@eslam.ain.din: 👇👇👇 ئوم سەلەمە و هاوسەرەکەی (ئەبو سەلەمە) یەکتریان زۆر خۆشدەویست. کاتێک ئەبو سەلەمە لە جەنگی ئوحود بریندار دەبێت و کۆچی دوایی دەکات، ئوم سەلەمە زۆر خەمبار بوو و پێی وابوو هیچ پیاوێک لە هاوسەرەکەی باشتر نییە. لەو کاتەیا پێغەمبەر ﷺ فێری دوعایەکی کرد: «خودایە پاداشتم بدەرەوە لەم ناخۆشییەدا و قەرەبووم بکەرەوە بە شتێک کە لەمە باشتر بێت». ئوم سەلەمە دوعاکەی خوێند و لە دڵی خۆیدا دەیگوت: کێ لە ئەبو سەلمە باشترە؟ بەڵام دوای ماوەیەک، خودای گەورە دوعاکەی قبوڵ کرد و پێغەمبەری خوا ﷺ خۆی داوای هاوسەرگیری لێکرد و بوو بە هاوسەری باشترین مرۆڤی سەر زەوی. ئەمە فێرمان دەکات کە هەندێکجار خودا شتێکمان لێ دەسەنێتەوە کە پێمان وایە کۆتایی ژیانە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها جێگا چۆڵ دەکات بۆ ئەوەی شتێکی زۆر گەورەتر و جوانترمان پێ ببەخشێت.

﮼لەیلا🥀
﮼لەیلا🥀
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 08 August 2026 14:50:41 GMT
1685
215
0
5

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @eslam.ain.din, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About