@mr_benzs0: وابزانم ئیتر کاتی وازهێنان هاتووە. نەک لەبەر ئەوەی خۆشیم نەماوە ، بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆر خۆشم ویستیت. مرۆڤ هەندێجار لەبەر زۆری خۆشەویستی ، واز دێنێت. چونکە دەزانیت ئەگەر هێشتا بەردەوام بێت ، تەنها ئازار زیاتر دەچێژێت. منیش گەیشتوومەتە ئەو قۆناغەی کە دەبێت دڵم قایل بکەم. دەبێت قبووڵ بکەم کە هەر شتێک لە ژیاندا بە ئارەزوو ناکرێت. هەندێک شت ، هەرچەندە دڵت بۆی بمرێت ، بەڵام بەشی تۆ نابێت.ئیتر واز لە چاوەڕوانی دەهێنم. واز لەو هیوایە دەهێنم کە هەر بەیانییەک دەمگوت ڕەنگە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە. ڕەنگە ئەمڕۆ ناوم لە دڵیدا زیندوو ببێتەوە. ڕەنگە ئەمڕۆ بزانیت چەند خۆشم ویستووە. بەڵام هەموو ئەو ڕۆژانە تێپەڕین ، بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بگۆڕێت. من هەر چاوەڕێ بووم ، کات هەر تێپەڕی ، تەمەنی من هەر لە ناو چاوەڕوانیدا کەم بووەوە.چاوەڕوانی خودی دۆزەخ بووم. ئەگەر پێویست بوایه بۆ گەیشتن بە تۆ هەزار جار لە ناو ئاگر بڕۆم ، دەڕۆیشتم. ئەگەر پێویست بوایه هەزار شەو بگریم ، دەگریام. ئەگەر پێویست بوایه هەموو دنیا لە دژی من بێت ، بەڵام تۆ لەگەڵم بیت ، هەر قبووڵم دەکرد. بەڵام تۆ هەرگیز نەهاتیت. تۆ هەرگیز نەوتیت بمێنەوە. تۆ هەرگیز دەستت بۆ من . . درێژ نەکرد #rome_xotan #acctives? #foryou #iamroma #گوڵی_ڕەش

♑ ROMA♑
♑ ROMA♑
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 29 July 2026 02:12:53 GMT
130685
693
7
76

Music

Download

Comments

negra.517
nıgraٚٚٚ :
خۆزگە ئەو كاپشنەی لەگەڵ نەبوایە ماڵ ڕیپۆست بوو😍🖤
2026-07-30 08:36:15
0
sarhangshahidosma
sarhang chwarbakhy :
كه ركوكه
2026-07-30 10:04:03
0
To see more videos from user @mr_benzs0, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About