@meer.88meer: چایک بیت ڵە گەڵ چاوە قاوەکانی من بیت تامی خۆی هەیە😉😉😉 چا تەنها خوارنەوەیەکی گەرم نییە، بەڵکو هێمایەکی قووڵە بۆ ئارامی، وەفاداری و پەیوەندییە پاکەکانی ژیان؛ هەروەک چۆن پەرداخێک چا لە ڕۆژە ساردەکاندا گەرمی بە ڕۆح دەبەخشێت، منیش ئەو مرۆڤم لە ژیانماندا کە بوونیان هەمیشە ورە و ئارامیمان پێدەبەخشێت—چ لە خۆشی و چ لە ناخۆشیدا. ژیانیش وەک ئەو پەرداخە چایە وایە؛ دەبێت کاتێک گەرمە چێژی لێ وەربگرین و قەدری ئازیزانمان بزانین، چونکە کات بە خێرایی تێپەڕێت و شتەکان سارد دەبنەوە. منیش ئەو مرۆڤەم... ڕێک وەک ئەو چایە وام؛ لە خۆشەویستیدا گەرمی دەدەم بە ڕۆحی ئەو کەسەی کە منی خۆش دەوێت. لە خۆشەویستیدا من ناگۆڕێم، وەک خۆم وام و لە هر چوار وەرزدا گەرمی دەدەم بە ڕۆحی ئەو کەسەی خۆشم دەوێت. ئەوەی خۆشی بوێم بە چا میوانم دەکات، منیش وەک چا گەرمی بە ڕۆحی دەبەخشم. من کوڕی گۆندم و حەزم لە چایە، بۆیە دەڵێم:( منیش وەک و چای بە تاڵی دەمێنمەوە …. گەر کەسێک حەزی بە چا بێت، لەگەڵ خۆیدا شەکر دەهێنێت.. 😉 ). منیش وەک چا وام، نەگۆڕم؛ یان دەبم یان نابم... بۆیە کە نەمام و سەفەری ئەبەدیم کرد، پاشان قەدری ئەو چایە دەزانیت و تامی گەرمی چایەکەی من دەزانیت!

Meer88
Meer88
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 03 August 2026 19:26:36 GMT
11021
321
0
39

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @meer.88meer, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About