@ja_na_n2: تێدەپەڕێت... ئەی خاوەن ئازارەکان تێدەپەڕێت.. ئەی ئارامگران دڵنیابن تێدەپەڕێت... ئەی ئەو کەسانەی دڵتان شکاوە تێدەپەڕێت.. ئەی ئەو کەسانەی قسەی ناخۆشتان پێوتراوە تێدەپەڕێت... هەموو ئەو بارودۆخە قورسانەی کە تێی کەوتوی دڵنیابە تێدەپەڕێت.. ئارام بە هەموو بەروارە خۆش و ناخۆشەکان تێدەپەڕێت.. دڵنیابە ئەو ڕۆژە پڕ گریانانە تێدەپەڕێت.. دڵنیابە ئەو ناڕەحەتیەی ئێستا تێی دای تێدەپەڕێت.. بەهێز بە ،یەقینت هەبێت،ئارامت هەبێت،دوعا بکە،بیر لەوە مەکەوە کە ئەو ڕۆژانە تەواو نابێت،دڵنیابە هەموو تێدەپەڕێت و کۆتای دێت،هیچ شتێک نیە کۆتایی نایەت و هەموو تێدەپەڕێت🥹.. هەر یەکێک لە ئێمە بە ڕۆژێک دا تێدەپەڕین کە دڵ و ڕوح و دەروون تێیدا زۆر ناڕەحەتە و نا ئارامە و هەناسەدانیش تیایی دا قورسە،بەڵام دوعا بکە و سەبرت هەبێت و دڵنیابە ئەو خوایەی کە تۆی خستە ناو ئەو باروودۆخە هەر ئەویش تێی دەپەڕێنێت و تەنانەت بۆشت قەرەبوو دەکاتەوە لە شوێنێک کە ئەسڵەن نازانی چۆن بووە.. ژیان تێکەڵەیەکە لە ئازار و دڵخۆشی ، بەڵام لە کۆتاییدا هەموو شتێک تێدەپەڕێت، مرۆڤ بەرگەی شتانێک دەگرێت کە پێی وابوو هەرگیز ناتوانێت، چونکە ئەو خودایەی دەرد دەنێرێت دەواکەشی لە کاتی خۆی دەنێرێت، ئەگەر خەمێک دڵی تەنگ کردیت بیر لە ناخۆشییەکانی ڕابردوو بکەرەوە کە چۆن تێپەڕین و ئێستا لەبیرت چونەتەوە.. تێدەپەڕێت هەموو تاڵیەکانی دونیا و بە ناخۆشیەکانەوە هەموو تێدەپەڕێت و تامی شیرینی گەیشتن بەو شتەی دڵت دەیەوێت هەستێکە و کۆتایی نایە ئەم خۆشیە.. تاکە شتێک کە حەزدەکەم زۆر لێی دڵنیا بیت ئەوەیە، خودا قەرەبوت دەکاتەوە، هەرگیز پێت وانەبێت ئەو ئارامگری و سەختیانە هەروا تێدەپەڕێت و هیچ شتێک ناگۆڕێت خودا بە تەوقیتێک کە باشترینە لای خۆی،قەرەبوت بۆ دەکاتەوە،لای ئەو هەموو شتێک بە حسابە، هێندەی سەختی ئازارەکانت چاوەڕوانی گەورەی قەرەبوەکەت بە.. هەموو شتێک تێدەپەڕێت..ئەو شەوانەی بە فرمێسک بەسەرت برد،ئەو دڵتەنگییەی وا هەستت کرد کۆتایی نییە،ئەو چاوەڕوانییە درێژانە،هەموویان ڕۆژێک دەبنە یادەوەری سەبر بگرە،هیچ ناخۆشییەک هەمیشەیی نییە.. دڵم ئارام دەکەم بەو باوەڕەی کە هەرچی ئێستا ناخۆشە، تێدەپەڕێ،هەرچی دڵم دەشکێنێت، ڕۆژێک چاک دەبێتەوە،و هەرچی خودا دوای خستووە،لەوانەیە لە کاتی خۆیدا جوانترین بەخشین بێت،تەنها سەبر هەموو شتێک تێدەپەڕێت.. لە بیرت بێت ئەم شتەی ئێستا خەمی بۆ ئەخۆیت و دڵتی ناڕەحەت کردوە کۆتای نیە و چونکە لەگەڵ هەر ناخۆشیەک خۆشیەک هەیە ئەزیزم بۆیە دڵنیابە هەموو ئەوانە تێدەپەڕێت.. ئەی پەروەردگارم، ئەگەر چاوەڕوانییەکەم درێژ بوو، خەمەکەم درێژ مەکە،ئەگەر خۆشیەکەم دواکەوت،چاکبوونەوەی دڵم دوامەخە،سەبرێکی جوانم پێ ببەخشە، یەقینێکی پتەوم پێ بدە،و مژدەیەکم پێ ببەخشە کە فرمێسکی شادی لە چاوم بێنێت🌚💚..
