@lexyleighkemp: u guys have no idea how much i miss my best friend BTW JUST FRIENDS

lexy
lexy
Open In TikTok:
Region: US
Sunday 02 August 2026 23:44:05 GMT
614612
80672
96
3464

Music

Download

Comments

therealowen1dk
owen1dk :
❤️❤️best friend
2026-08-03 09:38:57
770
karlynn3948
Marie🩷 :
loud asf on the creek
2026-08-03 04:08:26
2661
your_hero85
༺ღ༒ᴋʜʟᴏᴇɴᴇxᴛᴅᴏᴏʀ༒ღ༻ :
you and Owen are the most wholesome duo😭
2026-08-02 23:48:04
209
hi152729
lily :
love ur guys platonic friendship!!
2026-08-02 23:47:33
839
user3358652
c :
Why is so unbelievably that girls and boys can be friends?
2026-08-03 05:13:32
129
manarrrb
Manar :
Idk u jus called ur friend ur whole world so it makes total sense as to why people would speculate
2026-08-03 06:18:56
6046
m.alyssaa
alyssa ★ :
okay but yall would be a cute couple
2026-08-03 02:44:49
2750
avas_spamm95
• A V A • :
I thought she had a bf..
2026-08-03 04:16:38
46
httpsmilliana
Milliana💐 :
Awe yall are so cute love yalls friendship
2026-08-03 02:59:13
23
unknowngpneeditor
𝘌𝘭𝘭𝘢𝘹𝘯𝘢𝘺✰꧂ :
This duo is the cutest
2026-08-03 20:49:57
0
edenrees.1
eden rees :
AWWWWWWW
2026-08-03 01:04:28
12
kyr1s
- k :
Ur gonna be so sad when he’s get a gf☹️
2026-08-03 13:46:45
10
iiloveeemangos
iiloveeemangos :
such a cute friendship
2026-08-02 23:56:34
8
catherineistooreal
mysterious user :
if the guy does not treat you better your guy friends can !!!
2026-08-03 00:28:45
8
proudrobloxiansince2015
💸 :
i wish my 🥷 would😭😭
2026-08-03 21:46:03
4
fatima.ajlan7
Fatima Ajlan :
Girl you’re pretty
2026-08-03 09:26:29
2
To see more videos from user @lexyleighkemp, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

