@amozhgaari: خۆشەویستی تەنها پەیمانێک نییە لەسەر کاغەز، یان دەستپێکێکی بەجۆش کە بە کۆتاییهاتنی «مانگی هەنگوینی» بکوژێتەوە و جێگەی خۆی بۆ ساردی و ناخۆشی چۆڵ بکات! خۆشەویستیی ڕاستەقینە ئەو پەیوەندییە بەهێز و پیرۆزەیە کە لەسەر بنەمای تەقوا، ڕێز، و ناسینی خوای گەورە دامەزراوە. کەسێک کە خوای گەورەی لە دڵدا بێت و لە سزاکەی بترسێت، هەرگیز ڕێگە نادات ئەو ئارامییەی لە سایەی هاوسەرگیریدا دۆزیویەتیەوە تووشی وێرانی بێت پەیوەندییەک ئیمانی بێت، بە تێپەڕبوونی تەمەن تەنها خۆشەویستیتان قوڵتر و شیرینتر دەکاتەوە، نەک کۆن و سارد! کاتێک دوو دڵ لە پێناو خودا بەیەک دەگەن، تەنانەت چەند ڕۆژێک دوورکەوتنەوەشیان لە یەکتر دەبێتە سەخترین سات، چونکە ئارامیی ڕاستەقینەیان لە تەنشت یەکتر دۆزیوەتەوە بەرزترین نموونەی وەفا: سەروەرمان (صلى الله عليه وسلم) مۆدێلی زێڕینی ئەم خۆشەویستییە بوو تا دوا هەناسەی ژیانی پیرۆزی سەری لەسەر ڕانی دایکە عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت) بوو، و ئیسلام ئەم پەیوەندییەی کردە بەرزترین پلەی سۆز و بەزەیی ئەو خۆشەویستییەی ئیسلام بۆمان دەنەخشێنێت، بە تێپەڕبوونی ساڵەکان کۆن نابێت؛ بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەگی قووڵتر دەبێت و بەرەو بەهەشت ڕێنماییمان دەکات خۆشەویستییەک خوای گەورە لە نێوان دوو دڵدا دروستی بکات، بە هەنگوینیی مانگێک کۆتایی ناهێت! جیاوازیی نێوان پیاوێک لەسەر ڕێبازی ئیسلام و پیاوێکی کاتی!؟ ژیانی هاوسەری تاقیکردنەوەی مەردایەتی و ئیمانە، نەک شانۆگەرییەک تەنها بۆ «مانگی هەنگوینی»! مخابن ئەمڕۆ زۆر لە پیاوان دەبینین کە لە سەرەتادا جوانترین بەڵێن دەدەن، بەڵام هەر کە مانگی هەنگوینی کۆتایی هات، دەمامکەکەیان دەکەوێت! دەبنە هۆی ئازاردانی دەروونی و جەستەیی هاوسەرەکانیان، دەست هەڵدەبڕن و ژیان لە هاوژینەکەیان دەکەنە دۆزەخ! ئەمە نە مەردایەتییە و نە پەیوەندی بە ڕەوشتی ئیسلامییەوە هەیە! کەواتە جیاوازییەکە لە کوێدایە؟ پیاوێک کە خوای لە دڵدا بێت دەزانێت هاوسەرەکەی ئەمانەتێکی خواییە!!دوای ۲۰ ساڵیش تەنها خۆشەویستی و ڕێزی زیاتر دەبێت، چونکە ترس لە خودا ڕێگەی پێ نادات ستەم بکات، تەنانەت چەند ڕۆژێک دووربوون لە هاوسەرەکەی پێ ناخۆشە و ئارامیی لە تەنشت ئەودا دەدۆزێتەوە وەپیاوێک کە تەنها بەدوای حەزی کاتیدایە: تەنها لە سەرەتادا شیرینە! هەر کە ڕۆژگار ڕەنگی گۆڕی، لەبری ئەوەی بێتە داڵدە و پشتگیر، دەبێتە تێکدەری ئارامیی ماڵەکەی و دەست درێژ دەکات!! سەروەرمان (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: "خێرترینی ئێوە، ئەو کەسەیانە کە بۆ خێزانەکەی باشترین بێت." پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) تا دوا هەناسەی ژیانی پیرۆزی، ڕێز و خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەی بەخشیوە و سەری لەسەر ڕانی دایکە عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت) بووە ئەو زاتە هەرگیز دەستی بەرز نەکردەوە بۆ لێدانی هیچ ئافرەتێک! 💬 "پیاوەتی لەوەدا نییە لە سەرەتادا جوان بێت و دواتر بپووکێتەوە، مەردایەتیی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە خۆشی و ناخۆشیدا، تا دوا هەناسە، ڕێز و ئارامی بپەخشیت."🦢🤍 #هاوسەر #ئامۆژگاری #پیاوی_مەرد #مامۆستا_ڕەنجدەر_کوردی #پۆستی_ئاینی🕋
خەدیجە🤍
Region: IQ
Saturday 08 August 2026 20:59:38 GMT
Music
Download
Comments
﴿٭خـہٰٰٖـانـمی الہٰٰٖـڪوردی﴾💙 :
مامۆستا رەنجدەر وقسە جوانەکانی 🥹❤
2026-08-09 20:11:46
1
Amed :
2026-08-09 15:25:07
0
🍁𝒉𝒂𝒏𝒊🍁 :
2026-08-09 14:50:07
0
🅽🆈🅰🆉 :
2026-08-09 14:10:25
0
Keep going.. :
❤️❤️❤️
2026-08-10 09:48:32
0
Hanara :
♥️♥️♥️
2026-08-10 07:14:26
0
IBRAHEM Sherko :
🌷✨🌷✨
2026-08-09 22:01:48
0
HAWRAMI HR :
🥰🥰🥰
2026-08-10 08:45:43
0
shawgar koye :
🥰🥰🥰
2026-08-09 09:54:20
0
Renaz 💕 :
استغفر الله 🤲🏻الحمدلله 💙لا إله إلا الله🩷الله اكبر💚لا حول ولا قوة الا بالله العلي العظيم 🩵لا إله إلا انت سبحانك اني كنت من الظالمين 🤲🏻🫶🏻اللهم صل على محمد وعلى ال محمد كما صليت على ابراهيم وعلى ال ابراهيم انك حميد مجيد 🫶🏻
2026-08-09 13:10:36
0
To see more videos from user @amozhgaari, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2026 TikWM. All rights reserved.