@1p__t2: #امشيلك_شواطي_الليل_وانت_نجوم_تبرالي✨💙 #الشعب_الصيني_ماله_حل😂😂

𝑨ه̲̅ــو̲̅ي̲̅ـت̲̅ڪ
𝑨ه̲̅ــو̲̅ي̲̅ـت̲̅ڪ
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 27 July 2026 19:23:06 GMT
1143
71
6
0

Music

Download

Comments

y.xahi
مـحَمـود 4|☆ :
جميللللل اخي
2026-07-27 20:19:10
1
8n16s
علاء :
الذهب
2026-07-27 20:31:23
1
a436200
ابن محمد :
🥰🥰🥰
2026-07-27 19:24:19
1
To see more videos from user @1p__t2, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

نازانم ئێستا حاڵت چۆنە لەوانەیە زۆر دڵخۆش و ئاسودە بیت وە لەوانەیە بە عەکسەوە زۆر خراپ بیت و ئازار بچێژیت، ئەزانی ٢٤ کاتژمێرە مێشکم لاتە، کاتێک دەمەوێ نان بخۆم پێم ناخورێ، دڵم دەڵێت چی ئەگەر تۆ ئێستا برسی بیت، کاتێک دەمەوێ ئاو بخۆمەوە دڵم دەڵێت چی ئەگەر تۆ ئێستا تینوو بیت، کاتێک دەمەوێ بخەوم دڵم دەڵێت چی ئەگەر تۆ ئێستا بێتاقەت بیت و بە تەنهایی بگرییت و هیچ کەسێک نەبێت دەستی بەسەر شانتدا بنێت، هەموو ئەم بیرانە وایان لێکردووم کە چێژی ژیان لە دڵمدا نەماوە. هەر شتێک دەکەم یادی تۆم دێتەوە، هەر شوێنێک دەڕۆم هەست دەکەم تۆ لەگەڵمدایت، هەر گۆرانییەک گوێی لێ دەگرم دەنگت لە ناویدا دەبیستم، هەر وێنەیەکت دەبینم هەزار بیرەوەری دەگەڕێتەوە، هەر ڤۆیسێکت گوێی لێ دەگرم هەست دەکەم هێشتا لەگەڵم قسە دەکەیت، بەڵام کاتێک تەواو دەبێت بێدەنگییەک دێت کە هەموو دنیام تاریکتر دەکات. زۆر داوای لێبوردنت لێ دەکەم، ناتوانم ئاگام لە خۆم بێت، ناتوانم ئەو ستایلی قژەی داوات کردبوو دایبنێم، چونکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ وەرینی قژم زۆرتر دەبێت، ناتوانم گرنگی بە خۆم بدەم، ناتوانم وەک جاران بخەنم، ناتوانم دڵم خۆش بێت، ناتوانم تۆ لەبیر بکەم، ناتوانم سەیری ڕەسمەکانت نەکەم، ناتوانم گوێ لە ڤۆیسەکانت نەگرم، ناتوانم پەیامەکانمان نەخوێنمەوە، ناتوانم بەبێ تۆ ژیان وەک جاران ببینم، چونکە تۆ تەنها کەسێک نەبوویت، بەشێک بوویت لە هەموو ژیانم. لەو ڕۆژەوەی ڕۆیشتویت هەناسەم بە زۆر دێت، هەست دەکەم شتێکی گرنگ لە ناخی سینەمدا ون بووە، هەموو دنیام بووە بە ئەشکەوتێکی تەنگ و تاریک، ڕۆژەکان زۆر درێژ بوون، شەوەکان خەویان تێدا نییە، هەر بەیانییەک بە هیوای ئەوە هەڵدەستم کە لەوانەیە ناوت لەسەر شاشەی تەلەفۆنەکەم دەربکەوێت، بەڵام هەر ئێوارەیەک بە هەمان بێهیوایی سەرم دادەنێم.بیرتە وتم من هەبم لە ژیانت ئەبێ هەموو شتەکانی ژیان جوانتر بن، ببورە چونکە ئێستا هەموو شتەکانی ژیانم ڕەش و بێ ڕەنگ بوون، بەیانی بێ مانایە، ئێوارە بێ هیوایە، خەندە تەنها لەسەر لێوم ماوە، نەک لە دڵمدا، چاوەکانم ماندوون لە چاوەڕوانی، دڵم ماندووە لە هیوابەستن، ڕۆحم ماندووە لە بیرکردنەوەی تۆ.