@hevarhiwaa: خۆزگە ئەم پۆستە هەموو تاکێکی کورد دەیبینی.. وانه‌یه‌ك له‌ ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری گرانبوونی نرخی بەنزین چییه‌؟ بەیانیەک خەڵکی ئەڵمانیا بۆ کڕینی شیر ڕویان لە مارکێتەکان کرد و بینیان دوێنێ یەک لیتر شیر بە یەک یۆرۆ بوو، کەچی ئەمڕۆ بە 1.5 یۆرۆیە، هیچ کەس نەیکرد بە هاتوهاوار کەس لە سۆشیال میدیا کۆمێنت و پۆستی نەکرد، تەنها پێکەوە خەڵکی بڕیاریاندا شیر نەکڕن. قوتوە شیرەکان گەڕێندرانەوە کارگەکان و ئێوارەی هەمان رۆژ، ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا لە تەلەڤزیۆنی فەڕمی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ داوای لێبووردنی لە خەڵکی کرد بەڵێنی پێدان لە رۆژی دواترەوە نرخی شیر وەکو پێشتر بە یەک یۆرۆ دەفرۆشرێت! خەڵک بەمەش رازی نەبوون و هەر نەیانکڕی، ناچار نرخەکە بۆ 0.75 یۆرۆ دابەزی! ئەمەیە گەلی هۆشیار! ئەمەیە کۆمەڵگا نەک کۆمەڵەگا! ئەوەتا ئێستا هەموومان بینەری ئەو راستیەین کە؛ ماوەی دوو هەفتەیە دەمی هەر کەسێک ئەکەیتەوە کۆمەڵێک گلەیی و گازندە و زۆرکات جنێویش دەدات و دەڵێت: گرانی بەنزین پشتی شکاندین! ئەی بەراست پرسیوتە بۆ؟؟؟ ئاخر ناکرێ ئێمە وەک مێگەل بەس بڕۆین و نەپرسین بەرەو کوێ!! ئاسانترین ڕێگەی دابەزینی راستەوخۆی بەنزین یان هەر کاڵایەکی تر، بایکۆت کردن و تڕۆکردنی ئەو بەرهەمەیە. کێ لە دوو هەفتەی گرانبوونی بەنزیندا، بۆ یەک رۆژ سەیارەکەی راگرت و وتی بەنزینی تێناکەم و ستەمی زیاتر قبوڵ ناکەم؟ تۆ لە خۆت پرسیوە ئەگەر هەمووی بەیەک دەنگ بچن تەکسی یان پاس بەکاربهێنن، لەم دۆخەدا زۆر هەرزانتر لەسەریان دەکەوێت وەک لەوەی بەنزین بکەنە سەیارەکانیانەوە؟ ئەزانن لەوەتای بەنزین گران بووە بەنزینخانەکان زیاتر قەرەباڵخن و خەڵکی بە لێشاو ڕووی تێدەکەن؟ نە غاز بەر ئەکەوێت نە نەوت و نە بەنزین! ئەمە نازانم ناو بنێم ترس لە داهاتوو، ناو بنێم نەزانی و گێلی، یان چی؟ بەڵام کەسێک لەوە تێبگات وشەی توکلت علی اللە مانای چییە، نابێت ئەوەندە بترسێت و دایم وابزانێت لە برسێتی و نەبوونیا ئەمرێت! کەواتە گەیشتینە ئەو خاڵەی، ئێمە خۆمان نامانەوێت نرخەکەی دابەزێت، خۆمان دەستمان راگرتووە کۆمەڵێک خوێنمژی بەناو بازرگان و حکومەت بەسەریدا بڕۆن.. کەی خۆمان یەک دەنگ بڕیارمان دا ژیانمان بگۆڕین بۆ باشتر، دڵنیابن رێگرێک بوونی نامێنێت. هەر بۆ نموونە کەی خەڵکی سلێمانی وتیان ئەوە ئێمە بایکۆتی بەنزینمان کرد، یان هەولێر و دهۆکیش بە هەمانشێوە، ئەوکات کاریگەرییە راستەوخۆکە دەبینن. ئەگەر ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیتر بەنزین بفرۆشرێت و خێری هەر لیترێک 250 دینار بێت، واتە خەڵک لەیەک رۆژدا دەتوانێت زەرەری 250 ملیۆن دینار لە تەواوی بەنزینخانەکان بدەن، جا ئەوکات ئەو چینە بازرگانە هانا بۆ حکومەت دەبەن کە هاوکات بەشێکیان شەریکیشن پێکەوە، ئیتر بەم جۆرە حساب بکەن بە تەنها 4 رۆژ بایکۆت کردن، یەک ملیار دینار زیان دەکەن و ناچار دەبن نرخ بۆ 450-500 دابەزێننەوە. خۆزگە وەک لە سەرەتاشدا وتم، خەڵکی ئێمە یەک جار بمانتوانیایە بەراستی خەمخۆری حاڵی خۆمان بین و یەک دەنگ بین! #hevarhiwaa #kurdistan #foryou #کوردستان

