@alnaseha.1: خۆبەگەورە زانین ڕەوشتێکی ناشیرینە و ئاکاری شەیتان و دارودەستەکەیەتی لەکەسانی دونیایی ئەوانەی کەخودا دڵی کوێر کردوون . وه یەکەم کەس کەبەرانبەر خودا خۆی بەگەورە زانی ئیبلیسی لەعنەتی بوو کاتێ کەخودا فەرمانی پێ‌کرد سەژدە بۆ ئادەم ببات خۆی بەگەورە زانی وسەژدەی نەبرد وگوتی : من لەو چاکترم منت لەئاگر دروست کردووە وئەوت لەگڵ دروست کردووە . خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ لَمْ يَكُن مِّنَ السَّاجِدِينَ (11) قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ ۖ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُ مِن طِينٍ ﴾ . الأعراف / 11 – 12 . ئه‌ی ئاده‌میزاد به دڵنیایی ئێوه‌مان دروست كردووه پاشان وێنه‌مان كێشاون، مه‌به‌ست له ئاده‌مه ، پاشان به فریشته‌كانمان وت كه كڕنوشی ڕێز بۆ ئاده‌م به‌رن ، هه‌ر هه‌موویان كڕنوشیان بۆ ئاده‌م برد‌و فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان جێبه‌جێ كرد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه جنی بوو مه‌لائیكه‌ت نه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر عیباده‌تی خوای ئه‌كرد له ڕیزی مه‌لائیكه‌تان باسكراوه ئه‌و له كڕنوشبه‌ران نه‌بوو وه كڕنوشی بۆ ئاده‌م نه‌برد. خوای گه‌وره بۆ سه‌رزه‌نشت كردن و جێگیر كردنى به‌ڵگه به‌سه‌ریدا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس چی ڕێگری لێ كردیت كه سوجده بۆ ئاده‌م به‌ریت كاتێك كه من فه‌رمانم پێ كردیت . وتی: ئه‌ی خوایه من له‌و باشترم منت له ئاگر دروست كردووه ئه‌وت له قوڕ دروست كردووه ئاگریش له قوڕ باشتره به‌گومانی خۆی، (ئیبلیس یه‌كه‌م كه‌س بوو كه قیاسى به‌كارهێنا). وەک ئاماژەمان پێ دا خۆ بەگەورە زانین ڕەوشتی شەیتانە وبا ئەو کەسەی کەخۆی بەگەورە دەزانێت ئاگادار بێت ئەو ڕەوشتی شەیتانی تێدایە ، و ئەو ڕەوشتی فریشتەی تێدا نی یە ئەوانەی کەگوێڕایەڵی خودایان کرد وچوونە سەژدە بۆی . ئەمە جگە لەوەی خۆ بەگەورەزانین دەبێتە ڕێگر لەچوونە بەهەشت ودەبێتە ڕێگر لەبینینی خودا هەروەک لەم دوو فەرموودەیەدا هاتووە : 1. عبد الله کوڕی مەسعود خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: " لا يدخل الجنة من كان في قلبه مثقال ذرة من كبر ، قال رجل : إن الرجل يحب أن يكون ثوبه حسنا ونعله حسنة ، قال : إن الله جميل يحب الجمال ، الكبر : بَطَر الحق وغَمْط الناس " . رواه مسلم ( 91 ) . واتە: ناچێتە بەهەشت هەر کەسێک بە ئەندازەی مسقاڵە زەرەیەک خۆ بەگەورە زانین لە دڵی دا بێت، پیاوێک هەستا گوتی: پیاو حەزدەکات جلی جوان لەبەر بکات پێڵاوی جوان لە پێ بکات ؟ پێغه‌مبەر ﷺ فەرمووی: نەخێر، خوای گەورە جوانەو حەزی لە جوانییە ، خۆ بەگەورە زانین بریتیە لە ملکەچ نەکردن بۆ ڕاستی و بە چاوی کەم و سووك تەماشاکردنی خەڵك .
{ النَّصِیحة }
Region: IQ
Sunday 26 July 2026 14:36:51 GMT
Music
Download
Comments
tawhed.kurdi :
جزاك اللەخیرا
2026-07-26 18:51:28
0
tawhed.kurdi :
😭😭😭
2026-07-26 18:51:31
0
To see more videos from user @alnaseha.1, please go to the Tikwm
homepage.