ئەگەر ڕێکەوت ئەم قسانە ببینیت، هیچ داوایەکی گەورەم لێت نییە، ئەگەر ناتوانیت پەیامم بدەیتەوە یان قسەم لەگەڵ بکەیت، تەنها گۆڕانکارییەکی بچووک لە بیۆی سناپ یان ئینستاگرامت بکە، تاکو دڵم بزانێت هێشتا لە شوێنێکی بچووکی دڵتەوە یادی من ماوە، ئەگەر ئەویش نەکرا، من هەر لە دورەوە دوعات بۆ دەکەم و هیوادارم لە هەر شوێنێکیت ئارام و خۆش بیت، چونکە هەرچەندە تۆ لە ژیانمدا نیت، خۆشەویستییەکەم بۆت هێشتا لە دڵمدا ماوە و تا دوا هەناسەم هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە. نەبێ... هەندێک جار خۆم دەپرسم ئایا تۆیش وەک من هەندێک چرکە هەیە کە بێ ئاگا ناوم بە دڵتدا تێدەپەڕێت؟ ئایا کاتێک گۆرانییەک دەبیستی یان شوێنێک دەبینیت، هەر بۆ چەند ساتێکیش بێت یادی من دێتەوە؟ یان هەموو شتێک بۆ تۆ تەواو بووە و من تەنها بوومەتە بیرەوەرییەکی دوور. ئەم پرسیارانە هەر ڕۆژێک لە مێشکمدا دووبارە دەبنەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نییە، تەنها بێدەنگییەکە کە هەموو شتێک قورستر دەکات. هەندێک شەو هەن تا بەیانی لەسەر جێگاکەم دەگەڕێمەوە و خەو لە چاوم نایەت، هەموو قسەکانمان لەبیر دەکەمەوە، هەموو ئەو پێکەنینانەی پێکەوەمان کرد، هەموو ئەو خەونانەی بۆ داهاتوو دروستمان کردبوو، ئەوانەی پێمان وابوو هەرگیز کۆتایی نایەن. بەڵام ژیان فێری کردمەوە کە هەندێک جار کۆتاییەکان بێ ئەوەی ئامادە بین دێن. هەر کاتێک مۆبایلەکەم دەگرم بە دەستم، دڵم بۆ چەند چرکەیەک هیوادار دەبێت کە ناوت ببینم، بەڵام کاتێک نابینم، بە ئارامی دادەنێم و خۆم وانیشان دەدەم کە گرنگ نییە، بەڵام ناخی دڵم دەزانێت چەند ئەو چەند چرکەیە بە ئازار تێدەپەڕن.زۆرجار دەمەوێت پەیامت بۆ بنێرم، تەنها یەک وشە، تەنها بڵێم «باشیت؟» بەڵام دەترسم. دەترسم بێدەنگیت لە هەموو وەڵامێک قورستر بێت. دەترسم هەست بکەم ئەو شوێنەی جارێک شوێنی من بوو، ئێستا هی کەسێکی تر بێت. بۆیە هەموو ئەو قسانە لە دڵمدا دەمێنن و هەر شەو پێکەوە لەگەڵیان دەخەوم.هەرگیز بیرم نەدەکردەوە ڕۆژێک بگات کە دوعاکانم تەنها بۆ ئەوە بن کە تۆ خۆش بیت، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ منیش نەبیت. هەرگیز بیرم نەدەکردەوە خۆشەویستی بگاتە ئەو ئاستەی مرۆڤ خۆی لەبیر بکات و هەموو هەستی بۆ یەک کەس بژیت. بەڵام ئێستا هەموو ئەوانەم تاقی کردووەتەوە.ئەگەر ڕۆژێک لەناکاو لە ڕێگایەکدا یەکتر ببینین، لەوانەیە هیچ قسەیەک نەکەم، نەک لەبەر ئەوەی قسەم نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی هەموو ئەو قسانەی لە دڵمدا کۆبوونەتەوە، بە هیچ زمانێک ناتوانرێت بگوترێن. ڕەنگە تەنها سەیرت بکەم و بە دڵم بڵێم ئەو کەسەیە کە جارێک هەموو دنیام بوو...#نەمویسط #ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn

About