@aashqi_too: چەندە جوان بوو... چەندە پڕ لە هیوا و خەونی گەورە بوو ئەو ساتەی باسی داهاتووت دەکرد و لە چاوەکانتدا دەبینیم کە چەندە حەزت دەکرد ببیتە باوکی دوو لادەری جوان، دوو پارچە لە گیانی خۆت. تۆ دەتویست ڕەنگدانەوەی جوانییەکانی ئەم دنیایە لە ماڵەکەتدا کۆبکەیتەوە؛ حەزت دەکرد خاوەنی کچێک بلیت کە لە ناسکی و دلۆپە بارانی شێوەی من بێت، کچێک کە چاوەکانی پڕ بن لە ڕووناکی و دڵی نەرم بێت، کچێک کە ببێتە شازادەی بچووکی ماڵەکەت و کاتێک پێکەنێت، هەموو خەمەکانی دنیات لەبیر بچنەوە. لە بەرانبەریشدا، حەزت دەکرد کوڕێک هەبێت وەک خۆت پیاو، پڕ لە مەردایەتی، قایم و کۆڵنەدان، کوڕێک کە شانازی بە هەڵسوکەوت و هەڵویستەکانیەوە بکەیت و بڕوای بە قسە و پیاوەتییەکەی هەبێت، کە ببێتە قەڵایەکی پۆڵایین بۆ خوشکەکەی و لاساییکەرەوەی ڕەفتارە هەرە جوانەکانی خودی خۆت. ئای... چەندە خەونێکی گەورە و پاک بوو! دەتویست ماڵەکەت بێشکەی عەشق بێت، تێکەڵەیەک لە ناسکی و هێز. بەڵام کاتێک مرۆڤ خەون بەم هەموو جوانییەوە دەبینێت، زۆرجار نازانێت کە ڕێگای گەیشتن بەم خەونانە چەندە قورسە و چۆن هەموو ئەو هیوایانە لە ساتێکدا دەبنە تەنها یادگارییەکی تاڵ. تۆ دەتویست باوک بیت، باوکی کچێک و کوڕێک... کەچی ئێستا تەنها ئەو خەونەت بۆ بەجێهێشتووم کە پێم بڵێیت: ئەو پیاوەی دەیویست بێتە باوکی منداڵەکانت، چۆن دڵی هات لە نیوەی ڕێگادا دەستبەرداری تۆ و خەونەکانیشتان ببێت؟»#foryou #aashqito

♾️
♾️
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 29 July 2026 14:47:00 GMT
21180
2481
2
623

Music

Download

Comments

dnaush.4
"🪼 :
ئەمرمو قەت ئەودیمەنە لەگەڵ ئەونابینم🖤
2026-07-29 19:53:36
1
ahmad_lexuray
ئەحمەد،لێخورەي🎖️ :
هەندێک جار، حەسوودیش ڕەوایە🤎،
2026-07-29 17:12:58
35
revaa.1
﮼سیواد || sɪᴡᴀᴅ :
🖤..
2026-07-29 17:50:40
1
To see more videos from user @aashqi_too, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About