Hevar Hiwa
Hevar Hiwa
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 27 July 2026 12:38:18 GMT
122831
3823
474
800

Music

Download

Comments

e_karkuky
E"_KarKuKy¹ :
سوپەر لە کەرکوک بە 950 دینارە
2026-07-28 13:09:33
1
sara4.011
SaRa🖤.! :
براجوانەکەم تۆش زۆر سەیری باشە ئەگەر خەڵک بەنزین نەسێنێت و سەیارە دەر نەکاتچۆن ئیشەکانی بەڕێ دەکرێ؟ خۆنابێ تۆسەیارە دەر نەکەیت لەماڵ وەبۆنەی بەنزینەوە
2026-07-28 08:24:18
0
x.kirkuk1
ڕەوەی"حاجی"فەلاح⚜️ :
سوپەر بە سوپەرمانیش ناکڕدرێ💔💔
2026-07-27 19:47:30
2
bim.bixo
bim Bixo :
بەخوا برا تۆ راستە کەیت من خۆم یەک هەفتەیە بەنزینم تی نە کردوە بەس بەتەنیا کەسیک هیچ لە مەوزوع ناگۆریت میلەتیکین بەس قسە زە لامین بۆ گاڵتە کردن بە یک ئازاین بۆ کۆیلایەتی باشین
2026-07-27 21:29:54
1
bilal_kurdingames
฿łⱠ₳Ⱡ ₭₲ 🎮 :
دەست خۆش خۆزگە هەموو کەسێک تێدەگەیشت راستەکەی ئەگەر بایکۆتی بەنزین تێکردن بە سەیارە بکرێن نرخەکەی ناچار دەبن دایبەزێنن
2026-07-27 22:19:08
1
chawkal1
Hamae nane :
ئیمە وەجی گران دەبی ئەوجە دەچن سڕەیی بە سەعات دەگرن ئەوجە دەکەنە هەجمەی شتومەک
2026-07-27 22:49:38
1
zanaahmad677
Zana^xoshnaw :
لە یەکێک لە ووڵاتەکان بەنزین گران کرا تێکڕای شوفێرەکان چونە شەقام سەیارەکانیان لە ناو شەقام کوژاندەوە کاروباری ووڵات بە تەواوی پەکی کەوت لە ماوەی چەن دەقەیەک بەنزین گەڕایەوە سعری خۆی حوکمەت زەرەرمەندی یەکەم بوو لەو کارەی میلات
2026-07-27 20:37:27
201
bahr0oz
⚜️【 BahroZ 】⚜️ 🪳 :
ئەڵمانیەکان شیریان بایکۆت کرد چونکە ئەگەر نەشیان کڕیایە کێشە نەبوو بەڵام بانزین کێشەیە شیر بەسەر ئەچێت بەڵام بانزین بەسەرچوونی نییە کەواتە فەشەلە ئەم هەنگاوە
2026-07-27 17:27:52
15
hama0shwani
Mhamad :
پۆپ کێک هەمان فلیمی بەسەرهات کردی بە500دینار کەس نەیکڕی تا کردی بە250ش ئیسەەش کەس وەک سەرەتا نایخوات،،،بۆیـە باشترین ڕێگا بۆ داگردنی نرخەکا مان گردن و بایکوت کردنە ٪ملیۆن ئەنجامی بێ وێنەی دەبێت
2026-07-28 11:33:32
24
harzheen.surchi
harzheen.surchi :
قسەکان هەمووی لە جێی خۆی بوو
2026-07-28 15:00:52
2
r4ashaaaaa
𝑹𝒂𝒏𝒚𝒂📍 :
دیقەتی کۆمێنتم دا زۆربەی دەڵێ بەنزین وەک شیر نیە بەڵام خۆ چەند سەیارەی تاکەکەسی هەیە لە کوردستان ٢ هێندە تەکسی و پاس هەیە ١ حەفتە بایکۆتی بکەن ئەوجا دەزانن گۆڕانکاری چۆنە هیچکە خار مەدەن بۆ سەرەی بەنزین نان و ئاو و خەوتان لەخۆتان حەرام کردوە شەوانە دیقەت بدەن هەرچی خەڵکە زۆربەی زۆری ٢ ی شەو لە سەرەی بەنزینە ویژدانتان قبوڵی دەکا کەسێک بۆ بەنزین شەوانە ببێتە حەرەس وەڵا بگرین باشترە لەو حاڵەی ئێستا تێیداین باشترە هەزاران فەقیر هەیە ئیشو کاری بە ماتۆر و بە سێتەگەرە دەروات ئەوان لەوانەیە پارەی ئەو بەنزینە نەبێ تێیکەن هەر سەیری ژیان و کاری خۆتان مەکەن هەتا کەی ئاوا بێ دەنگی؟😢
2026-07-27 20:52:40
13