'گـــەشــە💚'
Region: IQ
Thursday 30 July 2026 10:23:36 GMT
Music
Download
Comments
𓄂 𝕽 𝖔 𝖟 𝖍 𝖌 𝖆 𝖗 𓆃 :
بژیت
2026-07-31 11:37:29
1
darya1993 :
تێدەپەری بەلام لەتەمەنی جوانی و گەنجی من رۆیشت قەینا خوایە گیان هەرچی تۆ بفەرمووی من دەبێژم سەرچاو الحمداللە
2026-07-30 20:57:09
3
Unknown :
tolay xwda dangy nia
2026-07-30 16:43:43
1
𝙳: :
زۆر پێویست بو🌚سوپاس
2026-07-30 17:16:12
3
user204319 :
رێک لەو کاتانە دەێی کە 😭
2026-07-30 19:32:40
1
nil💙 :
دادە گیانم پۆستەکانت دێتە بەرچاوم وشەکانت زۆر چوانە بەس ئەو مۆسیقایەی سەری حەرامنییە؟
2026-07-30 21:22:54
1
dashty.maghded :
الحمدلله خوايه زؤر شكور
2026-08-01 01:19:28
1
mhamad fatah :
بەهاى بەدەست هێنانى ژیانێکی نوێ، لەدەست دانى ژیانە کۆنەکەتە
زۆرینە دەیانەوێت ئەنجامی نوێ بەدەست بهێنن، بەڵام بەهەمان ڕەفتار، بەهەمان شێوازی بیرکردنەوە، هەمان پەیوەندییەکانى پێشوو و پاراستن و لەدەست نەدانى هەمان ناوچەی ئاسوودەیی، ئەو شتانەی کە ژیانی ئێستایان دروست کردووە.
بەڵام گۆڕانی ڕاستەقینە بەبێ بەها نییە. هەندێک جار دەبێت ماڵئاوایی لە خوو گەلێک بکەیت کە ڕۆژگارێک وەک ماڵ و شوێنی خۆت هەستت پێ دەکرد. هەندێک جار دەبێت ئەو کەسانە ناڕازی بکەیت کە تەنها ئەو وەشانەیان لە تۆ خۆش دەویست کە پێشتر بوویت. هەندێک جاریش دەبێت بە بێ بوونى دڵنیایی هەنگاو بنێیت بۆ داهاتوو، بێ ئەوەی بزانیت چی چاوەڕوانت دەکات.
دەروونناسەکان پێیان وایە مێشکی مرۆڤ بە شێوەیەک دروست بووە کە زیاتر ئارامی لە شتە ئاشناکاندا ببینێت، تەنانەت ئەگەر ئەو شتانە چیتر سوودیان بۆمان نەبێت. بۆیە گۆڕان زۆرجار سەرەتا ناخۆش و نائارام دەردەکەوێت، پێش ئەوەی ببێتە هۆی گەشە و خۆشبەختی. هەستی نائارامی، بەڵگەی ئەوە نییە کە هەڵە دەکەیت. زۆرجار بەڵگەی ئەوەیە کە واز لە شوناسێک دێنیت کە چیتر ناتوانێت بتگەیەنێتت بەو شوێنەی ئارەزووی دەکەیت.
گەشەکردن واتای ئەوە نییە ببیتە کەسێکی تر. واتای ئەوەیە ئەو بوێرییەت هەبێت کە واز لەو کەسە بهێنیت کە چیتر پێویستت پێی نییە.
2026-07-30 21:54:51
2
Hemn Q Mhamad :
bzhiiii💙
2026-07-30 22:32:59
1
Saryaz Saeed :
٩ سال اوةي امةويت نابيت شكور بو خوا كةس نازاني خير لةجي داية بةلام تةمةنيكي ليم برد ژياني ليم برد لةكوتيا خومانيش ابات
2026-07-31 07:28:15
1
💫🦢🌻𝑻𝑨𝑳𝑰𝑨🌻🦢💫 :
هه موو شتێکی ئەم ژیانە کاتیە ڕۆژێک تێپەڕێ و کۆتای یەت
2026-07-31 08:23:47
1
R🕊️_m83777 :
الحمدالله على كل حال ❤️
2026-07-31 14:32:10
1
🩷﷽🩷𓍯𓂃𓏧♡ :
گەشەی دڵم💜🥹
2026-07-30 10:30:00
1
Somiii🍓🌸 :
پشتــ بە خوا😌
2026-07-30 22:19:44
1
user204319 :
دڵ و گول
2026-07-30 19:37:49
1
NIL🌸XAN :
💛😔
2026-07-30 20:52:27
1
diary._.slemany :
❤️❤️
2026-07-30 17:57:41
1
MAVI🤎 :
🥰🥰🥰
2026-07-30 16:56:39
1
mawlan60 :
🥰🥰🥰
2026-07-30 19:12:26
1
brown🤎 :
🌹🌹🌹
2026-07-30 11:57:06
1
Rayan xalid🌙 :
🥹☝️
2026-07-30 20:45:55
1
To see more videos from user @ja_na_n2, please go to the Tikwm
homepage.