@the.kurdish.pulse: هۆلۆکۆستی ئەشکەوتی دەکان؛ کاتێک مرۆڤایەتی لەناو ئاگردا سووتا! 📜 کورتەیەک لە تاریکترین لاپەڕەی ساڵی ۱۹٦۹: گوندی "دەکان" گوندێکی بچووکی جووتیارنشین بوو لە بناری چیای خێری لە ناوچەی شێخان لە ١٨ی ئابی ساڵی ١٩٦٩، دوای بوردومانێکی دژواری سوپای عێراق بۆ سەر گوندی "دەکان" (سەر بە ناوچەی شێخان)، ژن و منداڵ و پیر و پەککەوتەی گوندەکە بۆ دەربازبوون لە ئاگر و تاوان، پەنایان بردە بەر ئەشکەوتی گوندەكە بەناوی ئەشكەوتی دەكان، بەڵام ئەوەی چاوەڕێیان دەکرد لە ڕاکردن لە مەڕگ سەختتر بوو! ڕووداوەکە چۆن ڕووی دا؟ سوپای ئەوکاتی عێراق کاتێک شوێنی هاووڵاتییە سڤیلەکانی زانی، دەروازەی ئەشکەوتەکەیان بە دار و سووتەمەنی داخست و ئاگریان تێبەردادان. ٧٧ هاووڵاتیی سڤیل بە زیندویی لەناو دووکەڵ و ئاگردا شەهید بوون: ٣٧ منداڵ (کە ٧یان تەمەنیان لە خوار یەک ساڵییەوە بوو). ٢٩ ژن (کە ٦یان دووگیان بوون و کۆرپەکانیان لە سکیاندا سووتا). تەنها ٩ کەس بە جەستەی بریندار و نیوەسووتاوەوە لەو هۆلۆکۆستە ڕزگاریان بوو. دیمەنێک کە بەرد دەهێنێتە قسە: بەهۆی درندەیی سوپای بەعس و بۆنی تەرمی سوتاوەکانەوە دوای ١٦ ڕۆژ پێشمەرگە و کەسوکاریان توانیان بچنە ناو ئەشکەوتەکە، دایکێکیان دۆزییەوە کە جەستەی خۆی کردبووە قەفەس بەسەر کۆرپەکەیەوە بۆ ئەوەی لە ئاگرەکەی بپارێزێت... بەڵام هەردووکیان ببوونە خۆڵەمێش. بەهۆی سەختی شوێنەکەوە، شەهیدان لە ٤ گۆڕی بەکۆمەڵدا لەبەردەم ئەشکەوتەکە بەخاک سپێردران و تا ئەمڕۆش لەوێدا شاهیدی لەسەر ستەمی داگیرکەران دەدەن.
یادی شەهیدانی ئەشکەوتی دەکان و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان هەمیشە بەرز و پیرۆز بێت. #جینۆسایدی_کورد #ئەشکەوتی_دەکان #مێژووی_کورد #actives? #مێژووی_کوردستان
لێدانی كورد ♥️
Region: IQ
Tuesday 28 July 2026 20:04:01 GMT
Music
Download
Comments
SHEREN_SHA👑 :
مەسەلەی ئەم ئەشکەوتە چیە؟
2026-07-29 19:51:32
0
Kardinxandakai :
ئیستا بۆکییان کرد بۆپارتی و یەکیتی🥺
2026-07-29 10:40:24
4
Hama.🖤 :
dast xosh har bzhi🖤
2026-07-30 13:29:30
1
Sumi :
هێشتاش لەخەو هەرناستن میلەتی کورد 💔
2026-07-29 11:05:00
4
29 :
Proud of my village ❤️💛💚
2026-07-30 12:17:06
1
Sirwan Dakani :
٧٥ كه س شه هيدبوون و حه وت كه س رزكاربون به لام دواتر هه ر به نه خوشي كه به هوى ئاكره كه وه توش ببون مردن ته نيا يه ك ئافره ت ماوه ئه ويش دايكه ئامينه يه و ٢٦ كه س له مالى ئيمه تيادا شه هيدبوون
2026-07-29 13:07:57
75
ΜỮĦΔΜΔĐ ҜØ¥€ :
لەگەڵ رێزم ئەگەر هاتباو ئەو نەهامەتیانەی بەسەر کوردا هاتووە بکرایەتە فیلم ئیستا نەک هەموو کورد هەموو جیهان بەمەی دەزانی نەک کەسێکی وەک من لەڕێگەی پۆستێکی تیکتۆکەوە بیزانێت
2026-07-29 01:25:32
168
v :
مێژووی پۆلی ۱۲
2026-07-29 10:40:14
2
Sewa A Faraj :
دست خۆش لە م جۆرە زانیاریانە زۆرگرنگن و پیویستە هە مومان لێی سورمە ندبین چونکە ڕە نگە زۆرێکمان نە مان یستبن وە لێی بێ ئاگابین
2026-07-30 11:43:41
1
Bαҽ𓍯𓂃 :
زۆر حەزم لێیە ئاوا زیاتر لەسەر مێژووی خۆمان فێر بم بەس نازانم چۆن؟💔
2026-07-30 05:19:07
3
Cherry🍒 :
کێ ناڵێ ئەو ڕوداوانە دووبارە نابنەوە لەسەر يێمە و مناڵمان؟
2026-07-29 12:03:43
2
Baxtyar Hssen :
ڕوحیان شادبیت اینشااللە جیگەیان بە هشتە اینشااللە
بەداخەوە بو حکومەتی دزوو وڵات فرۆش. بۆ ساڵانە یادیان ناکاتەوە
2026-07-29 09:48:30
13
tarmaye :
حەیف قوربانی دانی ئەو ملەتی هەمووی بە با چوو بداخەوە لو روحی پاکیان
2026-07-29 12:18:46
2
فیان جمال :
ئەو روداوە تراژیدیانە بۆجی نایکەن بەفلیمی کوردی بەلکو هەموو جیهان بزانێ بەعس جی مجرمێکە باهەموو جیهان بزانێ کورد بوون چەند سەختە تەنها تاوانیان کورد بوون
2026-07-29 21:30:12
3
Ruya :
خوایە کوردستانەکەم بۆ هێندە بریندارە 💔😔
2026-07-29 11:09:42
6
shakew_xasro_agha :
مخابن
2026-07-29 11:30:59
2
👑Zaxoy👑 :
ئاخ لەدەردی کوردستان دەردی بێ دەرمان🥺
2026-07-29 06:22:53
11
Srwa Ahmed :
ئاخر جرن تا ئيستا بأس نه كراوه جون مؤنؤمينتيان بر نه كردون به ناو وينه كانيانه وه ئه وه گه وره ترين سته مه ده رهه قيان بؤيه من مواليد شه سته كانم و تا ئيستا نه مبيستبوو ئافه رين ئه مه يه حكومه تي كه مته رخه م
2026-07-29 14:11:49
1
Sirwan Dakani :
تا ئيستا ٢٢ كه س له وانه نه كراون به شه هيد له لايه ن حكومه تى هه ريمه وه ته نيا ٥٣ له كه س و كاريان موجه وه رده كرن و تا ئيستا هيجيان خانو يان شوقه وه رنه كرتووه
2026-07-29 19:43:28
5
To see more videos from user @the.kurdish.pulse, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2026 TikWM. All rights reserved.