@to9nyi.13: ئەمشەو دڵم لەگەڵ تاریکی قسە دەکات، وەک کەسێک کە هیچ نەفەرێک گوێی لێ ناگرێت. ئاسمان ساکتە، بەڵام ناوخۆم پڕە لە هەنگاوە نادیارەکان. هەموو بیرەکانم وەک پەپوولەی شەو لە دەوری ڕووناکییەکی بچووک دەسوڕێن، بەڵام نازانم ئەو ڕووناکییە چییە… هی هیواداریمە یان هی دوا ماوەی خەم؟ ئەمشەو دڵم ماندووە لە هەڵگرتنی وشە نەوتراوەکان، لە حەزەکانی بێ دەنگ، لە چاوەڕوانییەکی درێژ کە ناچێتە کۆتایی. کات بە هێواشی دەڕوات، و من لە نێوان چرکەی کاتدا بەدوای ئارامی دەگەڕێم، وەک منداڵێک کە لە شەوێکی ترسناکدا باوەشێکی ئاشنا دەوێت. ئەمشەو دڵم تەنها نییە، بەڵام هەست بە تەنهایی دەکات… شاید بەیانی کاتێک خۆر هەڵدێت، هەندێک لەم خەمەکانیش لەگەڵ تاریکی بڕۆن🥀؛#actives? #fo #foryoupage #to9nyi13 #acount

ᴛᴏᴏɴʏ
ᴛᴏᴏɴʏ
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 01 August 2026 21:22:33 GMT
2365
254
57
40

Music

Download

Comments

To see more videos from user @to9nyi.13, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About