@watchme_btch: 🪿

Van Hniang
Van Hniang
Open In TikTok:
Region: MM
Friday 07 August 2026 08:18:57 GMT
31087
1815
7
294

Music

Download

Comments

nly_207
Nly_ :
2026-09-17 02:57:14
0
aung.gyi8738
Kyal Sin Aung :
💖💖💖
2026-08-08 05:46:13
0
x.aung51
🇧🇷(xtet)$(aung)$😎💞💞💞🇧🇷 :
🥰🥰🥰
2026-08-07 12:41:56
0
htain.lin513
Htain Lin :
🥰🥰🥰🥰
2026-08-30 20:34:54
0
unknow123456780123
thit tun wai :
😍😍😍
2026-08-07 08:23:49
0
htain.lin513
Htain Lin :
🥰🥰🥰🥰🥰
2026-08-30 20:35:03
0
To see more videos from user @watchme_btch, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

هەولێر ئەو شارەیە کە هەمیشە دەرگای خۆی بە ڕووی هەموو کوردستاندا کردووەتەوە. هەر کاتێک کارەساتێک ڕووی لە شارێکی دیکەی کوردستان کردووە، هەولێر یەکەم بووە کە دەستی هاوکاری درێژ کردووە و بە هانای خەڵکەکەیدا چووە. بەڵام ئەمجارە کە کارەسات ڕووی لە هەولێر کردووە، کە ماڵەکانمان ئاو بردویەتی، خەڵکەکانمان زیانیان پێ گەیشتووە و دوو گیانی بێتاوانمان لەدەست داوە، چاوەڕێی ئەوە بووین هەمان هاودەردییە ببینینەوە. ئێمە داوای هیچ پاداشتێک ناکەین، تەنها چاوەڕێی ئەوە بووین لە کاتی خەم و کارەساتدا وەک یەک نەتەوە لە تەنیشت یەکتر بین. بەڵام ئازاربەخش ئەوەیە کە لە جیاتی هاودەردی و دەستگرتن، لە هەندێک شوێن بێباکی و بێدەنگی دەبینین، لە هەندێک شوێنیش لەجێی ئەوەی دڵمان بۆی بسووتێت، قسە و سەرزەنشت دەبیستین. وەک ئەوەی کارەساتەکە بەسەر شارێکی نامۆدا هاتبێت، نەک بەسەر بەشێک لە خاک و گەلەکەی خۆماندا. لە کوێن ئەو گەنجە کوردانەی کە لە هەموو بۆنەیەکدا بانگەشەی یەکێتی و پارتی دەکەن؟ لە کوێن ئەو دڵانەی کە بۆ هەر ئازارێکی کورد دەیانتەقێن؟ ئەو گەنجانەی کە دەبوو یەکەم کەس بن بۆ یارمەتیدانی خەڵکی زیانلێکەوتوو، نابێت ئێستا خۆیان بە حیزب و زۆن و سنووری سیاسییەوە دابەش بکەن. منداڵێکی پێنج ساڵە و گەنجێکی بیست و پێنج ساڵە گیانیان لەدەست داوە؛ ئەمانە ژمارە نین، ئەمانە ژیان و خەون و داهاتووی دوو خێزان بوون. خێزانێک ماڵی لەدەست داوە، خێزانێک لە ئازاری لەدەستدانی کەسوکارەکەی دەگریێت. لەو کاتەدا قسەی حیزبی و ناوچەیی چ مانایەکی هەیە؟ ئێمە هەولێریین، بەڵام پێش ئەوەی هەولێری بین کوردین. ئەگەر ئەم شارە لە کاتی پێویستیدا پشتی لە هیچ شارێکی کوردستان نەکردووە، ئەمجارەش نابێت لەبەر بێدەنگی و بێباکیی ئەوانە دڵمان لە کوردستان سارد ببێتەوە. هەولێر تەنها ناوی شارێک نییە، بەشێکە لە دڵی کوردستان. ئەگەر لە کاتی خەمدا یەکتری نەگرین، ئەی کەی دەمانەوێت یەک بین؟ کوردستان بە سنووری شارەکان دابەش ناکرێت، بەڵام بە بێباکی و بێهاودەردی دەتوانین دڵەکانمان لێک جیا بکەینەوە. ئەوەش گەورەترین کارەساتە.#kurdistan #hawler @#foryou @TikTok #foryoupage

About