@ziddyboy07865: #onthisday

Zeeshan Ali
Zeeshan Ali
Open In TikTok:
Region: PK
Monday 27 July 2026 02:13:05 GMT
98
28
4
2

Music

Download

Comments

amir_ali384
Amir ali384🇸🇦 :
🥰🥰🥰
2026-07-27 10:49:40
0
user4636192070541
12345 :
🥰🥰🥰
2026-07-27 06:30:07
1
maanocutie3.1
maano cutie :
🥰🥰🥰
2026-07-27 03:31:53
1
kalao.madam
Kalao madam :
🥰🥰🥰
2026-07-27 06:35:51
1
To see more videos from user @ziddyboy07865, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

من بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدام خۆم بم؛ خۆم بە هیچ کەسێک بەراورد ناکەم، دەست وەرنادەمە کارووباری هیچ کەسێکەوە و کێبڕکێی کەس ناکەم. ئەگەر تۆ ئاشقی بەراوردکردنیت، ئەوە کاری خۆتە نەەک کاری من. من لە جەنجاڵی و ڕکابەرییەکان بەدوورم؛ هیوا بۆ باشترینی هەموو دەوروبەرم دەخوازم و ڕۆژانە لێپرسینەوە لەگەڵ ویژدانی خۆمدا دەکەم. کاتێک سەرم دەنێمەوە بۆ خەوتن، بە تەواوی ئارامییەوە دەخەوم، چونکە بەو شێوازە دەژیم کە شایستەی ناخی خۆمە، نەەک بۆ ڕەزامەندیی خەڵکی تر. لەرۆحی خۆمەوە هەنگاو دەنێم، خۆم ساز ناکەم بۆ دەستکەوتنی پاشکۆیی، ئاشقی سادەییم؛ چونکە لە ماڵێکدا پەروەردە کراوم کە دەرگاکەی هەمیشە کراوەیە بۆ ڕێز، قسەی خۆش و نیەتی پاک. فێربووم کە ئارامیی دەروون بە پارە ناکڕدرێت و دڵە پاکەکانیش هەرگیز لە کۆتاییدا دۆڕاو نابن. لە خۆشەویستیشدا خۆم بە کەس بەراورد ناکەم، چونکە خاوەنی دڵێکم کە هیچ کەسێکی تر نییەتی؛ دڵێک کە ڕاستگۆیانە، پاکانە و مەردانە خۆشەویستی دەبەخشێت. من دڵسافم بەڵام نەفام نیم. هەر کەسێک منی خۆشبوێت و خاوەنی ئەم دڵە بێت، دەزانێت بوونم چ نیشتمانێکە بۆ ئارامی، ئاسودەیی و پیاوەتیی ڕاستەقینە. لەگەڵ من بوون سەختە چونکە ئەڤینی من خەمخۆری و بەرپرسیارێتییە؛ ڕاشکاوانە ڕێگای دروست نیشان دەدەم و خۆم دەکەمە قوربانی بۆ ئەو کەسەی بەڕاستی خۆشی دەوێم و خۆشم دەوێت. خاڵە سەرەکییەکانی پەیوەندی و خۆشەویستی لای من:  غیرەکردن بەبێ دڵپیسی: ئەو کەسەی خۆشم دەوێت غیری لێ دەکەم، بەڵام هەرگیز دڵپیس نیم؛ شەڕی بۆ دەکەم و بەپەرۆشم تا لە دەستی نەدەم و نەڕوات.  ڕەتکردنەوەی بون بە قوربانی شتی کاتی: ئامادەم قوربانی بدەم، بەڵام قبووڵی ناکەم کەسێک بڕیاری کاتی و ئارەزووی وەختی پێش من بخات؛ پێویستە بەرامبەرەکەم بە کردار حەقی قوربانیدانەکانم بزانیت، چونکە خۆشەویستیی من گەرم و ڕاستەقینەیە.  دووربوون لە ئیهمالی و ساردی: من نازانم ئیهمالکردن یان ساردبوونەوە چییە و فێرنەبووم ڕەفتاری وا بکەم.  سنووری بێدەنگبوون و ڕۆشتن: بەهۆی ئەوەی ڕقم لە ساردی و ئیهمالکردنە، ئەگەر ببینم هەوڵەکانم دەکرێنە قوربانی شتی کاتی، لەبری شەڕکردن بێدەنگی هەڵدەبژێرم—بێدەنگبوونێک کە دەبێتە هۆی وەک بێگانەبوون و دوورکەوتنەوە؛ ئەو کاتەی کە ئیتر ناگەڕێمەوە و بەرامبەرەکەشی تازە قەدری بوونم دەزانێت.

About