@7xxry0: لە ناو شارێکی بچووک، کوڕێک و کچێک بە دڵێکی پاک ئاشقی یەکتر بوون. ڕۆژ بە ڕۆژ خۆشەویستییان گەورەتر دەبوو، تا ئەوەی ساڵێک و چوار مانگ بە یەکەوە ژیانێکی پڕ لە خەندە، هیواداری و خەون بەسەر برد. هەردووکیان خەونی ئەوەیان دەبینی کە ڕۆژێک ماڵێکی بچووکیان هەبێت و ژیانێکی ئارام لەگەڵ یەکتر دەست پێ بکەن. بەڵام چارەنووس هەمیشە بە ئارەزووی مرۆڤ ناڕوات. کاتێک ماڵی کچەکە زانییان لەگەڵ ئەو کوڕە پەیوەندی هەیە، بە تەواوی ناڕازی بوون. نەیانویست گوێ لە هەستی کچەکە بگرن، نەیان پرسی ئەو دڵی چی دەوێت. لە کۆتاییدا بە زۆر ناچاریان کرد و دایان بە شووی کەسێکی تر. ئەو ڕۆژە، نە تەنها دڵی کوڕەکە شکا، بەڵکو دڵی کچەکەش لە ناو سنگیدا مرد. هەردووکیان زیندوو بوون، بەڵام بە دڵێکی مردوو. لە پاش ئەوە، قسە و گەشتی ناشیرینی هەندێک خەڵکی کۆمەڵگا، برینیان قووڵتر کرد. هەندێک بە فڕێدانی درۆ، هەندێک بە تۆمەت، هەندێک بە قسەی بێ بەڵگە، ئاگری ناکۆکییان زیادتر کرد. ئەوانەی خۆیان هیچ بەرپرسیارییەک هەست ناکەن، زۆرجار دەبنە هۆکاری تێکشکانی ژیانی خەڵکی تر. زۆر دڵ هەن کە نە بەهۆی نەفرتی خۆیان، بەڵکو بەهۆی دەستێوەردانی کەسانی تر لێک جیا دەبن. کاتێک کۆمەڵگا گوێ لە درۆ دەگرێت و گوێ لە ڕاستی و هەستی مرۆڤ ناگرێت، ئەنجامەکەی تەنها فرمێسک، حەسرەت و ژیانێکی تێکشکاوە. هەندێک جار دوو ئاشق یەکتر جێناهێڵن؛ بەڵکو ناچار دەکرێن لێک جیا بن. ئەوەی لە دوای خۆی دەمێنێت، تەنها بیرەوەری خەندەی ڕابردوو و دڵێکە کە هەرگیز وەک پێشوو چاک نابێتەوە ئەمە چیرۆک نیە ئەمە ژیانی قوڕبەسەرێکی وەک منە ✨🖤 #foryou
𝓢𝓲𝓵𝓮𝓷𝓽/﮼سایلینت⚡️🪐
Region: IQ
Wednesday 05 August 2026 08:04:48 GMT
Music
Download
Comments
﮼حەمە﮼ی﮼هەڵۆ💛🦅✊🏻 :
گوێی مەدەرێ شێرەکەم منت هەیە😍♥️
2026-08-05 08:12:13
1
Daxraua :
ساڵێک و چوارمانگ ئێمەش ٦مانگێک🖤’
2026-08-05 16:37:33
0
࣪لیدایجیل :
کەسووکارم ( إن اللە مع الصابرین ) فشەیە 🖤.
2026-08-05 08:31:31
0
imm.7am4 :
🖤🖤🖤
2026-08-05 15:01:13
0
To see more videos from user @7xxry0, please go to the Tikwm
homepage.