پەشیمان ئەبیتەوە... زۆر، زۆر زیاتر لەوەی خەیاڵت بڕی پێ بکات، یان ژیریت بتوانێت مەزەندەی بکات، پەشیمان ئەبیتەوە. ڕۆژێک دێت بە ئاگاییەکی زۆر تاڵ و قورسەوە تێدەگەیت کێ لە دەست داوە؛ تێدەگەیت لەدەستدانی من چ کەلەبەر، بێدەنگی و بەتاڵییەکی گەورە و پڕنەکراوەی لە تەواوی ژیانت و ڕۆژەکانتدا دروست کردووە، و چ سامانێکی بەنرخی هەست، پاکی و ڕاستگۆییت بە ئاسانی داوەتە دەست با... بەڵام کاتێک ئەو راستییە تاڵە درک پێ دەکەیت، ئیتر خولەکەکانی کاتژمێر بەرەو دواوە ناگەڕێنەوە و هەموو شتێک زۆر، زۆر درەنگ دەبێت.پەشیمان ئەبیتەوە بۆ هەموو ئەو باشییە بێڕادانەی هەمبوو بۆت، بۆ ئەو تێگەیشتنە بێسنوور و سۆزە بێ مەرجەی کاتێک تەواوی جیهان و دەوروبەرەکەت مەحکومیان دەکردی، پشت گوێیان دەخستی و پشتیان تێ دەکردی، تەنها من بووم بێمەرج، بێ دوودڵی و بە تەواوی دڵمەوە لەگەڵت وەستابووم؛ دەستم دەگرتی، گوێم لە بێدەنگییەکانت دەگرت و لە قووڵایی ناخی تەنیایی و کێشەکانت تێدەگەیشتم.پەشیمان ئەبیتەوە بۆ هەموو ئەو گرینگیپێدانە بێشوومارە، بۆ ئەو نازپێدانە ڕۆژانەیە و بۆ ئەو خۆشەویستییە بێ بەرامبەرەی کە لە چاکترین کاتەکانی تەمەنمدا هەمبوو بۆت—ئەو خۆشەویستییە زوڵاڵ و پاکەی کە هیچ داواکاری و مەرجێکی لە تۆ نەبوو، جگە لەوەی تەنها تۆ باش بێت، دڵت ئارام بێت، ژیانت پڕ لە خەندە بێت و کاتێک جیهان تەنگت پێ هەڵدەچنێت، من پۆڕت و پەناگەی سەلامەت بم بۆت. من بە هەموو بوونمەوە، بە هەموو هەناسەکانم و بە تەواوی بیرکردنەوەکانم لە ڕەنگ و شێوە و ویستی تۆدا دەژیام، لە کاتێکدا تۆ ئەوەندە مەست و بێباک بووی لە ئاستمدا کە تەنانەت ئاگات لە هیچ شتێک نەبوو.بەجۆرێک پەشیمان ئەبیتەوە... لە هەموو جێیەک و لە هەموو ساتی جیاوازی ژیانتدا؛ لەناو قەرەباڵغیی کۆڵان و شەقامەکاندا، لەو شوانەی کە بێدەنگیی شەو دێتە دەرکوتنی پەنجەرەکەت و بیرکردنەوەکانت ڕاڕات دەکەن، لەناو ڕووخسارە جیاوازەکان، چاوە ساردەکان و کەسایەتییە بێباكەکانی دەوروبەرتدا، تەنها و تەنها بۆ من و سۆزی من دەگەڕێی.بەهیوای ئەوە دەبیت کە تۆسقاڵێک، تەنها بەشێکی زۆر بچووک، پڕشنگێک یان یەک دڵۆپ لەو هەست و خۆشەویستی و گرینگیپێدانە بێپایانەی من کاتێک هەمبوو بۆت، لە کەسانی تردا بیدۆزیتەوە! دوای من، تەواوی ژیانت دەبێتە سەفەرێکی تاڵ و ماندووکەر بەدوای سێبەری مندا؛ وێڵ دەبیت کە کەسێک بیدۆزیتەوە بە هەمان پاکیی بێگەردی منەوە سەیرت بکات، بە هەمان دڵسۆزیی منەوە لە بێدەنگی و ئازارە شاردراوەکانت تێبگات، بەبێ ئەوەی یەک وشە بڵێیت ناختاوی ناخت بخوێنێتەوە، و وەک من بەردەوام لە هەڵە و کەموکوڕی و برینەکانت خۆش ببێت...بەڵام بە خۆشحاڵی و سەربەرزییەوە دەڵێم: ناتوانی تەنانەت لەمنیشدا بیدۆزیتەوە بەرامبەر بە خۆت! جا چی بگاتە ئەوەی خەیاڵت هەبێت یان بڕوات بەوە بێت لەکەسانی تردا بیدۆزیتەوە! ئەو بەشەی من کە تۆی زۆر خۆشدەویست، ئەو بەشەی پڕ بوو لە پاکی، سادەیی، میهرەبانی و بەخشندەیی، ئیتر بۆ هەتاهەتایە لەناوەوەمدا مرد و بوونی نەما. ئەو دڵەی جاران تەنها بۆ تۆ، بە ناوی تۆوە و لەپێناو دروستکردنی خەندە لەسەر لێوەکانی تۆدا لێیدەدا، ئیتر بۆ هەتاهەتایە ڕاهاتووە لەسەر نەبوونت، بێباک بووە لە بوونت، و بەرامبەرت ڕەق بووە و بووە بە بەردێک کە هیچ شتێک نایجوڵێنێت. ئیتر هەستەکانت هەرچۆنێک بن بەرامبەرم لەمەودوا... گریان، ئازار، پاڕانەوەت، یان پەشیمانی و هەوڵدانە بێسوود و بێئاکامەکانت بۆ چاککردنەوەی پاشماوەی ڕابردوو و گەڕانەوە بۆ ناو ژیانم... هیچکامیان تەنانەت زەڕەیەک، تۆسقاڵێک یان کەمتریش کاریگەرییان لەسەر هەستەکانم بەجێناهێڵێت ئازیز؛ ئیتر بەڕاستی هیچ شتێک بەرامبەر تۆ گرینگ نیــە و ناکرێتە گرینگ. هەموو شتێک کات و زەمەنێکی خۆش و گرینگی هەبوو لە ژیاندا، بەخشندەیی، بەرگەگرتن، تێگەیشتن و میهرەبانیی منیش سنووری خۆی هەبوو کە تۆ بە بەردەوامی پێت پێدا دەنا و هەموو هێڵە سوورەکانت دەتپەڕاند. ئێستاش ئیتر هەموو شتێک بە یەکجاری تێپەڕی، بڕایەوە، بوو بە مێژوو و ئەندێشە؛ هیچ دەرگایەک، هیچ دەرچەیەک و هیچ هیوایەک بۆ دووبارەبوونەوە بە کراوەیی نەماوەتەوە. ئێستا تەنها ئەتوانم زۆر بێباکانە، سەربەرزانە، بە تەواوی ئارامییی ناخەوە و بێسڵەمینەوە پێت بڵێم، هەر وەک سانا بەرزنجی لە قووڵایی ناخی سەدان برین و بێهیواییەوە دەڵێت: « هیچ سودێکی نیە پەشیمانی... درەنگ هاتی ڕۆشتوەکەم »

About