@ja_na_n2: سڵاو ئەزیز دڵم خودایی خۆم.. تاوانت ئەنجامداوە!؟دەی تۆبە بکە.. دوبارە ئەنجامت دایەوە!؟دوبارە تۆبە بکەوە... دیسان تاوانت کردەوە!؟دیسان تۆبە بکەوە... ئەزانی خودایی ئێمە چەند بەڕەحمە،ئەزانی بە تۆبەیەکی پاکی تۆ لە دڵەوە خودایی میهرەبانت لێت خۆشدەبێت.. دینی ئێمە دینی نائومێدی نیە،قەت نائومێد مەبە لەو پەروەردگارە بەخشندە و ڕەحیمە.. بێزار و تەمبەڵ مەبە لە تۆبە کردن و کۆڵ مەدە ئەگەر هەزار جاریش گەڕایتەوە سەر تاوان،خودا خۆشی دەوێی و دەیەوێت بگەڕێتەوە لای ئەو بۆیە ڕێگایی گەڕانەوەت بۆ ئاسان دەکات و دەیخاتەوە بیرت.. خودایی من دەزانم سەیرم ئەکەی،ئەزانم لێم نزیکی،وە ئەزانم بیسەری دوعاکانمی دەسا بۆ خاتری ئەو ناوە جوان و سیفاتە بەرزانەت تۆبەکانمان لێوەرگرە و لە تۆبە کارانمان بگێڕە کە تۆبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆلات بە گەڕانەوەیەکی زۆر جوان🥹💚... زۆر گەڕام بەدوای خۆشبەختی، جگە لە تەقوای تۆ لە هیچ شتێکی تر بە دەستم نەهێنا،یا الله تامی گوناهمان لەسەر تاڵ بکەی یا الله وامان لێ بکەی لەززەت لە بەندایەتی خۆت ببینین،یا الله دڵەکانمان دامەزراو بکەی پریکەیت لە ترس و خۆشەویستی خۆت... تۆبەکانی من لە ناخی دڵمەوەیە خۆت ئاگات لە نیەتی دڵمە،جار جار تاوان ئەکەم و ئەکەومە گوناحێکەوە بەس خۆت ئاگات لێیە بە دڵ و گیان و ڕوح پەشیمانم کە ئەم تاوانەم ئەنجام داوە و تۆبە دەکەم و دەگەڕێمەوە،دەزانم ئەتوو تەوبەکانم لێوەردەگری و خۆشت دەوێم و لێم خۆشدەبێ،ئەگەر هەموو مرۆڤەکان تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە لات دەزانم زۆرت خۆش دەوێن چونکە هەموو مرۆڤەکان دەزانن خوداکەیان چەندە بە ڕەحم و میهرەبانە و لێخۆشبووە ڕوحم قوربانی بێت🥹💚.. ئیلاهی جگە لە وەصلی تۆ فکر و دڵم بەهەرچی دابێ تۆبە،بەبێ یادی تۆ لەهەر جێگەیەک دانیشتبم تۆبە، لەحەزرەتی تۆدا سەد جارم تۆبە شکاند، لەم تۆبە کە سەد جار شکاندومە تۆبە،گەر بیرم لە گوناح کردبێتەوە تۆبە خودایی من،گەر هانام بۆ مرۆڤەکانت بردبێ جگە لە خۆت تۆبە پەروەردگارم،گەر دونیا قیامەتی لە بیر بردبمەوە تۆبە خودایی من،گەر هاتوو مسقاڵە زەڕەیەک لە تۆ غافڵ بوم تۆبە ئەزیزی من،گەر هاتوو ئەوەنە خراپ بوم و تەوبەکانت لێوەرنەگرم هەزار جار تۆبە دوبارە خۆشەویستەکەم.. ئەمڕۆ ‌‌نا سبەی.؟ ئەمڕۆ نا سبەی..؟ ئەمڕۆ نا سبەی...؟ ئەمڕۆ مرد.؟ ئەمە چیرۆکی ئەو کەسەیە.! کە دەیویست تەوبە بکات.! بیر لەخۆت بکەرەوە.! واز لە ئەمڕۆ نا سبەی بێنە.! هەتا زووە تۆبە بکە!!.. «أستغفرُ اللهَ وأتوبُ إليه» واتە: «داوای لێخۆشبوون لە خودا دەکەم و تۆبەی بۆ دەکەم.»🌚💚...

'گـــەشــە💚'
'گـــەشــە💚'
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 03 August 2026 10:32:19 GMT
7117
794
26
31

Music

Download

Comments

unknown91544
Unknown :
xwday gawra tawbakanman qbul bkat balam 7aqwn nas lexoshbuni nia xwday gawra qalamy 7afu basar gunahakanman bhenet w hedayatman bdat bo sar regay rast
2026-08-03 17:29:45
1
hana.majeed
Hana Majeed :
خوا خێرت بنوسی
2026-08-03 16:55:20
1
sarfraz_fx
𝐒𝐚𝐫𝐟𝐫𝐚𝐳 𝐅𝐗 :
جزاک اللە خیرا
2026-08-03 11:45:15
1
judi.090
judi.090 :
مادام مۆسیقاکەش لابە کە تەوبە دەکەن☺️
2026-08-03 14:18:25
2
su1a.s0
𝚂𝚞ᴿ𝚊🖤. :
خوایە تۆبەیەکی قوڵـ و لە دڵەوە و سەرکەوتوو بە نسیبی هەمووان بکەیت یاڕەب♾️.
2026-08-03 19:19:38
1
solin.1010
2026.7.10 :
لەدەوای مردنی خوشکم تۆبەم کردوە لەشەر جنیو تۆبەم کردوە لەسفوری تۆبەم کردوە کەچەندین جار دڵی بەرامبەرم کەم شکانوە مردنی خوشکم فێری کردم ژیان زۆر لەوە کورترە کە ئیمە بیری لی ئەکەینەوە هیودارم خوا زیاتر هیدایتم بات هیوادارم خودا لیم خۆش بیت قیامەتم لەسەر ئاسان کات
2026-08-03 16:17:54
1
no.return.point
ِ :
Ayy gyann la nazdari u raqiati au posta😍.
2026-08-03 20:12:13
1
mm.m83777
R🕊️_m83777 :
استغفرالله العظيم الذي لاإله الا الله واتوب اليه
2026-08-03 12:58:02
1
drhardi4
Hardi 💊🧪 :
🌺🌺🌺🥰
2026-08-03 17:16:51
1
To see more videos from user @ja_na_n2, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About