@t2mmmm: ماندووم لەو ڕابردووەی کە پێچەوانەی خەیاڵەکانم بوو ماندووم لە هەمو ئەو ساتانەی کە تیایدا سەرزەنشتی خۆم دەکەمو بەردەوام وەکو مرۆڤێکی توڕە مامەڵە لەگەڵ خۆم دەکەم کە وەک ئەوەبێت توڕەترین کەسی جیهان سەرزەنشتی مرۆڤێکی هەڵەکار بکات ڕەنگە هەڵەکان بە جۆرێک گەورە نەبن بەڵام ئەوەی گەورەی دەکات ئەو ناخەیە کە تۆ نایبینیت تەنها شەوان بە دەنگێکی نزم خەریکە لە ناوت دەبات ، دەمەوێت هەمو ئەو گوریسانەی بەو ڕابردوەوە دەم بەستنەوە بیان پچڕێنم تەنانەت گەر بەر ببمەوە ناو دەریایەک و مەلەش نەزانم ، ماندوم لە تەمەنێک کە تێیدا لە جیاتی ژیان، تەنها ڕۆڵی کەسێکی بەهێزم دەبینی، لە کاتی سەختیدا پێدەکەنیم و بۆ گریانەکانم پەنام دەبردە بێدەنگترین قوژبن تا هیچ چاوێک نەمبینێت.لە بری دڵخۆش کردنی خۆم هەر چوار دەورم دەخستە پێکەنین چونکە وام دەزانی تەنها ئەوان مافی دڵخۆش بونیان هەیەو لەگەڵ سەختیەکان ڕانەهاتوون بەڵام هیچ کەس گرنگی بە ساتێک دڵخۆشی من نەدەدا چونکە هیچ کەس لەو باوەڕەدا نیە کە تەنها شانۆگەریەکی پڕ لە کۆمیدیا دەکەیتو لە پشت دیوارەکانیشەوە هەزارەها فلمی تڕاژیدی بونی هەیە بەهەرحاڵ لە هەوڵی فەرامۆشکردنی ئەو شانۆگەرییە کۆنەدام تا بۆ یەکەمجار، خۆم بم، دەمەوێت هەمو ئەو پردانە بڕوخێنم کە دەمگەڕێننەوە ڕابردوو بەڕاستی دەمەوێت لەسەرتاوە دەست پێ بکەمەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبم، وەک کەسێک کە تەنها گرنگی بە دڵخۆشی خۆی بدات زەردەخەنەیەک لە دڵەوە بکات بۆ خودا بژیت یەقینی هەبێت ئیمان لە دڵیدابێت ئەوە هەمو ئەو سەروەتو سامانەیە کە من دەمەوێت،، #foryou #fyp

• تــــەم •
• تــــەم •
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 03 August 2026 20:15:02 GMT
545
49
1
0

Music

Download

Comments

zanaqalate1
(Zana Qalate) :
❤️❤️❤️
2026-08-04 06:26:35
0
To see more videos from user @t2mmmm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About