r4y4n_editor0
ᖇᗩYᗩᑎ-ᗴᗪITOᖇ :
خۆزگە هەموو کەسێک تێگەیشتبا
2026-07-27 17:36:44
28
sivar.harkiii
sivar.harkiii :
Qsakat rasta ballam zor nafar haya rsqi lasar sayaraya 👍
2026-07-28 05:45:34
2
aram.w44
% :
بەنزین و شیر مەکە یەک🥰 ماڵ هەیە تەکسی هەیە پاسی هەیە بژێوی ژیانی لەسەر ئەوەیە ئیش نەکات ئەی چی بخوا؟
2026-07-28 01:02:57
5
shapolkarkuke1
shapol sha :
خوا ئاگادارە هە ر شتێ گران بوو بێت نە م کڕیووە بە رنامە یە و بۆ ژیان دام ناوە بڕوا بکە ن لاو دە قە ی بە نزین گران بووە سلفم بە س بۆ ئە وە لێداوە پاتریم نە مرێ
2026-07-27 21:40:40
5
kawaqadr3
Kawa Qadir :
من کردومە هەشت ڕۆژە سیارەم ڕاگرتوە بس کوا بەمن چارەدەبێت
2026-07-27 19:10:30
9
liogaming74
亗LIO亗GAMEING :
بەڕێزم ئەوا،بایکۆتیشمان کرد بڕوا بکە هەرجی بەنزینە بە تەنکەر دەڕوا بۆ دەوڵاتی تر جەندی بیریش دەکەمەوە نازانم ج ڕێگایەک هەیە بۆ ئەمە ئەگەر بە بایکۆت حەل بکرێ من یەکەم کەس دەبم بایکۆت بکەم
2026-07-28 11:55:59
0
.2612x
Dana’ :
کورە کاکە ڕازیم بە سعرەکەی جاران بەس بەنزین هەبێ تێیکەم تێ یەک جێ نیە بەنزینی تێکەم ئەوندە بە دوای بەنزین گەڕام بەنزین نەما
2026-07-28 09:22:30
0
zrng.salam
Zrng Salam :
خەڵک لەوە داماوترە ئەچێ ئەگەڕێت دەبەیەکی دەست بکەوێ بە ٥٠ هەزار پۆزی پێوە لێئەیات ئەڵێ بەنزینم دەست کەوتووە! واتە خەڵک لیترێکی بەیتێ بە ٢ هەزاریش هەر مەمنوونە بەس زۆر بە دوایا نەگەڕێت …
2026-07-27 19:56:13
0
a7m4d_91
Ahmad :
زۆر سەیرە هەر بیرکردنەوەی ناوی خەلک دەبی خۆی یەکسەر وابکا سەیارە رابگری وتەواو ئەوان یەکسەر هەرزانی دەکەن بەس بەخوا نازانم بلیم چی بەرەمبەر بەو خەلکە
2026-07-27 21:11:06
2
511king
♛ 𝐶𝐻α𝑊𝑆𝐻𝐸𝑁 ♛ :
جا برای خۆم هەر خۆمان هۆکاری گرانین گلەیی بۆلەحوکمەت بکەین
2026-07-27 23:53:07
2
hane_storee
Hane_Storee :
شیر و بەنزین دوو شتی جیاوازن داهاتی هەنێ پاڵاوگە ڕۆژانە ٨٠ دەفتەرە بەلایەنی کەمەوە ئەو حەفتەیەکیش بەنزین نەفرۆشێت کێشەی نییە، بەڵام لە ئەڵمانیا کارگەی شیر هی هاوڵاتیە نەک حیزب ئەبێت باج بات مووچەی فەرمانبەر بات ، لای خۆمان ئەندازیارێک مانگی ٨٥٠ هەزار موچەکەیەتی ، ٨٥٠ هەزار چییە بۆ پاڵاوگەیەک داهاتی یەک ڕۆژی ٨٠ دەفتەرە
2026-07-27 21:24:32
0
zanyar_173
乙ANA¹ :
بەخوا قسەکانت جوانن بەس حەیف خەڵک تێ ناگات ئەڵێی کە تەنکی بەنزینەکەی پڕ کرد قەت پڕی ناکاتەوە
2026-07-27 21:21:47
1
kizha998
kizha998 :
Rahmat lebe lai ema ka shtaka gran abet xalk ziatr aikre ba hdabi xoi e7tyad axa. Har shtek gran bet alen katya kachi qat nrxakai wak peshwi le naiatawa chwnka azann baw granyash xalk aikre
2026-07-28 09:50:47
1
bahman.xoshnaw
Bahman.Xoshnaw :
%100👍🏻
2026-07-27 21:11:01
1
To see more videos from user @hevarhiwaa, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About