ناو هەزاران ڕوخساردا بژی و تەنها یەک دەموچاو هەموو جیهانی لەبەرچاو بگرێت؟ بۆچی لە هەموو شوێنێک هەنگاو دەنێم، هەست دەکەم هێشتا شوێنی پێی تۆ لە زەوی ماوە؟ بۆچی هەر بایەک دەهات، وەک ئەوەی ناوی تۆی پێوە بوو؟ بۆچی هەر بارانێک دەباری، دڵم پڕ دەبوو لە قسەی ناتەواو؟ بۆچی هەر شەوێک مانگ دەردەکەوێت، دڵم دەڵێت لەوانەیە تۆش لە هەمان کاتدا سەیری بکەیت؟ ئایا ئەمە سزای وەفایە یان حوکمی دڵێکە کە هەرگیز نەیتوانی لە خۆشەویستی دەست هەڵگرێت؟ بۆچی کات دەتوانێت هەموو شتێک بگۆڕێت، بەڵام ناتوانێت یەک سات بیرەوەری تۆ لە مێشکم بسڕێتەوە؟ بۆچی هەر هیوایەک لە دڵم دەڕوێت، سەرئەنجام ناوی تۆی لەسەر نووسراوە؟ بۆچی هەر جارێک دڵم دەیەوێت ئارام بگرێت، یەک یادەوەری دێت و هەموو ئارامییەکانی تێک دەشکێنێت؟ هەندێک جار لە خۆم دەپرسم، ئەگەر ڕۆژێک لەبەردەمم بوەستیتەوە، ئایا دڵم هەر وەک یەکەم جار دەلەرزێت؟ یان ئەو هەموو ساڵەی چاوەڕوانی تەنها دەبن بە چیرۆکێک کە تەنها خۆم گوێی لێیە؟ ئەگەر پرسیارم لێ بکەیت چیم لە ژیان ویست، تەنها ناوی تۆ دەهێنمە سەر زمانم، چونکە هەموو ئەو شتانەی خەڵک بە خەون دەیانناسێت، من لە تۆدا دۆزیمەوە، و کاتێک تۆ دوور کەوتیتەوە، هەموو ئەو خەونانەش لەگەڵت دوور کەوتنەوە. مەگەر دەکرێت مرۆڤ تا هەتایە لە وێستگەیەکدا بمێنێتەوە کە تێیدا تەنها غەریبەیەک بووە و کەچی هێشتا چاوەڕێی گەڕانەوەیەک بێت کە بوونی نەماوە؟ مەگەر دەکرێت هیوایەک ساڵان درێژ بژی بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی گەڕانەوە هەبێت؟ مەگەر دەکرێت دڵێک ئەوەندە وەفا هەبێت کە هێشتا لەگەڵ هەموو ئەو بێدەنگییە، ناوی یەک کەس بە دوعا بڵێت؟ من هەرگیز نەمتوانی لەبیرت بکەم، نە لەبەر ئەوەی هەوڵم نەدا، بەڵکو لەبەر ئەوەی هەر هەوڵێک دەدام، زیاتر لە پێشوو لە ناخمدا جێگیر دەبوویت. هەر جارێک وتم "ئەمجارە کۆتاییە"، دڵم بە نهێنی وتی "هێشتا نا". هەر جارێک ویستم دەست لە بیرەوەرییەکانت هەڵبگرم، یەک بۆن، یەک دەنگ، یەک شوێن، یەک وشە، هەموو شتێکی دووبارە دەگەڕاندەوە بۆ ناوت. لەوانەیە خەڵک بڵێن کات چارەسەری هەموو برینێکە، بەڵام هەندێک برین هەن کە کات تەنها فێری ژیان لەگەڵ ئازاریان دەکات، نەک چارەسەریان. هەندێک خۆشەویستی هەن کە کۆتاییان بە جیابوونەوە دێت، بەڵام لە دڵدا هەرگیز کۆتایی نایەن. هەندێک کەس هەن کە لە ژیانمان دەڕۆن، بەڵام لە بیر و هەناسە و خەون و دوعاکانمان هەرگیز ناڕۆن. ئەگەر تا دواهەمین هەناسەم ناوی تۆ لە دڵمدا بمێنێتەوە، ئەگەر تا دواهەمین چرکەی ژیانم چاوەکانم هەر لە شوێنی تۆ بگەڕێن، ئەگەر تا دواهەمین شەو خەونەکانم هەر بە تۆ دەست پێ بکەن و بە تۆ کۆتایی بێن، ئەوا تەنها یەک پرسیار بۆ هەمیشە لە ناخمدا دەمێنێتەوە... ئایا لە هەموو ئەو کاتەدا، یەک جار، تەنها یەک جار، تۆش بیرت لە من کردبووەوە؟ #ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط
مـچـی '
Region: IQ
Sunday 26 July 2026 14:36:31 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @bawa.gya4n1, please go to the Tikwm
homepage.