@diwani_shairan: بِحَمْدِ اللّه دوو چــــاوی یـــارم ئـــۆخــەی بە بێ مەی مەستە، بێ مەی مەستەبێ مەی ڕاڤە: ئۆخەی لە سایەی خواوە چاوەکانی یارم بێ ئەوەی مەی بخۆنەوە مەستن، ئەوەش شتێکی سەیر نییە چونکە چاوەکانی یار خۆیان لە خۆیاندا لە حوکمی شەرابدان و، شەرابیش بێ ئەوەی پێویستی بە مەی خواردنەوە ببێ، خۆی لە خۆیدا مەستە چونکە مەستی لەوەوە پەیدا دەبێ. *** *** *** لــە بــوستانــی ئیرەمــدا قــەت نییە وەک شەمامەی وەک شەمامەی وەک شەمامەی ڕاڤە: هەرگیز لە باخی ئیرەمدا شەمامەیەکی خڕ و بۆنخۆشی وەک مەمکی وەک شەمامە خڕ و بۆنخۆشی، دەسگیر نابێ. *** *** *** شــەوی هیجر و بەقای عومری ڕەقیبم خودا تەی بێ، خودا تەی بێ، خودا تەی ڕاڤە: خوايه شەوی دووريى له يار و تەمەنی وەک شەو درێژ و تاريكى بەدكار بپێچرێنەوە و دوايى بێن و دوايان بڕێ. *** *** *** وەرە، مــوتــریــب، بـــە کوێری چــاوی ئەغیار سەدای نەی دێ، سەدای نەی دێ، سەدای نەی ڕاڤە: كاكەی گۆرانیبێژ وەرە ڕۆژ ڕۆژی خۆمانە.. وا بە کوێرایی چاوی بەدکار دەنگی شمشاڵی کۆڕی ئاهەنگی یارم دێتە گوێ و، دەنگی یاری باڵا وەک شمشاڵ بەرز خۆیشی ئەبیستم كه به بەدکار ئەڵێ (نه) و ڕێگای نادا بێتە ژوورەوە. *** *** *** لــــە دووری نـــازەنــیــنــم ڕەنـــگ زەردم وەکوو بەی، هەروەکوو بەی، هەروەکوو بەی ڕاڤە: ڕەنگم لە خەفەتی دووری یار، وەکوو بەی زەرد هەڵگەڕاوە، لە بەی نەبێ لە هیچی تر ناچم. *** *** *** لە نەهرەینی دوو چاوم ئەشکی خوێنین پـــەیــاپـەی دێ، پەیاپەی دێ، پەیاپەی ڕاڤە: بێ وچان دڵۆپی فرمێسکی خوێنین، یەک لە دوای یەک بە ڕیز لە هەردوو چاوی وەک جۆگامەوە دائەوەرێ. *** *** *** گـــوتــــی: نــالــی، ئەتۆ بمرە، ئەمن دێم خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی! ڕاڤە: ئازیز! تۆ پێت وتم بمرە، دێمە سەرت... منيش له خۆشى ئەو مژدەی هاتنەی تۆدا چاوەڕوانی مردن و ئاواتەخوازیمی… سا خوایە ئاخۆ کەی بمرم و، ئاخۆ لەخۆوە هاتنەکەی ئەویش کەی بێ! هۆنراوەی: نـــالـــی #fyp #tiktok #foryou #kurdistan #poetry
Diwani Shairan|دیوانی شاعیران
Region: IQ
Wednesday 05 August 2026 19:04:22 GMT
Music
Download
Comments
Hiwa :
شێخی شاعیران 🔥
2026-08-05 20:58:44
3
زنار~ :
بە بێ مەی مەستە …
2026-08-06 18:53:00
2
Maulud Abdulkarem :
بە حەسرەت عومری من یەکبارە فەوتا
مەگەر عومرێ دووبارەم پێعەتا کەی
ووتت نالی ئەتۆ بمرە ئەمن دێم
خودا کەی بێ خودا کەی بێ خودا کەی
2026-08-06 17:04:30
2
🖤 :
بە دڵەوە ❤️«تۆ کە دەرکەوتی، مەپرسە چی بەسەر دێ
گیان و دڵم حاڵەتی شەونم بوو لە شەوێکی ڕۆش.»
— مەحوی
2026-08-07 21:15:34
2
غــە زەل نــوس :
سەدای نەی دێ سەدای نەی
2026-08-05 19:09:03
1
Ismail Yaseen :
❤️وێنەی شیعری بەهێزو زۆر کارێگەرە🥰
2026-08-07 14:51:10
1
Esmael Xaled :
شێخی شاعیران😍
2026-08-06 09:06:17
2
ئــــــەژە :
😍😍😍.
2026-08-05 20:17:49
1
Zamo :
👍👍👍👍👍
2026-08-07 20:32:56
1
مه تين :
🌺🌺🌺🌺🌺
2026-08-09 02:20:26
0
چۆمان :
🥰
2026-08-09 19:41:23
0
To see more videos from user @diwani_shairan, please go to the Tikwm
homepage.