@tiu.yn.t198: Xinh mà ree thế #aothunxinh #aothunformrong #aophongnu #aohottrend #aothundep

Yến hường shop
Yến hường shop
Open In TikTok:
Region: VN
Wednesday 05 August 2026 07:00:00 GMT
135
5
0
1

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @tiu.yn.t198, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

بۆ/ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ/ ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بابەت: کورتەیەک لە مێژووی خەبات و قوربانتیدانی پێشمەرگە و تێکۆشەر (خالید ڕەسوڵ) سڵاو و ڕێزێکی پێشمەرگانە... من پێشمەرگە و تێکۆشەری هەر سێ شۆڕشی (ئەیلوول، گوڵان و ڕاپەڕین)م. تەمەنێکە لە پێناو ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و خاکی کوردستاندا لە سەنگەری بەرگری و قوربانیداندام، مێژووی خەباتیشم بەم شێوەیە بووە:  شۆڕشی ئەیلوول: لە ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٤ وەک پێشمەرگە لە بەتالیۆنی ٤ی زۆزک دەستم پێکرد و تا کۆتایی شۆڕش بەردەوام بووم، دواتریش بەهۆی نیشتمانپەروەریمانەوە ئاوارەی ئێران و باشووری عێراق بووم.  شۆڕشی گوڵان: لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٥ وەک پێشمەرگەی چەکدار خەباتم کرد. پاشان گوازرامەوە بۆ ڕێکخستنەکانی ناو شار لە (ڕێکخراوی شەهیدانی قەندیل) و وەک بەرپرسی بەشی سەربازی دەستبەکاربووم. لەو ماوەیەدا لە چەندین چالاکیی جۆراوجۆری سەربازی و کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ هێزی پێشمەرگە، بێ درێغی کارم کردووە.  ڕاپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١: تەواوی بەرپرس, کادیر و خەڵکی سنووری لقی دوو شایەتی ئەوە دەدەن کە دەورێکی سەرەکیم هەبووە لە ڕزگارکردنی شارەکانی هەولێر و کەرکوکدا. دوای ئازادکردنی هەولێریش، لەگەڵ (لیژنەی تەنسیق) کارم کرد و کرام بە بەرپرسی شارۆچکەی عەنکاوە. لەوێ خزمەتێکی زۆرم لە ڕووی دابینکردنی ئەمن و ئامان بۆ برایانی مەسیحی کرد، کە لە پاکی و دڵسۆزیی من، خودی (مەتران ئەستیفان) لەو کاتەدا داکۆکییەکی زۆری لێکردم لەلای جەنابتان. برینداربوون و قوربانیدان: لە ساڵی ١٩٩٤ لە کاتی چوونم بۆ دەوام، لەلایەن دوژمنانەوە کەوتمە بۆسەیەکی نامەردانە و بە سەختی بریندار کرام، کە بەو هۆیەوە هەردوو چاوم، لووت, دەم و ددانم لەدەستدا و ڕوخسارم شێوا (کە لە ڤیدیۆکەشدا شوێنەوارەکەی دیارە). جگە لەوەی خاوەنی برا پێشمەرگەیەکی شەهیدم بە ناوی (مامەر). جەنابی سەرۆك بارزانى ، کاک مەسروربارزانى ... من لەو قسانەی کە کردوومە لە هەمویان بەرپرسم، و زۆر لەوە زیاتریش ماندوبون و قوربانیم داوە کە لەم چەند دێڕەدا باسی بکەم. ئێستاش تەنها داواکاریم لە بەڕێزتان ئەوەیە کە لە نزیکەوە چاوتان پێم بکەوێت. پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر خالید ڕەسوڵ سوڵتان@Barzani @𝐀.𝐈.𝐊.—𝐁 𝐀 𝐑 𝐙 𝐀 𝐍 𝐈

About